کەنغەر بۆچی گیرفانی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-16:34:00 - کۆدی بابەت: 2662
کەنغەر بۆچی گیرفانی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

کەنغەر بۆچی گیرفانی هەیە؟

ئەو گیانلەبەرانەی کە ''گیرفان'' یان ''تورەکە'' یان هەیە و کەنغەریش یەکێکە لەوانە، پێیان دەگوترێت ''بەرگدارەکان''. کە بریتییە لە ماڵێکی بچوک و خۆش و گەرم، باشترین شوێنیشە کە بێچووەکەی تیایدا بەخێو بکات، چون بە خوری داپۆشراوە و ئەمەش وا دەکات شوێنی بێچووەکەی گەرم و پارێزراو بێت لە هەر مەترسییەک و هۆیەکیشە بۆ گواستنەوەی جگەر گۆشەکەی.
هۆی دروست کردنی ئەو گیرفانە لە کەنغەر و ئاژەڵانی تری بەرگداردا ئەوەیە، بێچووەکانیان کە لەدایک دەبن زۆر لاواز و بێ دەسەڵاتن، بە تایبەتی بێچووی کەنغەر کە گیانلەبەرێکی بچوکی ڕەنگ شینی سولەقەتەیە و درێژییەکەی لە سێ میللی مەتر زیاتر نییە و ڕەق وەستاوە و وەکو بڵێیت گیانی تێدا نەبێت.
بیهێننە پێش چاوی خۆتان، بۆ گیاندارێکی وا بچوک و لاواز و بێ دەسەڵات، چی ڕوو دەدات ئەگەر یەکسەر شوێنێکی وا گەرم و پارێزگاری دەست نەکەوێت.
بە درێژایی شەش مانگ کەنغەری دایک، بێچووەکەی دەخاتە ئەو گیرفانەوە تا ببێتە ماڵێک بۆی و تیایدا گەورە ببێت، تا دەبێتە هێندەی توتکەیەکی بچووک. گەرم و خۆشی شوێنەکە وا دەکات بێچووەکان بە ئاسانی جێی نەهێڵن و تەنانەت دوای فێر بوونی ڕۆیشتن و ڕا کردنیش هەر لەو شوێنەدا دەمێننەوە. لە کاتی مەترسیشدا دایکانەکان، بە قەپ بێچووەکانیان هەڵدەگرن و لە کاتی ڕاکردنیان بێچووەکانیان لە دەمیان بەر دەبنەوە و دەکەونە گیرفانیانەوە.
لە جیهاندا ''١٢٠'' جۆر کەنغەر هەیە، کە بەرزی بچوکترینیان لە ٠،٦ مەتردا تێناپەڕێت و ناوی ''الولب''ـە، بەڵام گەورەترینیان کەنغەری سور یان خۆڵەمێشییە کە بەرزییەکەی ٨،١ مەتر دەبێت، کەنغەر لە پێشەوە دوو دەستی کورتی هەیە و دەستەکانی چڕنوکیان هەیە، هەردوو قاچی دواوەشی زۆر درێژە و لە ناوەڕاستی پێشیشەوە پەنجەکەی پانی گەورە هەیە. 
بە یارمەتی قاچە بەهێزەکانی دەتوانێت لە ٣بۆ٤ مەتر بازبدات، کەنغەر ماندویەتی خۆی لەسەر کلکە درێژەکەی دەردەکات، لە ڕۆشتنیشدا زۆر زۆر خێرایە. هەستی بیستنیشی زۆر باشە، بە جۆرێک دەتوانێت لە دووریەکی زۆرەوە گوێی لە دەنگی دوژمنەکەی بێت.


سەرچاوەکان



1181 بینین