بۆچی دەنگی ئافرەت لە هی پیاو خۆشترە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-23:50:00 - کۆدی بابەت: 2856
بۆچی دەنگی ئافرەت لە هی پیاو خۆشترە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی دەنگی ئافرەت لە دەنگی پیاو خۆشترە؟

بە شێوەیەکی سروشتی دەنگی ئافرەت لە دەنگی پیاو خۆشترە. لەگەڵ ئەوەی دەنگی منداڵان لە تەمەنی نێوان یانزە و دوانزە ساڵیدا وەک دەنگی کچ ناسکە، بەڵام دوای ئەو تەمەنە دەنگی کوڕان وردە وردە گڕ دەبێت، بەڵام دەنگی کچان لەگەڵ گەورە بوونیشیاندا وەکو خۆی دەمێنێتەوە.
تەمەنی نێوان ١١ بۆ ١٣ ساڵی کە تەمەنی باڵغ بوونە، لەو ماوەیەدا هەندێک ڕژێن (لوو) هۆڕمۆناتی جنسی دەڕژێنێت. کە دەبێتە هۆی گۆڕانی بەرچاو لە لەشی کوڕان و کچاندا. ئەم هۆڕمۆنە لە کوڕاندا بەرپرسە لە گەشەسەندن و سەوز بوونی موو لە هەردوو بن هەنگڵ و دەم و چاو و گۆڕانی دەنگی کوڕ بەرەو نێری.
لەبەر ئەوەی لەشی مرۆڤ هۆڕمۆنێک دەڕژێنێت پێی دەوترێت (تستۆسترۆن) کە بەرپرسە لە ئەستور کردن و درێژ کردنی ژێکانی دەنگ. هەروەها کار لە قوڕگیش دەکات. لە ئەنجامی ئەوەدا لەرینەوەکانی ژێ دەنگیەکان دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی گۆڕان لە چینەکانی دەنگدا.
لەبەر ئەوەی لاشەی کچ ئەم هۆڕمۆنە ناڕژێنێت، بۆیە گۆڕانکارییەکی کەم نەبێت لە دەنگیدا دروست نابێت. ئەو گۆڕانکارییەش بە شێوەیەکی سەرەکی لە دەم و لوت و چەناگەی سەرەوەدا دەبێت. 
لەبەر هەموو ئەم خاڵانەیە دەنگی ئافرەت لە دەنگی پیاو خۆشترە.


سەرچاوەکان



728 بینین