کارکردن لە گەرمادا

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2024-05-07-23:14:00 - کۆدی بابەت: 12805
کارکردن لە گەرمادا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کارکردن لە گەرمادا (بە عەرەبی: العمل في الاجواء حارة، بە ئینگلیزی: Working in Heat) فشاری گەرما دەتوانێت کاریگەری لەسەر زۆرێک لە کرێکارانی دەرەوە و ناوەوە هەبێت. بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە گەرما (HRI) و برینداربوون، خاوەنکارەکان پێویستە بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی پەیوەندیدار بە گەرما لە شوێنی کار پەرەپێبدەن و بەکاری بهێنن.

لە ژینگەی پیشەییدا، فشاری گەرمی تێکەڵەیەکە لەو گەرمییەی جەستەت بەرهەمی دەهێنێت (گەرمی زیندەچالاکی)، فاکتەرە ژینگەییەکان (بۆ نموونە پلەی گەرمی و شێ)، کەلوپەلی پاراستن (PPE: personal protective equipment). لە کاتێکدا زۆرێک لە کرێکاران پێویستیان بە بەکارهێنانی کەلوپەلی پاراستن هەیە بۆ پاراستن لە مەترسییە کیمیایی و فیزیایی و بایۆلۆجییەکانی شوێنی کار، کەلووپەلی سەلامەتی دەتوانێت مەترسی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بە گەرماوە زیاد بکات. زۆرجار کەلووپەلی پاراستن دەتوانێت ڕێژە و بڕی ئاڵوگۆڕی گەرمی نێوان پێست و هەوا بگۆڕێت. بۆ نموونە، ئەو ماددانەی کە بەکاردەهێنرێن بۆ پاراستن لە مەترسییە کیمیاییەکان دەکرێت زۆر گەرم بن بۆ بەکارهێنان، چونکە گەرمی نزیک لە پێست ڕادەگرن و ڕێگری لە بە هەڵمبوونی ئارەق دەکەن.

ئەو فاکتەرانەی بۆ چارەسەرکردنی فشاری گەرمی کە پێویستە لە بەرنامەکانی ڕێگریکردن لە  نەخۆشی پەیوەندیدار بە گەرما HRI لە شوێنی کاردا لەخۆ بگرێت.

کۆنترۆڵکردنی فشاری گەرمی

پێویستە خاوەنکارەکان فشاری گەرمی شوێنی کار کەم بکەنەوە بە جێبەجێکردنی ڕێکارە ئەندازیارییەکان و کۆنترۆڵکردنی ڕاهێنانەکان.

ڕێکارە ئەندازیارییەکان ئەمانە لەخۆ دەگرێت:

  • زیادکردنی خێرایی هەوا (ئەگەر پلەی گەرمی هەوا لە خوار ٣٥ پلەی سیلیزی بێت).
  • بەکارهێنانی قەڵغانی دانەوە یان هەڵمژینی گەرمی یاخود بەربەست.
  • کەمکردنەوەی دزەکردنی هەڵم، زەوی تەڕ و  شێ.

کۆنترۆڵکردنی جێبەجێکردنی ئەرکەکان ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

  • هەستان بە جێبەجێکردنی سیستەمێکی هاوڕێیانە و بە پشکنینی کرێکاران شێوەیەکی ڕۆتینی بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئاو و سێبەری بەردەست بەکاردەهێنن، و نیشانەی HRIیان نییە.
  • چاودێری کەش و هەوا بکە
  • کاتی کارکردن لە گەرمادا سنووردار بکە و/یان کاتی پشوویان لە ژینگەیەکی فێنکدا زیاد بکە.
  • زیادکردنی ژمارەی کرێکاران بۆ هەر ئەرکێک.
  • داوا لە کرێکاران دەکرێت خۆیان چاودێری خۆیان بکەن،
  • ئامێری ئاگادارکردنەوەی گەرمی بەکابهێنن کاتێک ئەگەری شەپۆلی گەرما هەیە.

ڕاهێنان

پێویستە خاوەنکارەکان ڕاهێنان پێشکەش بکەن پێش ئەوەی دەست بە کار بکەن، و ڕاهێنانەکان ڕێکبخەن بۆ دابینکردنی مەرجی تایبەتی شوێنی کار. بوونی گەرمی پێو لە مۆبایل.

پێویستە کارمەند و سەرپەرشتیاران ڕاهێنانیان پێبکرێت لەسەر:

  • ناسینەوەی نیشانەکانی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکان بە گەرما (HRIs).
  • فریاگوزاری سەرەتایی.
  • هۆکارە مەترسیدارەکانی HRI.
  • گرنگی ڕاهاتن لەسەر گەرما.
  • گرنگی ڕاپۆرتکردنی نیشانەکانی HRI.

هەروەها پێویستە سەرپەرشتیاران ڕاهێنانیان پێبکرێت لەسەر:

  • خۆ ڕاهێنان لەسەر کەش و هەوای گەرم.
  • گرتنبەری ڕێکاری پێویست ئەو کاتەی کە کرێکارێک نیشانەکانی (HRI)ـی لەسەر دەردەکەوێ.
  • چۆنیەتی چاودێریکردنی ڕاپۆرتەکانی کەشوهەوا و وەڵامدانەوەی ئامۆژگاریەکان.
  • چۆنیەتی چاودێریکردن و وەرگرتنی خواردنەوەی پێویست و  پشوو.

ڕاهاتن

کرێکارەکان بەرە بەرە لەگەڵ گەرمادا ڕادێن کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژتر لە ژینگەیەکی گەرمدا کار دەکەن. سوودەکانی ڕاهاتن بریتییە لە فشارێکی کەمتر بۆ دڵ و ئەندامە سەرەکییەکان و باشترکردنی ئارەقەکردن (بڕێکی زیاتر، دەستپێکێکی زووتر)، و توانایەکی زیاتر بۆ ئەنجامدانی ئەرکە جەستەییەکان لە گەرمادا.

پێویستە خاوەنکارەکان دڵنیابن لەوەی کە کرێکاران خۆیان لەگەڵ کەشوهەوادا ڕادەهێنن، ئەمەش بە وردە وردە زیادکردنی کاتەکانیان لە کەشی گەرمدا بۆ ماوەی زیاتر لە ٧ بۆ ١٤ ڕۆژ.

خشتەی بەرکەوتنی گەرما بۆ کرێکارە نوێیەکان  

ڕۆژی یەکەم: ماوەی بەرکەوتن بە گەرمی دەبێت کەمتر بێت لە ۲۰٪ی ماوەی کارکردنی ئاسایی.

ماوەی بەرکەوتنەکە زیاد دەکات بۆ بەرزترین بڕ بە ڕێژی ٢٠٪ لە دوای ڕۆژی یەکەمەوە.

خشتەی بەرکەوتنی کرێکارە بە ئەزموونەکان (ئەو کەسانەی کە دەگەڕێنەوە دوای هەفتەیەک یان زیاتر).

ڕۆژی یەکەم بە ڕێژەی  ٥٠٪ی ماوەی کارکردنی ئاسایی؛ ڕۆژی دووەم ٦٠٪؛ ڕۆژی سێیەم ٨٠٪؛ ڕۆژی چوارەم ١٠٠٪.

دابینکردنی ئاو

  • پێویستە خاوەنکارەکان ئاوی گونجاو دابین بکەن.
  • پێویستە ئاوەکە سارد بێت و نزیک بێت لە شوێنی کارکردن.
  • پێویستە هەر یەکێکیان کوپی تایبەت بە خۆی بۆ دابین بکرێت.
  • هاندانی کرێکاران بۆ ئەوەی خۆیان فێنک بکەنەوە.
  • پێویستە کرێکاران بڕێکی گونجاوی شلەمەنییەکان بخۆنەوە بۆ خۆ پاراستن لە وشکبوونەوە (dehydration).
  • ئەگەر کڕێکارێک لە گەرمادا زیاتر لە دوو کاتژمێر  لە چالاکییەکی مامناوەندی کاردا بەشداری کردبوو، ئەوا هەر ١٥-٢٠ خولەک جارێک پێویستە کوپێک ئاو بخواتەوە.
  • ئەگەر ئەزموونی ئارەقی درێژخایەن بکەیت کە چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت، ئەوا خواردنەوە وەرزشییەکان بخۆرەوە کە بڕی پێویست ئەلیکترۆلایتیان تێدایە.
  • دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان و ئەو خواردنەوانەی کە کافاین یان شەکریان زۆرە.
  • بە شێوەیەکی گشتی، نابێت خواردنەوەی شلەمەنییەکان لە شەش کوپ زیاتر بێت لە کاتژمێرێکدا.

پێدانی پشوو بە کرێکاران

  • پێویستە خاوەنکارەکان مۆڵەتی پشوودان و خۆ فێنککردنەوە بدەن.
  • پێویستە مۆڵەتی پشوو بدرێت  کاتێک کرێکارێک هەست بە نا ئاسوودەیی دەکات.
  • پێویستە کرێکارانی نوێ ئیشێکی سووکتر و پشووی زیاتر و ماوەیەکی زیاتریان پێبدرێت.

کورتکردنەوەی ماوەی کارکردن و زیادکردنی ماوەی پشوو

  • لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و شێ و درێژبوونی ڕۆژگار
  • هەر کاتێک هەوا نەبوو
  • ئەگەر جل و بەرگی پاراستنیان لەبەر کردبوو
  • لە کاتی ئەمجامدانی کاری قورستر

ئەم ڕاسپاردە بنەڕەتییانە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێن بۆ زۆرێک لە شوێنی کاری جیاواز، ئەگەر فشاری گەرمی مەترسییەک بوو لە شوێنی کارەکەت، ڕاوێژ بە پیشەی سەلامەتی و تەندروستی بکە.


سەرچاوەکان



46 بینین