ڕاژە

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-05-12-15:44:00 - کۆدی بابەت: 5294
ڕاژە

ناوه‌ڕۆك

سێرڤەر

لە بورای كۆمپیوتەردا سێرڤەر بریتییە لە كۆمپیوتەرێك یان پڕۆگرامێكی كۆمپیوتەری كە هەڵدەستێت بە دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ كۆمپیوتەر و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكانی تر كە لە زمانی كۆمپیوتەردا پێیدەوترێت (clients) كە بە واتای كڕیار دێت، هەروەها سێرڤەر چەندین تایبەتمەندی بۆ ئامێرەكان دابیندەكات كە زۆرجار پێیدەوترێت (services) واتا خزمەتگوزاری.
هەر سێرڤەرێك دەتوانێت خزمەتگوزاری بۆ چەند ئامێرێكی تر دابینبكات و هەر ئامێرێك لە توانایدایە كە سوود لە چەند سێرڤەرێك وەربگرێت.
ئەركی سەرەكی سێرڤەر بریتییە لە بڵاوكردنەوە و دابەشكردنی داتا و زانیاری و ئەركەكان، هەروەها دەكرێت سێرڤەرێك خزمەتگوزاری بۆ خۆی دابینبكات.

گرنگترین جۆرەكانی سێرڤەر

پڕۆگرام سێرڤەر (Application server)

لەم سێرڤەرانەدا چەندین پڕۆگرامی وێب ئەپڵیكەیشن (web apps) پەخشدەكرێن (web apps بریتییە لەو بەرنامانەی كە لەسەر وێب براوسەر كاردەكەن)، كە بەكارهێنەران دەتوانن ئەم پڕۆگرامانە بەكاربهێنن بەبێ ئەوەی لەسەر كۆمپیوتەرەكانی خۆیان دایببەزێنن.

داتابەیس سێرڤەر (Database server)

ئەم سێرڤەرانە هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوە و پەخشكردنی داتابەیس لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە تا بەكارهێنەران بتوانن سوودی لێوەربگرن.

فایل سێرڤەر (File server)

ئەم سێرڤەرانە هەڵدەستێت بە پەخشكردنی داتا و فایل لەنێوان بەكارهێنەرانی لەگەڵ بیرگە (میمۆری) گەورە بۆ هەڵگرتنی زانیارییەكانیان.

ئیمەیڵ سێرڤەر (Mail server)

لەم سێرڤەرانەدا هەموو ئەو پەیوەندیانە ئەنجامدەدرێت كە وادەكات ئیمەیڵ لە یەكێكەوە بڕوات بۆ یەكێكی تر لە ئینتەرنێتدا.

میدیا سێرڤەر (Media server)

لەم جۆرە سێرڤەرانەدا وێنە و ڤیدیۆی دیجیتاڵی بڵاودەكرێتەوە تا بەكارهێنەرات بتوانن سەیریبكەن و گوێی لێبگرن وەك وێبسایتی (YouTube).

وێب سێرڤەر

ئەم سێرڤەرانە هەڵدەستن بە پەخشكردنی وێب پەیج، كاركردنی ئینتەرنێت (World Wide Web) پەیوەستە بە وێب سێرڤەرەوە، هەر وێب پەیجێك دەتوانێت یەك وێب سێرڤەر یان زیاتری هەبێت، هەروەها هەر وێب سێرڤەرێك دەتوانیت زیاتر لە یەك وێب پەیج پەخش بكات.

چەندین جۆر تری سێرڤەر هەیە كە بریتین لە:

  • Catalog server
  • Communications server
  • Computing server
  • Fax server
  • Game server
  • Print server
  • Sound server
  • Proxy server
  • Virtual server

هاردوێر

پێداویستییەكانی دروستكردنی سێرڤەرێك بەپێی مەبەستی سێرڤەرەكە دەگۆڕێت، زۆر جار كۆمپیوتەری سێرڤەرەكان لەو كۆمپیوتەرانە گرانترن كە سێرڤەرەكان بەكاردەهێنن، بۆیە گەر كارەكەت بچووك بێت دەتوانیت هەر كۆمپیوتەرێك كە بتەوێت بكەیت بە سێرڤەر بە مەرجێك پڕۆگرامی تایبەتی لەسەر دابەزێنرابێت، بەڵام بۆ كۆمپانیا و ڕێكخراوە گەورەگان سێرڤەری پێشكەوتووتر و گرانبەهاتر بەكاردێت چوونكە بەكارهێنەری زۆرترە و كاری زیاتری پێدەكرێت.


سەرچاوەکان



3174 بینین