قاوە چۆن دۆزرایەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:38:00 - کۆدی بابەت: 2588
قاوە چۆن دۆزرایەوە؟

ناوه‌ڕۆك

قاوە چۆن دۆزرایەوە

وەکو شتەکانی تر، دۆزینەوەی قاوەش پڕیەتی لە ئەفسانە، هیچ کەس بە تەواوی نازانێت یەکەمین کەس کێ بووە فنجانە قاوەی نۆش کردووە.
بەڵام ئەفسانەیەک هەیە دەڵێت: پێش هەزار ساڵ پیاوێکی حەبەشی ''ئەسیوپیای'' ئێستا ڕووەکێکی دەشتی بینی دەسوتێت و بۆنێکی خۆشی لێ دەردەچێت.
ئەویش هەندێک لە دانەکانی خوارد، تامی خۆش بوو بە لایەوە، بۆیە شەرابێکی لێ دروست کرد و بەو جۆرەش قاوە دۆزرایەوە.
ئێمە دەزانین حەبەشییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقیادا یەکەم کەس بوونە قاوەیان دۆزیوەتەوە.
تا سەدەی پانزەهەم حەبەشە تەنیا شوێنێک بووە لە جیهاندا، کە داری قاوەی لێ ڕواوە.
پاشان گوازرایەوە بۆ نیمچە دورگەی عەرەبی و بە درێژایی ٢٠٠ ساڵ دوای ئەوە، هەموو خەڵکی قاوەی یەمەنیان دەخواردەوە.
لە سەدەی حەڤدەهەمدا هۆڵەندییەکان دەستیان دایە قاوە و بە چەند وڵاتێکی ئیستیوائیشدا بڵاویان کردەوە.
بەریتانییەکان داری قاوەیان لە جامایکاوە بردە وڵاتی خۆیان و لەوێشەوە بۆ ئەمەریکای ناوەندی باشور، تا زۆری پێ نەچوو قاوە جەماوەرێکی زۆری پەیدا کرد لە هەردوو ئەمەریکا و ئەوروپادا.
داری قاوە لە ناوچە ئیستیواییەکاندا گەشە دەکات، باشتر وایە لە زەوییەکی تۆزێک بەرزدا بچێنرێت، چونکە ئاوی بە باشی دەردەچێت، ئەم جۆرە گڵ و کەش و هەوایەش لە بناری تەپۆڵکەکانی بەڕازیلدا هەیە، لەبەر ئەو هۆیەیە بەرازیل سێ لەسەر چواری قاوەی جیهان بەرهەم دەهێنێت.
گەورەترین کێڵگەی بەرهەم هێنانی قاوەی جیهان لە بەڕازیلدایە، هەندێک لەو کێڵگانە ملیۆنەها داری قاوەی تیایە کە چەندین میل زەوی داگیر کردووە.
هەروەها ئەم وڵاتانەش قاوەی زۆر بەرهەم دەهێنن:
''ڤەنزوێلا، کۆڵۆمبیا، گواتیمالا، مەکسیک و جاوا و هیتر''.
داری قاوە بەرەکەی کە لە گێلاسی بچووک دەچێت لە تۆوێک دروست دەبێت، دەبێت بخرێتە ناو خۆڵەوە. بەرەکەشی لەسەر پێشەڵانێکی چر کە کەڵاکانی دەبریسێکتەوە گەشە دەکات، بەرهەمەکەشی یان یەک لەپ یان دوو لەپە.
لە دونیادا زیاتر لە بیست و پێنج جۆری داری قاوە هەیە لە ناوچە مەدارییەکاندا، بەڵام تەنیا دوو جۆری لە کاتی برژاندندا بەرەکەی تامێکی تایبەتی هەیە.


سەرچاوەکان



852 بینین