ئامیری کات بۆ فەحس کردنی بە تیشک

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-03-22:02:00 - کۆدی بابەت: 2911
ئامیری کات بۆ فەحس کردنی بە تیشک

ناوه‌ڕۆك

ئامیری کات بۆ فەحس کردنی بە تیشک

ئامێری کات تازەترین ئامێرە بۆ نیشانکردنی پزیشکی، لە ڕاستیدا بریتییە لە تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو. بۆ بەکارهێنانی تیشکی (x) بۆ مەبەستی دیاری کردنی پزیشکی ئەم ئامێرە دەتوانێت نەخۆشیەکانی مێشک و گورچیلە و ڕیخۆڵە و هتد دەست نیشان بکات.
وشەی کات کورتکراوەی سێ پیتی یەکەمە کە بە وێنە گرتنی تیشکی چینی میحوەری بەهۆی کۆمپیوتەرەوە دەناسرێت. ئەم ئامێرە ئەندازیاری ئەلکترۆنی بڕیتانی (گود فی هاوڵسفیل) لەگەڵ زانای ئەمریکی (ئیلان مارکۆک) لە ساڵی ١٩٧٢ دا دایان هێنا، هەردووکیشیان لە بری ئەو داهێنانە لە ساڵی ١٩٧٩دا خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت. ئامێری کات دوو جۆرە:
١-جۆرێکیان بۆ وێنە گرتنی سەر.
٢- جۆرەکەی تریان بۆ وێنەگرتنی هەموو لەش.
جۆری یەکەم بۆ دەست نیشان کردنی مێشک و سەکتەی مێشک و وەرەمی مێشک و خوێن لەبەر چوونی مێشک و هتد بەکار دەهێنرێت. جۆری دووەمیش بۆ دەست نیشان کردنی نەخۆشیەکانی گەدە، جگەر، سنگ و هتد.
ئامێری تیشک لە سەرچاوەیەکە تیشکی x پێک دێنێت کە دەخرێتە سەر ئەو شوێنەی دەبێت پشکنینی بۆ بکرێت لە لەشدا. لەبەر ئەوە دۆزەرەوەی زۆر هەیە کە زانیاریەکان وەردەگرن لە ئەندامە جیاوازەکانی لەشەوە. لە ناوەڕاستی (نقالە) یەک کە نەخۆشەکە لەسەری ڕادەکشێت ئینجا بەهۆی بزوێنەرەکەوە نقالەکە دەجوڵێنرێت. دۆزەرەوەکان لە یۆدی سۆدیۆم و فلۆراتی کاڵسیۆم و پیرمنیتی بزمۆس دروست دەکرێت ئامێرە تازەکان تا نزیکەی ٣٠٠ مادەی کیمیایی دۆزەرەوە لەخۆ دەگرێت.
لە سەرچاوەی تیشکە x ەکە کە نبگاتی تیشکی دەردەچێت کە ماوەی هەر یەکێکیان و یەکێکی تریان لە ٢-٣ چرکەیە دەخرێتە سەر ریشاڵە جیاوازەکانی لەش، کاتێک ئەو تیشکانە ڕیشاڵە جیاوازەکان دەبڕن لەگەڵ خۆیاندا زانیاری هەڵدەگرن بۆ دۆزەرەوە جیاوازەکان کە پەیوەستە بە ئامێرێکی کۆمپیوتەرەوە. ٣٠٠ دۆزەرەوە لە دوای وەرگرتنی ٣٠٠ هێما بە تیشکی x (٣٠٠*٣٠٠-٩٠٠٠٠) هێما دەنێرن بۆ ئامێری کۆمپیوتەرەکە کە ئەویش شی دەکاتەوە و لەسەر شێوەی ئەندامەکانی لاشە لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنێک پیشانی دەدات. وێنەکانیش نیشانەکانی نەخۆشیەکە پیشان دەدەن. وێنەکانیش بە شێوەیەکی بەردەوام لەسەر کاغەزی (بڕۆمید) تۆمار دەکرێت. پزیشکیش لەبەر ڕۆشنایی ئەو وێنانە دەتوانێت نەخۆشیەکە دەست نیشان بکات و چارەسەری گونجاوی بۆ بنوسێت.


سەرچاوەکان



570 بینین