هۆکارەکانی ساردکردنەوە پێش داهێنانی سپلیت

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-05-01-16:54:00 - کۆدی بابەت: 5077
هۆکارەکانی ساردکردنەوە پێش داهێنانی سپلیت

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی ساردکردنەوە چی بوون جاران؟

جاران چەند ڕێگایەک هەبوو کە خەڵکی بەکاری دەهێنا بۆ ساردکردنەوە پێش داهێنانی سپلیت. 
بەڵام ئەم ڕێگە و هۆکارانە بە کارەبا کاریان نەدەکرد بکیە بۆ ژمارەیەکی زۆر زیاتری خەڵکی بەردەست بوو، لەو هۆکارانەش:

فوارە(سەرچاوە) 

جاران فوارەکان هەندێک پشوو و ساردی دابین دەکرد بک خەڵکی لەکاتی کەشە گەرمەکاندا بە ئێستاشەوە، وە فوارە لە شارەکاندا درێژکرابووەوە بۆ پانتاییەکی زۆر تاکو زۆرترین کەس لێی سودمەند بێت. 

قاڵبە بەفر

فێڵی هەڵگرتنی بەفری زستان بۆ هاوین فکرەیەکی زیرەکان بوو، کە لە هەندێک لەو ناوچانەی کە زستانێکی سارد و دەریای بەستووی هەبوو، خەڵکی بەفری دەریاکانیان دەبڕی و دەیانبردن بۆ کۆمەڵێک ژووری دووری زۆر سارد تاکو هەڵیان بگرن، ئەو قاڵبە بەفرانە بۆ ساردکردنەوە بەکاردەهات لە هاویندا بک ساردکردنەوە.

سەقفی بەرز

دوور لە ئاو و سەهۆڵ، ئەندازیاری تەلارسازی ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە خۆشکردنەوەی کەشی ماڵ و جگە لەویش. چونکە هەوای گەرم بە سروشتی خۆی بەرز دەبێتەوە و دەچێتە سەرەوە، سەقفی بەرزیش وادەکات دوور بێت لە زەوی ماڵەکەوە. لە نزیک سەقفەکە هەندێک پەنجەرەی تێدایە کە هەوا گەرمەکەی لێوە دەردەچێت کە ئەمەش ڕێڕەوی هەوای سروشتی دروست دەکات.

سێبەر

زۆر جار دیمەنی ئەو سێبەرەی کە دارەکان پێمان دەبەخشن سەرنجمان ڕادەکێشن، چونکە ئەوان چێژێکی سروشتین لە گەرمی خۆرەکە. 

ساردکردنەوەی خۆراک لە ڕابردوودا

بەهۆی پێویستی بە ساردکردنەوەی هەندێک جۆری خۆراک، هەدنێک فێڵی سەرکەوتوو هاتە بەرهەم، لەوانەش: 

- ناشتن لە زەویدا: دوور لە گەرمی خۆر و هەڵگەڕانەوەی کەش و هەوا، ناوەوەی زەوی شوێنێکی فەراهەم کردووە کە ساردییەکی باشی هەیە بۆ هەڵگرتنی هەندێک هێلکە بە نمونە. 

- ئاوی ڕێکردوو: بەهۆی هەڵقوڵانی بەردەوامی ئاوەکەیەوە، بەتایبەتیش ئاوی ڕێکردوو، هەڵگرتنی خۆراک لە نزیکی ساردییەکی باشی پێ دەبەخشێت و دەیپارێزێت لە تێکچوون یان گۆڕان بۆ ماوەیەکی درێژ. 

- ساردکردنەوە بە شێ: شێدارکردن بەکارهاتووە بۆ هەڵگرتنی خۆراکەکان بە ساردی، هەموو ئەوەی پێویستە بۆ ئەوەی بیکەیت ئەوەیە کە خۆراکەکە بپێچیتەوە بە پەڕۆیەک یان نقومکردنی لە کادا، وە ئاوەڕشێنکردنی ماوەی جارێک.

- سندووقی بەفر: بەهۆی نەبوونی سەلاجەی کارەباییەوە، هەندێک پەنایان بردە بەر هەڵگرتنی بەفر بۆ بەکارهێنانی دواتر. بەفرەکە دەکرایە سندووقێکەوە و ئەو خۆراکەش کە هەڵدەگیرا لە تەنیشتی دادەنرا لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە سندووقەکە دابڕاو بێت لە گەرمی بۆ ئەوەی بەفرەکە بەخێرایی نەتوێتەوە.

یەکەم کەس کە سەلاجەی دروست کرد 

یەکەم زانا کە سیستمی ساردکردنەوەی داهێنا و دروستی کرد ناوی جاکوب پێرکینس(jacob perkins) بوو. ئەم زانایە بڕوانامەی داهێنانی وەرگرت بۆ سوڕاندنەوەی پەستانی هەڵم بە بەکارهێنانی ئەمۆنیا ساڵی ١٨٣٥، هەروەها کارەکانی چوونەتە ناو زۆر بواری ژیانەوە، ئەم زانایە ناو نرا "باوکی ئامێری ساردکردنەوە".


سەرچاوەکان



883 بینین