دیێگۆ مارادۆنا

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2024-05-10-14:35:00 - کۆدی بابەت: 12853
دیێگۆ مارادۆنا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دیێگۆ مارادۆنا (بە عەرەبی: دیجو مارادونا، بە ئینگلیزی: Diego Maradona) دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەیەکی تۆپی پێی ئەرجەنتین بوو کە بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دادەنرێت. مارادۆنا ڕابەرایەتی یانەکانی کرد بۆ پاڵەوانێتی لە ئەرجەنتین و ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ھەروەھا بەناوبانگ بوو لە پاڵێوراوی یانانەی ئەرجەنتین کە جامی جیهانی ١٩٨٦ی بردەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دووجار سزادراوە بەھۆی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانەوە ھەر بەو ھۆیەوە لە دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ زۆرجار تووشی کێشەی تەندروستی بووە.

زانیاری گشتی 

ناو دیێگۆ مارادۆنا
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠
شاری لەدایکبوون بۆینس ئایرس
وڵاتی لەدایکبوون ئەرجەنتین
بەناوبانگە بە دیێگۆ مارادۆنای گەورەی تۆپی پێ ڕابەرایەتی ئەرجەنتینی کرد بۆ سەرکەوتن لە جامی جیهانی ١٩٨٦
ڕێکەوتی مردن ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
شوێنی مردن ئەرجەنتین

سەرەتای ژیانی 

دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٠ لە شاری ڤیلا فیۆریتۆ لە ویلایەتی بوینس ئایرێسی ئەرجەنتین لەدایکبووە. مارادۆنا پێنجەمی ھەشت منداڵە کە لەلایەن دیێگۆ گەورە و دۆنیا تۆتا پەروەردەکراون، لە ماڵێکی هەژار لە دایک بووە. یەکەم تۆپی پێی وەک دیاری لە تەمەنی سێ ساڵیدا وەرگرتووە.

ئەزموونی پیشەیی

لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی لۆس سیبۆلیتاسەوە کرد کە تیپێکی لاوانی یانەی ئەرجەنتینۆس جونیۆرز بوو کە یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی ئەرجەنتین، لەتەمەنێکی کەمدا توانای سەرسورھێنەری خۆی نیشان دا بە بردنەوەی ١٣٦ یاری بەبێ دۆڕان. یەکەم یاری پیشەگەرانەی خۆی لە پێش تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئەنجام داوە.

‎یاریزانێکی کورت بەڵام چاونەترس و بەناوبانگ بوو توانای دروستکردنی ھەلی گۆڵکردنی بۆ خۆی و یاریزانەکانی دیکەی هەبوو، مارادۆنا سەرکردایەتی تیپی یانەکانی کرد بۆ پاڵەوانێتی لە ئەرجەنتین و ئیتاڵیا و ئیسپانیا. یەکێک بووە لە ئەندامانی یانەی ئەرجەنتین بۆ جامی جیھانی ١٩٨٦ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە چارەکی کۆتاییدا لە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردووەتەوە. بەگشتی لە چوار مۆندیالدا یاری کردووە، لە ٩١ یاری نێودەوڵەتیدا ٣٤ گۆڵی تۆمارکردووە.

مارادۆنا لە وڵاتەکەی خۆیدا ژیانی پیشەیی خۆی بەسەر برد، توانای جەستەیی بەهۆی زۆر برینداربوون و سەختی ژیان کەمبوونەوە. لە ساڵی ١٩٩٧ لە ئێوارەی لە دایک بوونیدا هەواڵی وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند.

ژیانی مارادۆنا لەدوای تۆپی پێ

ئەو کێشە جەستەییانەی کە لە ساڵانی یاریکردنیدا دووچاری بووە لە دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ بەردەوام بووە. لە ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٤ بەھۆی کێشەی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراو ساڵی دواتر نەشتەرکاری بۆ ئەنجامدرا.

لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو بەراھێنەری ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ھەرچەندە ئەرجەنتینییەکان شانازییان بە تیمێکی بەھرەمەندەوە کرد کە لەلایەن لیۆنێل مێسییەوە سەرپەرشتی دەکرا، کە لەوانەیە باشترین یاریزانی جیھان بێت، بەڵام لە جامی جیھانی ٢٠١٠ بە سەرکەوتنێکی ٤-٠ لە لایەن ئەڵمانیاوە لە چارەکی کۆتاییدا ھەڵگەڕایەوە و گرێبەستەکەی مارادۆنا نوێ نەکرایەوە.

 سەرەڕای نائومێدییەکان لە لایەن هاندەرانەوە، بەڵام مارادۆنا وەکوو کوڕێکی خۆشەویست مایەوە، کە سەرەتای ژیانی سەخت بوو بەڵام دواتر گەیشتە لوتکەی ئەستێرەیی نێودەوڵەتی.

کۆچی دوایی

مارادۆنا، کە لە نەشتەرکارییەکی فریاگوزاری مێشک چاکبووەوە، لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەھۆی جەڵدەی دڵەوە لە ئەرجەنتین لەتەمەی ٦٠ کۆچی دوایی کرد.


سەرچاوەکان



1410 بینین