جیاوازی تاکەکەسی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-05-22:26:00 - کۆدی بابەت: 4180
جیاوازی تاکەکەسی
ژیان و کۆمەڵگە

جیاوازی تاکەکەسی ، جیاوازی ، ئیسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

پێوانەی جیاوازی تاکەکەسی

جیاوازی تاکەکەسی لەنێوان کەسەکان چەند شێوازی پێوانەکردنی هەیە و ئامڕازی تایبەتی خۆی هەیە وەک دیارخستنی جیاوازی نێوان ئەمانەی خوارەوە:

  1. جیاوازی لە نێوان تاکەکاندا وەک جیاوازی لەنێوان منداڵەکانە لە هەمان تەمەن لەڕووی زیرەکیەوە.
  2. جیاوازی لەنێوان خودی تاکدا لە ماوەیەکەوە بۆ ماوەتەکی تر، وەک کاریگەری ڕاهێنان لەسەر توانای تاک.
  3. جیاوازی لە گروپەکاندا، وەک بەراوردکردنی ڕەگەزی نێر و مێ، قوتابی زانستی و وێژەیی.

پێوەر بۆ پێوانەی جیاوازی تاکەکەسی

  1. پێوانەی زیرەکی.
  2. پێوانەی توانا و ئامادەباشیەکان وەک توانای زمانەوانی.
  3. پێوانەی کەسایەتی وەک حەز و ئارەزووەکان و ئاڕاستەکان و بەهاکانی مرۆڤ.
  4. تاقیکردنەوەکانی توانستی قوتابیان بۆ وانەکان.
  5. تاقیکردنەوەکانی توانستەکان بۆ کارکردن.


سەرچاوەکان



5576 بینین