سەردانکەر

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-21-23:28:00 - کۆدی بابەت: 12614
سەردانکەر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سەردانکەر (بە عەرەبیزائر، بە ئینگلیزی: visitor) بریتییە لقێک لە لقەکانی Tourism گەشتیاری کە لە ڕوانگەی زانستی بازاڕگەری بە جۆری دووەم دادەنرێت لەو کەسانەی سەردانی ناوچەیەک دەکەن جا ناوچەکە شاخاوی بێت، یان هاوینە هەوار، یان شوێنی مێژوویی بێت. 

ناوەڕۆک

وشەی سەردانکەر بەو کەسانە دەوترێت کە لە ڕێگەی پاسی گەشتیاری و کۆمپانیاکانی ناوخۆیی وڵاتێک سەردانی ناوچەکانی ئەو وڵاتە دەکەن یان لە میانەی بۆنە و چالاکییەکدا سەردانی ئەو شارۆچکەیە یان شارە دەکەن، کۆمپانیاکان کە ئەم کەسانە دەهێنێت کۆمپانیای بچووکن و لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێک دەهێنرێن بۆ ئەو ناوچەیە، هۆتێلەکانی بۆیان دابین دەکرێت بە گشتی سێ ئەستیرەن. کە تەنها ژەمی بەیانی و هەندێک جار خواردنەوەی چا یان قاوەی لەگەڵە لە دوانیوەڕۆ یان شەو. کەسی سەردانکەر بە شێوازێکی خێرا دەبرێت بۆ هەندێک ناوچە وەک شوێنەوارەکان و هاوینە هەوارەکان و بۆ مۆڵەکان تا پێداویستی و دیاری بکڕن. خەرجی ئەم کەسانە لە شوێنەکان بە دیار دەکەوێت بۆ نموونە لە خواردنگەکانی ناوچە گەشتیارییەکان یان هۆتێلەکان کۆی تێچووی گواستنەوەیان گەر کوردستان هەژماربکەین بە ٤٥-٨٠ هەزار دینار دەگوازرێنەوە لەو شارەی هاتوون بۆ ئەو شارەی دەچن. کەسی سەردانکەر هەر بە سەردانکەری ناوخۆ هەژماردەکرێت و ناکرێت وەک سەرچاوەی داهاتی زۆر پشتی پێ ببەسترێت، چونکە لێک نزیکی کولتوور وا دەکات هاوبەشی هەبێت لە ڕوانگەی ئەو خواردنانەی پێشکەش دەکرێن. 

نموونەی سەردانکەر Visitor لە کوردستان

بە گوێرەی ڕێساکانی بازاڕگەری گەر سەیری کوردستان بکەین دانیشتوانی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لەم پۆلێنە هەژمار دەکرێن چونکە تێچووی گواستنەوەیان کەمە و هەموو کەسێک دەتوانێت سەردانی هەرێم بکات بەو نرخەی دانراوە. کەسەکان لە چوارچێوەی یەک وڵاتدان، هۆتێلەکانی بۆیان دابین دەکرێت بە زۆری سێ ئەستێرەن و باوترین هۆتێلیش لە کودستان بە هەمان شێوە سێ ئەستێرەیە.


سەرچاوەکان



29 بینین