گەورەترین باخچەی ئاژەڵان لە جیهان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-05-22-01:30:00 - کۆدی بابەت: 5466
گەورەترین باخچەی ئاژەڵان لە جیهان

ناوه‌ڕۆك

باخچەی ئاژەڵان چییە؟

ناوچەیەکە تایبەت کراوە بۆ بەخێوکردن و هێشتنەوەی ئاژەڵە کێوییەکان بە مەبەستی توێژینەوەکردن لەسەریان و نیشاندانیان بۆ گەشتیار و سەردانیکەران، یاخود بۆ پاراستنی ژیانی ئەو گیاندارانە، هەروەها لە باخچە ئاژەڵانەکاندا هەوڵ دەدرێت بۆ هەر گیاندارێک ژینگەیەکی هاوشێوەی ژینگە کێوییەکەی دروست بکرێت و فەراهەم بکرێت بۆ دابینکردنی تەندروستیی بۆ گیاندارەکە و هەوڵدان بۆ ئەوەی کە یارمەتیی ئاژەڵەکە بدرێت لە وەچەخستنەوە.

گەورەترین باخچەی ئاژەڵان لە جیهان

باخچەی ئاژەڵانی ''هێنری دۆرلی'' بە گەورەترین باخچەی ئاژەڵانی جیهان دادەنرێت، ئەم شوێنە گەورەیە دەکەوێتە شاری ئۆماهای ئەمریکی، لەم باخچەیەدا زیاتر لە 17.000 گیاندار هەن، ئەم ڕێژە زۆرەش نزیکەی 962 جۆری جیاواز دەگرێتەوە، هەروەها ڕووبەری باخچەکەش دەگاتە 526،091.08 مەتر چوارگۆشە، هەروەها ئەم باخچەیە هەمەڕەنگترین باخچەی ئاژەڵانی جیهانە لە ڕووی جۆری ئەو ئاژەڵانەی دەیگرێتەخۆ، هەروەها گەورەترینیشە لە ڕووی ڕووبەرەوە، لەبەر ئەوەی هەندێک باخچەی دیکە هەن کە ژمارەی ئاژەڵی زیاتریان تێدایە، بەڵام ڕووبەرەکەیان زۆر کەمترە، هەروەها زۆر باخچەی دیکەش هەن کە ڕووبەرەکەیان زۆرە، بەڵام ژمارەی ئاژەڵی کەمیان تێدایە.

گرنگیی ئەم باخچەیە لەوەدایە کە هەندێک جۆری گیانداری تێدایە کە لە مەترسیی لەناوچووندان، بۆیە ئەم باخچەیە وەک ژینگەیەکی پارێزەر وایە بۆ ئەو کەمینە ئاژەڵانەی کە ژمارەیان لەسەر زەوی نەماوە و پێویستیان بە پارێزگاریکردن هەیە، هەروەها ئەم باخچەیە ڕۆڵێکی دیاری هەیە لە بواری پزیشکی ڤێرتەرنەریدا لە ڕێگای ئەنجامدانی چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر جۆرە تایبەتەکانی گیانداران، هەروەها یارمەتیدەر بووە لە پێشکەشکردنی توێژینەوەی گرنگ لە بواری خۆراک و زانستی بۆماوە و زانستی ڕووەکە دەگمەنەکان، هەروەها لەو بوارانەی کە پەیوەندیان بە کرداری زۆربوونەوە هەیە، ئەم توێژینەوانە هەموویان بەهۆی دروستکردنی کەمپەکانەوە ئەنجام دەدرێن، سەرەڕای هەبوونی چەندین وانە کە لە دوایدا ئەنجام دەدرێن و سەدان هەزار فێرخواز سوودی لێدەبینن.

دیارترین شوێنەکانی گەورەترین باخچەی ئاژەڵانی جیهان.

سەرەڕای هەبوونی ئەم ڕێژە زۆرە لە جۆرە جیاوازەکانی گیانداران لە باخچەی هێنری دۆرلی، بەڵام هەندێك شوێن و نیشانەی دیار هەن کە لەم شوێنەدا دەرکەوتنێکی تایبەتیان هەیە، لە دیارترینیان هەبوونی گەورەترین زۆرنگاوی ناوەکییە لە جیهاندا، هەروەها گەورەترین کۆمەڵگەی پشیلە لە کیشوەری ئەمریکای باکووردا، هەروەها گەورەترین بیابانی ناوەکی لە باخچەیەکی ئاژەڵاندا لە جیهان، سەرەڕای هەبوونی گومبەتێکی شووشەیی تایبەت لە ناوەوەدا، ئەم گومبەتە ناوی لێنراوە گومبەتی ''جیۆدیس''ـی شوشەیی، کە لە گرنگترین شوێنەوارەکانی ئەم باخچەیەیە و یەکێکە لە گەورەترینەکانیش لە جیهاندا، هەموو ئەم شوێنە تایبەتانە ڕاکێشەرێکی باشن بۆ زیادبوونی ژمارەی سەردانیکەرە هاتووەکان بۆ ئەم باخچەیە و بۆ تەماشاکردنی ئاژەڵەکان لە نزیکەوە و بینینی گومبەتە شووشەییە جوانەکە.


سەرچاوەکان



670 بینین