ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی تەمر هیندی
میوەی درەختێکەکە بەهیندی پیی دەڵێن (املج)بە ئەندازەی دار گوێز گەورە دەبێت، میوەکەی وەک گوێزی بچوک وایە و تامی ترشە و گەڵاکانی وردن، باشترین میوەی تەمرهیندی ئەوەیە گەورە ببێت و کێشی زۆر بیت و ڕەنگی زەردبێت و تازە بێت.
سوودەکانی تەمر هیندی
- بۆ قەبزی بەکاردێت و ڕشانەوە دەوەستێنێت و ئیشتیها دەکاتەوە.
- دڵ بەهێز دەکات و بیر و هۆش زیاد دەکات.
- بەرگری لاشە زیاد دەکات بەرامبەر ڤایرۆس و میکرۆب.
- بۆ بەهێزی چاو میوەی وشکی (انولە) بکەیتە تۆز و بە ئەندازەی ئەویش شەکری تێبکەیت و بە ئەندازەی خۆی ڕۆنی بادەمی شیرینی تێبکە و دوای (١٥)خولەک، بیست گرام بەیانیان بە سکی بەتاڵ بیخۆیت چاو بەهێز دەکات و پێچ خواردنی ماسولکەی چاو چاک دەکاتەوە.
- بۆ سکچوون کۆن لەگەڵ گژنیژ زەرد بکرێت و لەگەڵ خواردنی شل بخورێت.
- ئەگەر زەیتی (انولە) لە بنی موو بدەیت بەهێزی دەکات و موو درێژ دەکات وە لە زوو سپی بوون دەیپارێزێت یان بکرێت بە تۆز و لەگەڵ خەنە لە پرچ بدرێت.
تێبینی: کەسێک مەزاجی سارد بێت وا باشە لەگەڵ هەنگوین بیخوات تا زیانی پێ نەگات، وە ژنان کە مووی زیادەی دەم و چاویان هەبێت نەیخۆن باشە.
سەرچاوەکان
627 بینین