ناوهڕۆك
ڕێگرەکان لەبەردەم وەبەرهێنانی کاتدا
لە فۆڕمێکی ڕاوەگیریدا کە بەسەر ژمارەیەکی زۆر لەوانەی لە بوارە جودا جوداکاندا کاردەکەن، دابەشکرابوو ئەوە ڕووندەبێتەوە ڕێگرەکانی بەردەم سود وەرگرتن لە کات چەند هۆکارێکی هەیە.
هۆکارەکانی ڕێگری سود وەرگرتن لە کات
بیروبڕوا
- تاوان و خراپەی زۆر.
- خراپی پەیوەندی لەگەڵ خودا.
- لێنەپرسینەوە لە دەروون.
- هەوڵی شەیتان بۆ لادانی مرۆڤ لە هەموو کارێکی باش.
- دواخستن و ئەمڕۆ نا سبەی.
- لەبیرکردنی گرینگیی و پایەی کات.
- بێتاقەت بوون و چۆکدادان.
- هەواو و هەوەس.
ڕێگرە کەیسییە تایبەتییەکان
- نەبوونی بەدواداچوونی ڕۆژانە.
- نەبوونی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی تێر و تەسەل بۆ ژیان.
- کێشەکانی ماڵەوە و شوێنی کارکردن.
- بارودۆخە کەسییەکان( باری تەندروستیی)
- بارودۆخەکانی منداڵ و خێزان.
- درێژی کاتی کارکردن.
- کەڵەکەبوونی کارەکان.
- کەمیی کاتی دەستبەتاڵی.
- نەبوونی وادەی دیاریکراوی کارکردن.
- ناجێگیربوونی زەینی.
- زۆر خەوتن.
- نەبونی هەستکردن بە لێپرسراوێتی.
ڕێگرەکانی بەڕێوەبردن
- لاوازی بەرنامەسازی و ڕێکخستنی کات.
- ڕیزنەکردنی کارە لەپێشینەکان.
- لاوازی پلاندانانی باش و دیدگەی داهاتوو.
- خێرایی لە بڕیارداندا.
- کەمی بەدواداچوون بۆ چارەسەرە تایبەتەکانی کێشەکان.
- کەمی زانیاری و خراپ بەکارهێنانی.
ڕێگرە ژینگەیی و کۆمەڵایەتییەکان
- هۆکارەکانی گەیاندن.
- ژینگەی دەورووبەر.
- ئەو جەماوەرەی چوار دەورمان کە بڕوایان وایە مافیان لەسەرمان هەیە.
- ڕێزنەگرتنی کۆمەڵگەی دەورەبەرلە کات.
- سەردانی لەناکاو و میوانی ناوەخت.
- قەبارەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان.
- جوداوازبوونی ڕێزگرتنی ئەوانی دیکە لەکات و پێویستبوونی مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
سەرچاوەکان
2784 بینین