دەیڤد بێکام

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2024-05-10-15:02:00 - کۆدی بابەت: 12855
دەیڤد بێکام

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەیڤد بێکام (بە عەرەبی: ديفيد بیكھام، بە ئینگلیزی: David Beckham)  یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا. بۆ یانەکانی وەک مانچستەر یونایتد، ڕیال مەدرید و ئەی سی میلان یاری کردووە.

زانیاری گشتی

ناو دەیڤد ڕۆبەرت جۆزێف بێکام
ڕێکەوتی لەدایک بوون ٢ی ئایاری ١٩٧٥ 
شوێنی لە دایکبوون لەندەن - ئینگلتەرا
پیشە یاریزان، بازرگان
باڵا ١.٨٣ مەتر
هاوسەر ڤیکتۆریا ئەدامس 

ژیانی دەیڤد

دەیڤد بێکام لە ٢ی ئایاری ١٩٧٥ لە شاری لیتۆنستۆن لە ئینگلتەرا لەدایکبووە، زۆر حەزی لە یاری تۆپی پێ بووە. تیپە دڵخوازەکەی مانچستەر یونایتد بوو، ھەروەک باوکی. تەنھا شتێک کە دەیڤد ویستویەتی یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەر بێت. خۆشبەختانە بۆ دەیڤد لە تۆپی پێدا لێھاتوو بوو و بە خێرایی پلەکانی تۆپی پێی بەرزکردەوەبەرەو پێشەوە تا لە ساڵی ١٩٩٣ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا گەیشتە لوتکە و یەکەم یاری خۆی لەگەڵ یانەی یەکەمی مانچستەر یونایتد ئەنجامدا.

مێژووی یاریکردن لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد

دەیڤد بە باشترین یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد ناسراوە. ئەو چەندین دەرکەوتنی ھەبوو و ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا بۆ تیمەکەیان لە وەرزی ١٩٩٥- ١٩٩٦ و تا ھەشت وەرزی داھاتوو. لەو ماوەیەدا مانچستەر یونایتد ٦ نازناوی خولی پریمەرلیگی بردەوە. بێکام لە ماوەی چەند ساڵێکدا ٦٢گۆڵی لەگەڵ ھەڵبژاردەکە تۆمارکردووە و بووە ئەستێرەیەکی نێودەوڵەتی تۆپی پێ.

دەیڤد بۆ چەند یانە یاری کردووە؟

لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانیا یاری کردووە، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٧ چووە بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی، گواستنەوەی بۆ یانەی گالاکسی ھەواڵێکی گەورەبوو لە جیھانی تۆپی پێ. بەناوبانگترین یاریزانی تۆپی پێ بوو کە لە ئەمریکا یاری بکات و گرێبەستەکەی بە بڕی ٣٢.٥ ملیۆن دۆلار واژۆ کرا. لە ساڵی ٢٠١٣ چووە بۆ ئەوەی لە خولی فەرەنسا یاری بۆ پاریس سانجێرمان بکات. لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٣ وازی لە یاریکردن ھێنا.

چەندین یاری تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجام داوە. ئەو لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٦ کاپتنی یانەکە بووە و ١١٥ جار یاری بۆ یانەکە کردووە و ١٧ گۆڵی تۆمارکردووە.

کەی ھاوسەرگیری کردووە؟

‎لە ساڵی ١٩٩٩، بێکام ھاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانیبێژ ڤیکتۆریا ئەدامز کرد، کە بە "پۆش سپایس" ناسراوە لە گرووپی پۆپی Spice Girls. سەرنجی میدیاکان بۆ ئەو دوو ھاوسەرە ناوبانگی بێکامی لە سەرانسەری جیھاندا زیاد کرد.

دوای ئەوەی ڕۆژانی یاریکردنی کۆتایی ھات، بێکام بەردەوام بوو لە یاری تۆپی پێدا. بە تایبەتی خاوەن و سەرۆکی تیپی MLS ئینتەر میامی سی ئێف بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٠ یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا.


سەرچاوەکان



2266 بینین