ناوهڕۆك
بنەما سەرەکیەکانی کۆنترۆڵکردنی پۆل
(دریکۆرز) یەکیکە لە زانا بەناوبانگەکان لە بواری شێوازی مامەڵەکردن لەناو پۆل، و چەندین بواری لەم کتێبە نوسیوە لەوانە (ڕاستکردنەوەی ڕەفتار بەبێ فرمێسک) و (پاراستنی تەندروستی مێشک لەناو پۆل). سەبارەت بە شێوازی ڕاستکردنەوە ڕەفتاری قوتابیان (دریکۆرز) لیستێکی تایبەتی بە پاڵنەرە شاراوەکانی ڕەفتاری قوتابیان دانا، جونکە ئەو پێی وایە و قوتابی بۆ وەڵامدانەوەی ڕەفتارە نێگەتیڤەکانی پەنا دەباتە بەر میکانیزمی بەرگری دەروونی بە مەبەستی پاراستنی ڕێزگرتنیان لە خودی و شێوازی دریکۆرز لە کۆنترۆڵکردنی پۆل لیستێکە کە لە سێ بیرۆکەی سەرەکی تێدایە ئەویش:
١- قوتابیان بونەوەرێکی کۆمەڵایەتین، بۆیە کردەوەکانیان هەوڵدانێکە بۆ ئەوەی ببنە کەسایەتی گرنگ قوبڵکراو.
٢- قوتابیان توانای کۆنترۆڵکردنی ڕەفتارەکانیان هەیە وە خۆیان دەتوانن ئەو ڕەفتارە هەڵبژێرن کە مەبەستیانە واتە دەتوانن ڕەفتاری باش یان خراپ هەڵبژێرن.
٣- قوتابیان پەنادەبەنە بەر ڕەفتاری ناشیاو چونکە بۆچونێکی هەڵەیان لا دروستدەبێت، ئەم ڕەفتارانە دەبیتە هۆی ئەوەی وەک کەسایەتیەکی جیاواز لەناو پۆل بناسرێن.
مامەڵەی سەركەوتووی مامۆستا
بۆ ئەوەی مامۆستا بە سەرکەوتویی مامەڵە لەگەڵ ڕەفتاری قوتابی بکات پێویستە ستراتیژی تایبەت بەکاربێنێت، بۆیە مامۆستا پێویستە:
١- ڕەفتارە نێگەتیڤەکانی قوتابی دەستنیشان بکات.
٢- پێویستە ڕووبەڕووی قوتابی ببێتەوە بە شێوازێکی هێمنانە وە ڕەفتارەکەی بۆ شی بکاتەوە.
٣- پێویستە بە شێوازێکی لۆژیکی ڕەفتارەکە لەگەڵ قوتابی تاوتۆ بکات بۆ ئەوەی قوتابی بەخۆدا بچێتەوە.
زۆر گرنگە هەموو مامۆستایەک ئەوە بزانێت بوونی (٢٠ - ٣٠) کەس ئەگەر زیاتر نەبێت لەناو یەک پۆل وە بۆ ماوەی چەند مانگ، بێ گومان چەندین هەڵچوون و ڕەفتاری جیاجیای لە نێوانیان دروستدەبێت، و چەندین کێشە دوچاری مامۆستا دەبێتەوە بۆیە پیویستە مامۆستا بەردەوام ئەگەری ئەوە دابنێت ململانێ لە نێوان قوتابیان دروست ببێت و پیویستە بە شێوازێکی پەروەردەییان مامەڵەیان لەگەڵدا بکات.