ئەو نیشانانەی منداڵ کە نابێت پشتگوێ بخرێن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-23:57:00 - کۆدی بابەت: 1479
ئەو نیشانانەی منداڵ کە نابێت پشتگوێ بخرێن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و نیشانانە‌ی منداڵ كە‌ نابێت پشتگوێ بخرێن

١- گریان: قریشكە‌ و توند بێت یان نوزانە‌وە‌ و لاواز بێت یان بە‌ردە‌وام بێت..
٢- كە‌مبوونە‌وە‌ی چالاكی و نە‌مانی حە‌زی یاریكردن.
٣-بە‌رزبووبە‌وە‌ی و ڕە‌قبوونی مە‌ڵاشوی سە‌ر.
٤- ڕە‌قبوونی مل.
٥- شیر نە‌خواردن زیاد لە‌ ٨ كاتژمێر (لە‌ڕۆژدا).
٦- بە‌رزبوونە‌وە‌ی پلە‌ی گە‌رمی لە‌ش زیاد لە‌ ٣٨ پلە‌ لە‌ منداڵی خوار ٣ مانگدا، زیاد لە‌ ٣٩ پلە‌ لە‌ منداڵی نێوان ٣-٦ مانگدا..
٧-بە‌رزبوبونی پلە‌ی گە‌رمی لە‌ش و ساردبوونی دە‌ست و قاچ.
٨- بە‌رزبوبونی پلە‌ی گە‌رمی و نە‌مانی چالاكی.
٩- جوڵە‌ی نامۆ، گە‌شە‌.
١٠- گۆڕانی ڕە‌نگی لە‌ش: شینبوونە‌وە‌ی، كاڵبوونە‌وە‌.
١١- تە‌نگە‌ژە‌ی ھە‌ناسە‌دان: خێرای ھە‌ناسە‌دان، جووڵە‌ی ماسولكە‌كانی خوار پە‌راسو، جووڵە‌ی ماسولكە‌كانی نێوان پە‌راسوو.
١٢- منداڵە‌كە‌ خە‌واڵوە‌، دوای بە‌ئاگاھێنانە‌وە‌ دە‌خە‌وێتە‌وە‌، نە‌تناسێتە‌وە‌..
١٣- پە‌ڵە‌ پە‌ڵە‌ بوونی پێست (خوێن تێزان).
١٤ ڕشانە‌وە‌ی بە‌ردە‌وام بە‌تایبە‌ت ئە‌گە‌ر ڕە‌نگی سە‌وز باو بێت..


سەرچاوەکان



3041 بینین