بۆچی مرۆڤ لە گەشەسەندن دەوەستێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-02:51:00 - کۆدی بابەت: 3529
بۆچی مرۆڤ لە گەشەسەندن دەوەستێت؟
جەستەی مرۆڤ

لە جەستەی مرۆڤدا سیستەمێکی لویی هەیە ناوی (غود‌‌ة الصماء)ـە کە گەشەکردنمان ڕێک دەخات

مرۆڤ و كۆتایی گەشەسەندن

منداڵێک کە لەدایک دەبێت، درێژییەکەی نزیکەی ٥٠ سانتیمەترە، تا دەگاتە بیست ساڵان نزیکەی سێ ئەوەندە درێژ دەبێت کە دەکاتە نزیکەی ١،٧ مەتر. بۆچی مرۆڤ تا کۆتایی تەمەنی گەشە ناکات و ئەو هۆکارە چییە وادەکات جەستەی مرۆڤ لە گەشەسەندن بووەستێت؟

لە جەستەی مرۆڤدا سیستەمێکی لویی هەیە ناوی (غود‌‌ة الصماء)ـە کە گەشەکردنمان ڕێک دەخات، لوە صمائیەکان بریتین لە لوی دەرەقی لە ملدا، لوی نوخامی لە بنکەی مێشکدا، لوی عەستەری(توتە) لە سنگدا نزیک لە بنکەی ملەوە، لەگەڵ لوە سێکسیەکاندا، لوی نوخامی بەرپرسە لە گەشەسەندنی ئێسکەکان، ئەگەر چالاکی زیاد لە پێویست بوو ئەوا هەردوو باڵ و هەردوو قاچ لە ئەندازەی خۆیان درێژتر دەبن و دەست و پێ لە ئەندازەی خۆیان گەورەتر دەبن، بەڵام ئەگەر چالاکییەکانی کەمتر لە پێویست بوو کورتە باڵا دەردەچین. منداڵ بە توتەیەکی گەورە لە دایک دەبێت و لە ماوەی قۆناغی منداڵیدا درێژەی دەبێت، بەڵام کە دەگات بە ١٣ و ١٤ ساڵ کرژدەبێتەوە، ڕەنگە پەیوەندییەک لە نێوان توتە و لوە سێکسیەکاندا هەبێت، هەتا توتە ئیش بکات لوە سێکسیەکان بە بچووکی دەمێننەوە، بەڵام کاتێک لوە سێکسیەکان گەشەدەکەن کە توتە لە ئیشکردن بوەستێت، لەبەر ئەم هۆیە کاتێک مرۆڤ دەگاتە نزیکەی (٢٢)ساڵ یان پێدەگات لە لایەنە سێکسیەکەوە یان لە گەشەسەندن دەوەستێت!

هەندێک جار لوە سێکسیەکان پێش وەختن و گەشە دەکەن، بۆیە کاری توتە پێش وەخت خاو دەکەنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی درێژی مرۆڤ لە ئەندازەی خۆی کەمتربێت، کەوا دەکات قاچەکانمان کورتتربن، چونکە قاچەکان لە دوای هەموو ئەندامەکانی تری لەشی مرۆڤ گەشە دەکەن، لەبەر ئەو هۆیەیە ئەو کەسانەی پێش وەخت پێدەگەن (باڵغ دەبن) بە زۆری قەڵەون، کە ناپلیۆن یەکێک لەو جۆرە کەسانە بووە، بەڵام ئەگەر گەشەسەندنی لوە سێکسیەکان دوابکەوت ئەوا توتە لە کاری خۆیدا بەردەوام دەبێت و مرۆڤ لە ئەندازەی خۆی زیاتر درێژ دەبێت. مرۆڤ تا تەمەنی ٢٥ ساڵی بە شێوەیەکی خاو گەشەدەکات، بەڵام لە تەمەنی نێوان ٣٥ بۆ٤٠ ساڵ دەگاتە لوتکەی درێژ بوون، دوای ئەوە جەستەی مرۆڤ بە ڕێژەی ١٢ملیمەتر، لە هەر دە ساڵدا کورت دەبێتەوە هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ وشکبوونەوەی کڕکڕاگەی جومگەکان و کڕکڕاگەی پشت لە تەمەنی پیریدا.


سەرچاوەکان



1371 بینین