کەی خەڵووز بەکارهێنرا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-16:08:00 - کۆدی بابەت: 2656
کەی خەڵووز بەکارهێنرا

ناوه‌ڕۆك

کەی خەڵووز بەکارهێنرا

مرۆڤ لە دێر زەمانەوە خەڵوزی بەکارهێناوە، ڕەنگە چینییەکان یەکەم کەس بووبن بەکاریان هێنابێت.
ئێستا چەند بەڵگە نامەیەک لەبەردەستدایە، دەری دەخات کە چینییەکان لە پێش نزیکەی سی هەزار ساڵدا، خەڵوزیان بەکار‌هێناوە لە تواندنەوەی مس و ئاسندا. لە تەوراتدا ناوی خەڵوز هاتووە، ئەرستۆی فەیلەسوفی یۆنانیش کە لە نێوان ساڵانی ٣٨٤ و ٣٢٢ی پێش زانیندا ژیاوە، لە نووسینەکانیدا باسی خەڵوزی کردووە.
کاتێک ڕۆمانییەکان بەڕیتانیایان داگیر کرد لە دەوروبەری ساڵی پەنجای پێش زایندا، ئەوکاتە خەڵوز بەکارهێنراوە، پاشماوەکەشی لە ناو قوللە ڕۆمانییەکانی بەریتانیادا دۆزرایەوە.
ڕاستییەکی سەرنجڕاکێش و گرنگ سەبارەت بە کانگایەکی خەڵوز بە یاد دێنینەوە. بەڵگەکان دەری دەخەن لە هەرێمی لیمبۆرگی هۆڵەندادا لە ساڵی ١١١٣ زاینی دا خەڵوز دەرهێنراوە، تا نیوەی سەدەی بیستەم لە کانە خەڵوز دەرهێنراوە کە ئێستا لە ناوەڕاستی سەدەی سیازدەهەمدا ژنان و منداڵان بە درێژایی لیوارەکانی بەریتانیادا جۆرێک خەڵوزیان دەردەهێنا کە بە خەڵوزی دەریا ناسرابوو، هەر لەوکاتەشدا چەندین کانی خەڵوز لەبەریتانیادا هەبوو، چونکە ئاسنگەرەکان بۆ گەرم کردنی ئاسن لە پێش کوتاندا پێویستیان بە خەڵوز هەبوو، هەروەها خاوەنی دوکانە بچوکەکانیش بە خەڵوز دوکانەکانیان گەرم دەکردەوە، هەژارەکانیش خەڵوزیان لە دار پێ باشتر بوو، لەبەر ئەوەی هەرزانتر بۆیان دەکەوت.
بەڵام دەوڵەمەندەکان هەرچی پەیوەندی بە خەڵوزەوە هەیە بەکاریان نەدەهێنا و بە نەدەچوونە ئەو مالانەیش کە خەڵوزی تیا بسوتایە، ئەو خواردنانەشیان نەدەخوار بە ئاگری خەڵوز لێبنرایە، چونکە بڕوایان وابو دوکەڵی خەڵوز خواردن ژەهراوی دەکات، ماڵەکان لەبەر ئەوە دوکەڵ کێشیان نەبوو و دوكەڵەکەی نەدەچووە دەرەوە، لەبەر ئەوە نەچونە ئەو ماڵانەی خەڵوزی لێ بسوتایە. 
دوای داهێنانی بزوێنەری هەڵمی کە گواستنەوەی خەڵوزی لە کانەکانەوە ئاسان کرد. بەکارهێنانی خەڵوزی فراوانتر کرد، تا لە ئەنجامدا لە نێوان هەموو مرۆڤەکانی سەرزەویدا بڵاو بووەوە.


سەرچاوەکان



1465 بینین