چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر زەینەدین زێدان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ئەحمەد محەمەد ئەحمەد - به‌روار: 2024-05-10-15:19:00 - کۆدی بابەت: 12856
چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر زەینەدین زێدان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر زەینەدین زێدان (بە عەرەبی: مجموعة من حقائيق ممتعة عن زين الدين زيدان، بە ئینگلیزی: Some interesting information about Zinedine Zidane) گومان لەوەدا نییە کە زێدان یاریزانێکی بەهرەمەندبوو، ناوەڕاستکارێکی سەرسوڕهێنەر بووە. بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی فەڕەنسا دادەنرێت. زێدان توانیویەتی جامی جیهانی و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەست بهێنێت. زێدان لە شاری مارسیلیا لەساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە.

چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر زەینەدین زێدان

  • زێدان لە دایک و باوکێکی جەزائیرییە.
  • زێدان لە پێنج ساڵی دەستی بەیاری کردووە.
  • پاش ئەوەی گۆڵی یەکەمی خۆی لەیانەی کاننێس تۆماردەکات ئۆتۆمۆبیلێکی وەکو دیاری پێدەدرێت.
  • هاندەران و هاوڕێکانی بە "زیزۆ" بانگی دەکەن.
  • زێدان هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێک کردووە کە پێشووتر خانمە مۆدێل بووە.
  • گواستنەوەی زێدان لە یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بۆ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی زۆرترین پارەی تێچوو لەو سەردەمەدا.
  • هەموو فەڕنسا بۆماوەی چەندین ڕۆژ نازناوی "زیزۆ"ـیان دەوتەوە دوای ئەوەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا جامی جیهانی ساڵی ١٩٩٨ـی بەدەستهێنا بە سەرکردایەتی زێدان.
  • زێدان بە یەکێک لە کەسایەتییە هەرەدیارەکانی جیهانی ئیسلامی دادەنرێت.
  • زێدان یەکێکە لەو یاریزانانەی کە زۆرترین خەڵاتی بەدەست هێناوە لە دیارترینیانیش خەڵاتی باڵۆندۆرە.
  • زێدان لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا وازی لەیاریکردن هێنا.
  • زێدان هەر چوار کوڕەکەی وەکو خۆی حەزیان بە یاری تۆپی پێیە.
  • زێدان وەکو ڕاهێنەر ١١ نازناوی بەدەست هێناوە.
  • زۆرترین کارتی وەرگرتووە لە جامی جیهانی.
  • زێدان لەساڵی ٢٠٠٦ بە کەللەسەرە بەناوبانگەکەی دەناسرێت کە دای لە یاریزانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا مارکۆ ماترازی لەیاری کۆتاییدا.
  • زێدان یەکەم ڕاهێنەری فەڕەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو.
  • لە منداڵیدا زێدان هاندەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و بەرشەلۆنەی ئیسپانی بووە.
  • زێدان یەکەم یاریزانی فەڕەنسی بوو کە کارتی سوور وەربگرێت لەیارێکانی جامی جیهانیدا.
  • زێدان خۆی بەشداری کردووە لە فیلمێک بەناوی خۆیەوە.


سەرچاوەکان



2272 بینین