چارلس داروین

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-05-08-16:04:00 - کۆدی بابەت: 12814
چارلس داروین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چارلس داروین (بە ئینگلیزی; Charles Darwin، بە عەرەبی; شارلز داروين) ناوی تەواوی چارلس ڕۆبەرت داروینە، لە شاری شریزبێری لە وڵاتی ئینگلتەرا، لە ٢ ی مانگی شوباتی ساڵی ١٨٠٩ لەدایکبووە. سروشتناسی بەڕیتانییە کە بیردۆزی زانستی پەرەسەندن لە ڕێگەی ھەڵبژاردەی سروشتییەوە بوو بە بناغەی توێژینەوە پەرەسەندووەکانی مۆدێرن. داروین سەرەتا کۆمەڵگای ئایینی ڤیکتۆریای شۆک کرد بە پێشنیارکردنی ئەوەی کە ئاژەڵ و مرۆڤ ڕەچەڵەکێکی هاوبەشیان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، زیندەزانییە بێ ئایینەکەی سەرنجی چینە گەشەکردووەکانی زانا پیشەییەکانی دەدا.

ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە داروین کە خۆی کەسێکی بێ باوەڕ بووە یاخود بڵێین کەسێک کە گومانی لە بوونی خوا هەیە و بەخۆی دەڵێت نازانم خودا بوونی هەیە یاخود نا. داروین بیردۆزە بوێرەکەی خۆی بە نهێنی لە ساڵانی ١٨٣٧-١٨٣٩ داڕشت، دوای گەڕانەوەی لە گەشتێک بە دەوری جیهاندا بە کەشتی HMS Beagle، بەڵام ئەوە نەبوو ئەوکات بەڵکو دوو دەیە دواتر کە لە کۆتاییدا لە کتێبی (On the Origin of Species) لە ساڵی ١٨٥٩ دا بە تەواوی دەربڕینی گشتی و ناساندنی پێدا، کتێبێک کە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر کۆمەڵگا و بیرکردنەوەی ڕۆژئاوایی مۆدێرن هەبوو.

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

داروین کوڕی دووەمی دکتۆری دیاری ناوچەکەیان ڕۆبەرت داروین و سوزانا ویدگوود بوو. کە دایکی کچی پیشەسازی گۆزەی ناوچەکە جۆسیا ویدگوود بوو، هەروەها باپیرەکەی دیکەی داروین، ئێراسمۆس داروین، پزیشک و شاعیرێکی بیرکردنەوەی ئازاد بوو پێش شۆڕشی فەڕەنسی، نووسەری زوونۆمیا یاخود بڵێین یاساکانی ژیانی ئەندامی (١٧٩٤-١٧٩٦)
بوو. 

داروین دایکی لە تەمەنی هەشت ساڵیدا مرد و لەلایەن سێ خوشکە گەورەکەیەوە چاودێری دەکرا. داروین بە ترسەوە لە ڕووی باوکی ڕادەوەستا، لە.کاتێکدا تێبینیە پزیشکیە پڕ لە زانستەکانی باوکی زۆر شتیان دەربارەی دەروونناسی مرۆڤ فێری داورین کرد. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕقی لە فێربوونی کلاسیکی بوو لە قوتابخانەی نەریتی ئینگلتەرایی شریزبێری لە نێوان ساڵانی ١٨١٨ بۆ ١٨٢٥ دەیخوێند، وە بەهۆی بەکارهێنانی کیمیا داروین لەلایەن بەڕێوەبەرەکەیەوە دووچاری ئیدانە کردن بۆتەوە (هەربۆیەش نازناوی "گاز"  ی لەلایەن هاوڕێ نزیکەکەیەوە لێنرا).

باوکی داروین، داروینی لە تەمەنی  ١٦ ساڵاندا ناردووە بۆ خوێندنی پزیشکی لە زانکۆی ئێدینبێرگ لە ساڵی ١٨٢٥، لە کاتێکدا ئەو تەنها حەزی لە تەقەکردنی یاری بوو. دواتر داروین ئەو هەستەی دەرەخست کە لە ماوەی دوو ساڵی ژیانیدا لە ئێدینبێرگ تەنها کەمێک فێربووە. کە لە ڕاستیدا، ئەزموونێکی فێرکاری زۆر باش بووە بۆی، چونکە زانستێکی باشتر نەبوو وەک لەو زانستەی لە زانکۆیەکی بەریتانیا دەخوێنرا. ئەو فێری تێگەیشتن لە کیمیای ساردکردنەوەی بەردەکان لەسەر زەوی سەرەتایی و چۆنیەتی پۆلێنکردنی ڕووەکەکان بە "سیستەمی سروشتی مۆدێرن" کرا. لە مۆزەخانەی ئێدینبێرگ لەلایەن جۆن ئێدمۆنستۆنەوە،  کۆیلەیەکی ئازادکراوی ئەمریکای باشوور، فێری پڕکردنەوەی باڵندە کرا هەروەها ناسینەوەی چینە بەردییەکان و ڕووەکی کۆلۆنیالی و ئاژەڵ.

لەوەش گرنگتر خوێندکارانی شۆرشگێڕی زانکۆ هەرزەکارەکانیان بە نوێترین زانستی کیشوەری ئاشکرا کرد. ئێدینبێرگ ڕەخنەگرانی ئینگلیزی ڕاکێشا کە ڕێگەیان پێنەئەدرا لە زانکۆکانی ئۆکسفۆرد و کامبریجی ئینگلترا خوێندنی زانکۆیان تەواو بکەن. لە کۆمەڵگەی خوێندکاراندا داروین گوێی لێبوو کە بیرمەندە ئازادەکان نکۆڵی لە دیزاینی خودایی لەشی مرۆڤ دەکەن و دەڵێن ئاژەڵەکان هەموو تواناکانی مێشکی مرۆڤیان هەیە. داروین شایەتحاڵی سزا کۆمەڵایەتییەکان بوو.

کاتێک کە قەڵەمی دەریایی و پێنووسی دەریایی کۆدەکردەوە لە کەناراوەکانی نزیک، ئەو لەگەڵ ڕۆبەرت ئێدمۆند گرانت بوو، کە پەرەسەندنناسێکی شۆرشگێڕ و قوتابی زیندەزانی فەڕەنسی ژان باتیست لامارک بوو، کە شارەزایەک بوو لەسەر ئیسفەنجییەکان، گرانت بوو بە ڕاوێژکاری داروین، فێری گەشەکردن و پەیوەندییەکانی بێ بڕبڕە سەرەتاییەکانی دەریایی کرد، کە گرانت پێی وابوو کلیلی ئاشکراکردنی نهێنییەکانی دەوروبەری بوونەوەرە ئاڵۆزەکان بوو. داروین کە هاندرا بۆ چارەسەرکردنی پرسیارە گەورەکانی ژیان لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئاژەڵناسی بێ بڕبڕەکان، تێبینییەکانی خۆی لەسەر ڕاخەری دەریای لار (فلوسترا) کرد و ئەنجامەکانی خۆی لە کۆمەڵگەی قوتابیان ڕاگەیاند.

داروینی گەنج زۆر شت لە ژینگەی دەوڵەمەندی ڕۆشنبیریی ئێدینبێرگ فێربوو، بەڵام نەک پزیشکی. ئەو ڕقی لە ئەناتۆمی بوو، و بەهۆی نەشتەرگەری (پێش کلۆرۆفۆرم) نەخۆش کەوتبوو. باوکی کە کەسێکی ئازادبیر بوو، بە زیرەکانە بۆی دەردەکەوت کە کڵێساکە  باشترە بۆ سروشتناسێکی بێ ئامانج، لە ساڵی ١٨٢٨ ناردی بۆ زانکۆی کامبریج. لە گۆڕانکارییەکی تەواوی ژینگەدا، داروین وەک پیاوێکی ئینگلتەرایی پەروەردەکراو هەڵسوکەوتی کرد، ئەو ئەسپەکەی برد و خۆی بە خواردنەوە و تەقەکردن کات بەسەربردن لەگەڵ کوڕەکانی تر کەیف خۆش دەکرد. لە ساڵی ١٨٣١ لە پلەی دەیەمی بەکالۆریۆسی هونەردا بوو. دواتر داروین لایەنی پارێزگاری ڕووەکزانی نیشاندا لەلایەن پرۆفیسۆرێکی گەنجەوە، ڕێڤێنتەر جۆن ستیڤنس هێنسلۆو، لە کاتێکدا ئەو ڕابەری دیزاینی پرۆڤیدێنتیال لە جیهانی ئاژەڵاندا بوو، ڕێڤێنتەر ئادەم سێدویک، داروینی برد بۆ وێڵز لە ساڵی ١٨٣١ لە گەشتێکی جیۆلۆجیدا.

ژیانی خێزانداری 

داروین لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٨٣٩ لەگەڵ کچە خاڵێکی خۆی بەناوی ئیما وێدگوود هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دە منداڵە بە ناوەکانی فرانسس داروین، ویلیام ئیراسمەس داروین، جۆرج هۆوارد داروین، لیۆنارد داروین، هۆراس داروین، ئانە داروین، هێنریتا داروین، چارڵس وارینگ داروین، ئیلیزابێز داروین و ماری ئیلیانار داروین.

بڵاوکردنەوەی ژیاننامەی

داروین ژیاننامەی خۆی لە نێوان ساڵانی ١٨٧٦ بۆ ١٨٨١ نووسیوە. ئەمە بۆ نەوەکانی ئەو نووسراوە، نەک بۆ بڵاوکردنەوە. هەروەها ئەوە بە تەواوی ڕوون بوو کە ئەو ناحەزی هەبوو لەگەڵ ئەفسانە مەسیحییەکان، بۆ ئەو کەسانەی کە پرسیاریان لەسەر باوەڕە ئاینییەکانی دەکرد، ئەو تەنها دەیوت کە ئەو ئاگنۆستی (کەسێک کە گومانی لە بوونی خوا هەیە) بووە ئەم دەستەواژەیە هەکسلی لە ساڵی ١٨٦٩ دایدەهێن.

مردنەکەی

لە ئازاری ١٨٨٢ تووشی جەڵتەی دڵ بوو و لە ١٩ی نیسان بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.


سەرچاوەکان



35 بینین