ناوهڕۆك
زانیاری دەربارەی بیە سپیە
لە تیرەی (بی)ـە درەختێکە گەڵای سەوز و باریک قەدی زەردی نزیک بە قاوەییە، گەڵای یەک یەکە و بەرامبەر بەیەکترنین پشتی گەڵاکان ڕەنگی خاکیە و لە گەڵاکاندا شتێکی لولی شێوە ئیسفنجی دەردەکات، زۆر جۆری هەیە وەک (الیا - فراژلیس - سیزا - تریاندرا) بە گشتی دوو دەستەیە نێر و مێ ،میوەکەی وەک کەپسولی درێژە بیە سپیە لە شوێنی شیدار بە دەم ڕووبارەکان دەڕوێت ئەوانەی نزیک چەمەکان خۆڕسک و باڵا کورتن بەڵام دەست نێژەکان زۆر بەرز دەبن، وە بۆ خانوو کاری دارتاشی و کەلوپەلی جوتیاری لادێکانی پێشوو بەکاردێت، سێبەری بی سوک و فێنکە چونکە ئۆکسجینێکی خۆر بەدەوری خۆیدا بڵاو دەکاتەوە، ئەوەی بۆ دەرمان بەکاردێت توێکڵی لاخی دوو ساڵایەتی، گەڵای ناسکی کە بۆ ڕۆماتیزم بەکاردێت، کاتێک کە تازە دەپشکوێت توێکلەکە بە ئاسانی لێ دەبێتەوە و لەبەر تیشکی خۆر وشکی دەکەن یان بە دەزگای وشککەرەوە بە (٦٠)پلەی سیلیزی پاشان دەیهاڕن و لە شوێنی وشک هەڵدەگیرێت، ئەم پێکهاتانەی تێدایە تام تاڵی جۆری (هیتروزید، فنلمنوسترە، سالیسین، گلوکۆزید و یمینالین، تریادرین، تانن).
سوودەکانی بیە سپیە
- تا دادەبەزێنێت و دژی ئازاری دەماری و ڕۆماتیزمە .
- بۆ هەڵامەت و سەرما خواردووی بەسوودە وە ئارەق هێنەرە.
- بۆ (اسپرین و اسید اسیل سالی سیلیک) وە چەند شتی تر بەکاردێت.
- بۆ مەرهەم و بۆ شۆرینی برین بەکاردێت.
- لە خونچەکانی ئارەق دروست دەکرێت کە بۆ جەرگ بەسوودە.
- بۆ شەکرە و سپڵ بەسوودە.
- هەنگوین بەخشی باشە بۆ هەنگەکان.
- کەوچکی زەڵاتە بۆ پەرداخێک ئاو دەم دەکرێت وە ڕۆژی دوو جار دەخورێتەوە.