شوێنگرەوەکانی تەلەفزیۆن بۆ منداڵەکەت ئامادە بکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-23:07:00 - کۆدی بابەت: 1945
شوێنگرەوەکانی تەلەفزیۆن بۆ منداڵەکەت ئامادە بکە

ناوه‌ڕۆك

شوێنگرەوەکانی تەلەفزیۆن بۆ منداڵەکەت ئامادە بکە

(ئەو کەسەی منداڵ پەروەردەی ناکات، ئەوا کەناڵەکان پەروەردەی دەکەن).

ئەم قسەیە هەر وا نەوتراوە بۆ خۆشی و گاڵتە پێکردن بێت، بەڵکو کاتێک ئەمە وتراوە، کە تەلەفیۆن بەشدارێکی سەرەکییە لەگەڵ ئێمەدا لە پەروەردە کردنی منداڵەکانماندا، لە دروستکردنی و داڕشتنی بیرکردنەوە و بەها و ڕەفتارەکانیان. زۆربەی لێکۆڵینەوەکنا ئاماژە بەوە دەکەن، کە گیرۆدەبوون و ئاڵوودەبوونی منداڵەکانمان بە تەلەفزیۆن هۆکارەکەی بۆ نەبوونی شوێنگرەوەکان (بدائل) دەگەڕێتەوە، دایک منداڵەکەی بەجێدەهێڵێت لە بەردەم تەلەفزیۆن کاتێک کار و ئیشەکانی ماڵەوە دەکات، و بۆ خۆشی لەگەڵ منداڵەکەی ئالودەبوون بە تەماشاکردنی تەلەفزیۆن، بیرکردنەوە شوێنگرەوەی کارەکانیان بە جۆرەها کاری تری بەسود بەکار ناهێنن، بۆیە لێرەوەئاماژە بە کۆمەڵێک (شوێنگرەوە)ی تەماشاکردنی تەلەفزیۆن دەخەینە ڕوو، بەو هیوایەی منداڵەکانمان سەرقاڵی کۆمەڵێک چالاکی جۆراوجۆر بکەین، کە دەبێتە مایەی زیاتر گەشەکردنی ژیری و بواری زانستی و کۆمەڵایەتییان، ئەم خاڵانەش بریتین لە:

دەرچوون بۆ شوێنەگەشتیارییەکان، و کۆکردنەوەی گەڵای جۆراوجۆری ڕووەک و گوڵەکان و دروستکردنی ئەلبومێک لێیان.

سەردانی باخچەی ئاژەڵان و وێنەگرتنیان.

دەرچوون لە ماڵەوە و ڕۆیشتن بەپێ، لەگەڵ گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵەکەتدا.

گوی گرتن لە سروود و گۆرانی منداڵانە.

جێبەجێکردنی چالاکی و ڕاهێنانی وەرزشی خێزانی.

سەردانی کردنی یەکێک لە مۆزەخانەکان.

بەشداری پێکردنی منداڵەکەت لە سازکردنی خواردن. 

کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر وڵات و نیشتمانەکەت.

چاودێری کردنیان لە کاتی پاسکیل سواریدا.

دانانی پلان لەگەڵ منداڵەکانت بۆ دیاری کردنی چالاکییەک لە کاتی پشوودا.

هاندانیان لەسەر نووسینی کورتە چیرۆک.

خوێندنەوەی پەرتووک و چیرۆک بە یەکەوە لەگەڵ منداڵەکانتدا.

هەڵسان بە تاقیرکدنەوەیەکی زانستی کردەیی ئاسان.

خەریک بوونی هەندێک کات بە فێربوونی زمانێک.

کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دەوڵەتە جیاجیاکانی جیهان.

دروستکردنی چەند شێوەیەک بە قوڕ و جوانکردنی.

هەلسان بەسەردانی هەفتانە بۆ مزگەوتە دێرینەکان و وێنەگرتنیان.

یارمەتیدانیان لەسەر نووسینی ڕاپۆرت بۆ هەر سەردانێک و گەشتێک.

هاندانیان لەسەر نووسینی یادەوەرییەکانیان.

بەشداری پێکردنیان لە چالاکییە وەرزشیەکانیان لە ناوەند و یانە وەرزشییەکاندا.

بەشداری پێکردنیان لە یەکێک لە خولەکانی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆزدا.

هاوڕێیەتی پێکردنیان لەگەڵ خۆت بۆ مزگەوت و ناساندنی بە هاوڕێی تازە.

بەشداری پێکردنیان لەسەر پێشبڕکێ جیاجیاکانی ئاستی گەڕەک و قوتابخانەدا.

فێرکردنی هونەر ڕێکخستنی جۆرەکانی گوڵ.

هەندانیان لەسەر کاری خۆبەخشانە لە ڕێگەی ڕێکخراو و مزگەوتی گەڕەکدا.

بەشدارییان لە خولەکانی پەرەپێدانی مرۆیی و تایبەت بە منداڵان.

بەشداری پێکردنیای لە خولی خەت خۆشی.

هاندان لەسەر سەردانی خێزانی بۆ لای خزمان و ئەو ماڵ خزمانەی منداڵی هەمان تەمەنیان هەیە.

دیاری کردنی دانیشتنی خێزانی بۆ قورئان خوێندن و بیرلێکردنەوەی.

دانیشتنی تایبەت بە ژیانی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) و چیرۆکە قورئانییەکان.

نواندنی یارییە کۆمەڵایەتی و کۆنەکان بە کۆمەڵ دەکرێن.

بانگهێشتی هاوڕێکانیان بۆ ماڵەوە و پێشکەش کردنی خواردن و شیرینی.

هاندانی منداڵ لەسەر خوێندنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤاری گونجاو لەگەڵ تەمەنیان.

کڕینی شەتڵی جۆراوجۆری ڕووەکی ماڵی، و هاندانی منداڵەکەت بۆ ئەوەی گرنگی پێبدات و زانیارییان لەسەر کۆبکاتەوە.

سەردانی کردنی ماڵی هەتیو و هەژار، بۆ بەشداری پێکردنیان لە هاوکاری و نواندنی بەزەیی هاتنەوە پێیان.

بەشداری پێکردنیای لە هەندێک کاری خێزانی کە لە ئاستی تەمەنیاندا بێت.

هاندانیان لەسەر هەڵگرتن و ڕێکخستن و کۆکردنەوەی جلوبەرگیان.

دیاری کردنی کاتێکی دیاری کراو بۆ تەماشاکردنی وێنە و ئەلبومی خێزانی.

ڕاهێنانیان لەسەر بەخشینی هەندێک شت کە بۆ خۆی لە ماڵەوە دروستی کردوون.

باوەش پێداکردن و ماچکردنیان و دەرخستنی خۆشەویستی بۆیان.


سەرچاوەکان



1450 بینین