هۆیەکانی ئاڵۆش"خوراندن" چین؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-18-21:30:00 - کۆدی بابەت: 3421
هۆیەکانی ئاڵۆش"خوراندن" چین؟

ناوه‌ڕۆك

هۆیەکانی ئاڵۆش"خوراندن" چین؟

هەستکردن بە ئاڵۆش لای هەموومان شتێکی ئاشکرایە. کاتێک هەست بە ئاڵۆش دەکەین، خوراندنی پێست هەندێک پشوومان پێدەدات. ئایا دەزانیت بۆچی تووشی ئاڵۆش دەبین بۆچی هەست بە پشوو دەکەین کاتێک شوێنی ئاڵۆشەکە دەخورێنین. کاتێک دەمارەکانی ئازار هەندێک دەورووژێت. هەست بە ئازار ناکەین بەڵکو هەست بە خوراندن دەکەین. هۆیەکانی ئاڵۆش زۆرن. گاز گرتنی مێشوولە کە دەمارەکانی ئازار لە پێستی مرۆڤدا دەوروژێنێت. تا ئەو ئەندازەیەی کە بیهێنێتە خوراندن، هەروەها وشکی پێست و هەموو جۆرەکانی حەساسیەت و زۆر لە نەخۆشیەکانی وەکو تێکچوونی گورچیلە و شێرپەنجە و هەندێک جار بیرکردنەوەش وامان لێدەکات خۆمان بخورێنین. ئەگەر بە توندی خۆمان بخورێنێن ئەوە پێستی لاشەمان بریندار دەکەین. هەندێک لە پزیشکان دەڵێن: باشترین ڕێگا بۆ هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ ئاڵۆشی شوێنی دەمی مێشوولەدا خوراندنێکی لەسەرخۆیە بە چواردەوری شوێن دەمی مێشوەکەدا. نەك خۆراندنی شوێنی گاز گرتنەکە. خوراندنی پێستەکە لە یەک شوێندا بۆ ماوەیەک ئاڵۆشەکە سووک دەکات، بەڵام دەبێتە هۆی ئاڵۆش لە شوێنی تری لەشدا، بەهۆی ئەوەش وەکو هەنێک لە پزیشکان دەڵێن: دەمارەکانی ئازار لە شوێنەکانی نزیک ئاڵۆشەکە زیاتر هەستیار دەبن، خوراندنیش ئەو دەمارانە دەوروژێنێت بە ئەندازەیەک کە بەس بێت بۆ دروستکردنی ئاڵۆشی تازە. بەو جۆرەش ئاڵۆشەکە بڵاودەبێتەوە. لێرەدا پرسیار ئەمەیە

بۆچی تەنها لە لاشەدا پێست تووشی ئاڵۆش دەبێت؟

ئەمە هێشتا نهێنییەکی گەورەیە و تا ئێستاش زانایان نەیانتوانیووە وەڵامی بدەنەوە.


سەرچاوەکان



915 بینین