قەیتەران

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-17-23:32:00 - کۆدی بابەت: 5382
قەیتەران

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی قەیتەران

لەتیرەی (بسفایج)ـە لە شوێنی شیدار دەڕوێت لە کەنار جۆگا و چاڵەکان و لەناوچە کوێستانەکان هەیە، لقەکانی وەک لقی بسفایج لەخاک دێنەدەر، گەڵاکانی بەرامبەر یەک نین و شێوەی لە سێگۆشەوە نزیکە و پینج بڕگەی هەیە و دوولای کەمێک سافە و لقەکانی سێ دانە بەیەکەوەن واتە یەک بنکیان هەیە، لقەکانی ڕەنگیان قاوەییەکی سوور باوە بەڵام ئەو بەشەی کە ڕەنگی شینی هەیە بە دیواردا هەڵدەگەڕێت و ماددەی تاڵی تێدایە بەناوی (کاپلارین، لعاب نباتی موسلاژ فند و تانن و اسید گالیک و کەمێک ئەسانس).

گەڵاکەی بۆ دەرمان بەکاردێت وە هەندێک جار لە ڕەگەکەشی سوود وەرگیراوە بەڵام دوای ساڵیک بەکارنەهێنرێت باشە چونکە سوودی زۆری نامێنێت.

سوودەکانی قەیتەران

  • وشک کەرەوەی تەڕی سیەکان و سینگە و بۆ کۆکەی کۆن و باشە بە دارچینەوە بخورێت و نەرم کەری سینگە و بۆ کردنەوەی هەناسە باشە و بۆ کۆکە ڕەشە و هەڵامەت و لووت گیران و سپڵ بەسوودە.
  • بۆ هەوکردن و ئاوسانی گون کە بکوڵێت وەک مەرهەم لێی بدرێت چاکی دەکاتەوە.
  • ئەوانەی سەگی هار دەیان گەزیت لەگەڵ لێدانی دەرزی دژە هاری ئەو گیایەش دەم بکات و ڕۆژی چەند فنجانیکی لێ بخواتەوە زۆر زووتر چاک دەبێتەوە.
  • بۆ بەهێزکردنی موو بە ئاوی کوڵاوی ئەو گیایە سەر چەور بکرێت.
  • بۆ هەوکردنی میزەڵدان بەکاردێت و میز هێنەرە.
  • بۆ دەردە ڕێوی (پوریازس) کە نەخۆشیەکی پێستە بەکاردێت.
  • خۆڵی سوتاوی پرسیا و شان لەگەڵ کەمێک ئاو لەسەر بدرێت بۆ کڕێژ بەسوودە.
  • شەربەتی (١٨٠)گرام گەڵاو لیترێک ئاوی جۆ لەگەڵ (٢) کیلۆ شەکر بکوڵێت ڕۆژی سێ فنجان دەخورێتەوە یان دەمکردنی (٣)گرام لەناو پەرداخێک ئاوی کەڵاو ڕۆژی (٢-٣)جار دەخورێتەوە.


سەرچاوەکان



1755 بینین