گوێ فیل

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-18-07:32:00 - کۆدی بابەت: 5404
گوێ فیل

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی گوێ فیل

لە تیرەی (مرکبان)ـە گیایەکی عەلەفی دوو ساڵەیە ڕەگی وەکو گێزەرە و ڕەنگی قاوەییە ساڵی یەکەم پنج دەکات و گەڵای گەورە دەبێت، لە ساڵی دووەم لقەکانی بەرز دەبێت، گەڵاکانی بەرامبەر یەک نین، پەلکی شێوە دڵ و نوک تیژ و بنک پانن، لە سەرە توولەکانی خونچەی فەروەدار دەردەکات و لە سەرەکەیان گوڵی ڕەنگ سوور و بنەوشەی پڕ دەردەکات، میوەی فندەقیە و ڕەنگی خەنەییە و سێ یان چوار لایە، ئەو گیایە لە نزیک ماڵان و وێرانە و شوێنی دڕکاوی دەڕوێت، ئێستا لەبەر سوودەی ڕەگەکەی دەڕوێنرێت، کاتێک یەک ساڵەیە و لە پێش گوڵ کردندا لە زستاندا ڕەگەکەی دەردێنن ئەو ڕەگە گەورە دەبێت لە باری درێژی دەکرێت بە دوو سێ لەت و وشکی دەکەن لەبەر خۆر یان دەزگای وشککردنەوە لە ژێر پلەی گەرمی (٣٥)ـی سیلیزی، هەڵگری ماددەی (اینولین ١-٢) و( ٪٢٧-٤٥٪ ئەسانسی ڕۆنی) و (٪٢ لعاب تانن) و ماددەی دژە ڤایرۆس و بەکتریا و چەندانی تری تێدایە وەک (کاربۆنات و پۆتاسیۆم و نیتراتی پۆتاسیۆم و ئاسن و ڤیتامین (سی) و شەکر و رزین)ـی تێدایە وە بۆنی ناخۆشە).

سوودەکانی گوێ فیل

  • بۆ شەکرە باشە و تا دادەبەزێنێت و میز هێنەرە و میزەڵدان نەرم دەکاتەوە و نەخۆشیەکانی پێست چارەسەر دەکات.
  • بۆ پیس بوونی خوێن لەگەڵ ڕەگی مێکوک هەریەکەی بەشێک بەیەکەوە دەم بکرێت و سێ ژەمە فنجانێک بخورێتەوە.
  • بۆ نەخۆشیەکانی دەزگای زاوزێی ئافرەتان بەسوودە.
  • ڕۆنەکەی بۆ بەهێزی موو بۆ کەچەڵی بەکاردێت.
  • بەهێزکەری گشتی لاشەیە و دژە قەبزییە و گەدە و ڕیخۆڵە نەرم دەکات.
  • دژە ژەهرە و بۆ سەرما خواردووی بەسوودە.
  • بۆ ئازاری سیەکان (ذات الریە)سێ ژەمە دەم کراوی دەخورێتەوە.
  • ئاوی کوڵاوی تۆوەکەی غەرغەرەی پێ دەکرێت بۆ ئازاری قورگ و لەوزە و هەناسەسواری بەسوودە.
  • خواردنی تۆوەکەی کرم کوژە و بە سکی بەتاڵ کەوچکێک دەخورێت.
  • دەم کراوی گەڵاکەی بۆ سەرگێژە و ڕۆماتیزم بەکاردێت.
  • ئاوی کوڵاوی گەڵاکەی بۆ کەچەڵی دەرمانە.
  • ڕیشکەکەی بۆ کەم خوێنی بەکاردێت ڕۆژی دوو فنجان دوای نان دەخورێتەوە.
  • بۆ (نقرس) و (ارتروز) واتە ئازارێک کە لە ڕان تاوەکو پێیەکان پەیدا دەبێت.
  • بۆ ئازاری کەمەر و پشت ئێشە بەسوودە خواردنەوەی دەم کراوی و چەورکردن بەڕۆنەکەی.
  • بۆ ئاوهێنانی لەش (استسقاء) بەکاردێت و هەرس ئاسان دەکات.
  • بۆ هەوکردنی گورچیلە و ئازاری بەسوودە.
  • بۆ ئازاری میز و چروزانەوەی دوای میز باشە.
  • دەم کردنی گەڵاکەی کەوچکێک بۆ پەرداخێک ئاو، کوڵاندنی ڕەگەکەی (٨)گرام بۆ لیترێک ئاو ماوەی (١٠)خولەک بکوڵێت ڕۆژی سێ فنجان بخورێتەوە.


سەرچاوەکان



772 بینین