برینەکانی دەم 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-07-14:30:00 - کۆدی بابەت: 5777
برینەکانی دەم 

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی برینەکانی دەم 

برینەکانی دەم دەستەواژەیەکە مەبەست پێی کۆمەڵێک برینی قەبارە بچووکن، ڕووکەشن و ڕۆنەچوون، ڕوودەدەن لە شانە تەنکەکانی دەمدا یان لە بنچینەی زمانەوە، ئەمانە بە پێچەوانەی ئەو برینانەوەن کە زۆرجار بەهۆی توشبوون بە سەرماوە ڕوودەدەن، ئەمانە لە ڕووپۆشی ناوەوەی لێوەکان ڕوونادەن، هەروەها هەوکردن نییە و بەڵام دەکرێت ئازاربەخش بێت، کە قورسی دروست دەکات لە قسەکردن و خواردن و خواردنەوەدا، بەهۆی سادەییەوە زۆرجار خۆی خودکارانە نامێنێت پاش تێپەڕبوونی ماوەیەکی کورت کە لە نێوان هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەدایە، بۆیە زۆرجار چارەسەرەکەی لەخۆوەیە و پێویستی بە بەکارهێنانی چارەسەرەکانی برینی دەم نییە، تەنها لە چەند حاڵەتێکدا نەبێت کە زۆر دووبارە ببنەوە و ئازار بە نەخۆشەکە بگەیەنن، واتا زۆر ئازاربەخش بێت. 

نیشانەکانی توشبوون بە برینی ناو دەم

برینەکانی دەم زۆرجار دەکرێت ئازاربەخش بن، خواردن و خواردنەوەش دەکرێت ڕێژەی ئازاری کەسی توشبوو زیاد بکات، هەروەها دەکرێت هەبوونی کێشەی تەندروستی تر لە دەمدا هەستکردن بە ئازار زیاد بکات، بۆنمونە هەبوونی کێشە لە پووکدا، دەکرێت برینەکانی دەم چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازیان هەبێت بەپێی جۆری برینەکە، بۆنمونە ئەگەر هۆکاری برینەکە نەخۆشی هێرپس بێ تایبەتمەندییەکانی بریتی دەبن لە: 

  • دەرکەوتنی برینی زۆر بە ئازار لە دەمدا.
  • دووبارە بوونەوەی برینەکان چەندین جار و بەخێرایی. 
  • زیادبوونی قەبارەی برینەکان تاکوو دەگاتە پێکهێنانی برینێکی گەورە کە سەر توێژێکی ڕەقی هەیە. 
  • پێیویستی بە ١٠ ڕۆژ یان زیاترە تا بەتەواوەتی باش ببێتەوە. 
  • ئەم جۆرە برینە لە ئافرەتاندا بەربڵاوترە وەک لە پیاوان و لە پێگەیشتواندا لەوانی تر زیاترە. 

بەڵام لە حاڵەتی توشبوون بە برینی دەمی ئاسایی یان برینی دەمی زۆر، نیشانەکان بریتین لە: 

  • دەرکەوتنی برینێکی بەئازار یان زیاتر لە بەشی ناوەوەی ڕوومەتەکان، 
  • دەرکەوتنی برینی شێوە بازنەیی کە کەنارەکەی ڕەنگێکی سوور یان زەردی هەیە، ناوەڕاستەکەی سپی یان خۆڵەمێشییە. 
  • هەندێک کەس تا یان گەورەبوونی ڕژێنەکانیان ئەزموون دەکەن ئەویش لە حاڵەتە قورسەکاندا. 

هۆکارەکانی برینی ناو دەم 

هۆکاری سەرەکی و تەواوەتی برینەکانی ناو دەم بەتەواوەتی نەزانراوە، بەڵام بڕوا وایە کە فشار و توشبوونی شانەکانی ناو دەم بە جۆرێک لە ئازار، دەکرێت لە پشت ڕوودانی برینە سادەکانی ناو دەمەوە بن، دەکرێت هەندێک جۆری خۆراک وەکو مزرەمەنی و میوەکان و سەوزە ترشەکانی وەکوو لیمۆ، پرتەقاڵ، ئەنەناس، سێو، هەنجیر، تەماتە و شلک دەکرێت هۆکاربن بۆ ڕوودانی برینی ناو دەم یان زیادکردنی کێشەکە، یان هەندێک جار دەکرێت هۆکارەکە ڕووی زبری ددانەکان یان بەکارهێنانی ئامێرەکان لە پزیشکیی دداندا، وەکو ئامێرەکانی ڕاستکردنەوەی ددان و تاقمی ددانی نەگونجاو بێت. 

لەبەرامبەردا دەکرێت کەسەکان توشی حاڵەتی قورستر لە برینی ناو دەم ببنەوە، کە ڕەنگە هۆکارەکەی حاڵەتێکی تەندروستی سەرەکی دیاریکراو بێت لای نەخۆشەکە، وەکو لاوازی کارکردنی کۆئەندامی بەرگری نەخۆشەکە، بەدەست نەهێنانی بڕی پێویستی ماددەی خۆراکی، وەکوو کەمی ڤیتامین B12، ترشی فۆلیک،  ماددەی زینک یان ئاسن، یان نەخۆشی کۆئەندامی هەرس وەکوو نەخۆشی کرۆن

دەستنیشانکردنی برینەکانی دەم 

دەستنیشانکردنی برینی ناو دەم تەنها بەوە دەبێت کە پزیشکەکە سەیری ناوچەی توشبوو بە برین دەکات، لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم برینانەش پزیشک هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەند پشکنینێک بۆ دەرخستنی هەر نەخۆشییەک کە هۆکاری ئەم برینانە بێت. 

چارەسەری برینەکانی دەم 

لە زۆربەی حاڵەتەکانی برینی دەمدا تێبینی ئەوە دەکرێت کە توندی ئازارەکە و بێزاربوون بەهۆی ئازارەکەوە کەم دەکات پاش ماوەیەکی کەم، لە چەند ڕۆژێکی کەمدا دەستدەکات بە کەمبوونەوە و دواتر پاش نزیکی دوو هەفتە بەتەواوەتی نامێنێت بە بێ پەنا بردنە بەر هیچ چارەسەرێک لە چارەسەرەکانی برینی دەم، بەڵام لە ئەگەری زۆر دووبارەبوونەوەی ئەم برینانە یان هەبوونی ئازارێکی زۆر ڕەنگە پێویستی چارەسەر بێتە ئاراوە، ڕەنگە دکتۆری دان هەندێک تێکەڵەی دەرمانی پێشنیار بکات بۆ کەمکردنەوەی ڕاددەی ئازارەکە و ئەو ئاوسانەی کە پەیدا بووە کە نەخۆشەکەدا، هەروەها ڕەنگە ئەو دەرمانانە پێشنیار بکات کە بەکاردێن بۆ شۆردنی دەم و دژە میکرۆبەکان لەخۆ دەگرن، یاخود جۆرێک لە مەرهەمەکان بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لە شوێنی توشبوو بە برینەکە لە دەمدا بدرێت، ئەویش بۆ کەمکردنەوەی ئازار و هەراسانی نەخۆشەکە. 

خۆپارێزی لە برینی ناو دەم 

برینەکانی دەم لەو حاڵەتانەن کە هیچ چارەسەرێکی زانراو و دیاریکراوی نییە هەروەها لەو حاڵەتانەیە کە زۆر لای کەسەکان دووبارە دەبێتەوە، بەڵام ماوەی جارێک ڕوو دەدات بە درێژایی ژیانی، بەڵام وێڕای ئەوە دەکرێت چەند هەنگاوێک ئەنجام بدرێت، بۆ کەمکردنەوەی قورسی یان دووبارەبوونەوەی ئەم برینانە، لەو ڕێگایانەش بریتین لە:

  •  دوورکەوتنەوە لەو خواردن و خواردنەوانەی کە دەبنە هۆی زیادبوونی قورسی نیشانەکان و توندیان. 
  • دوورکەوتنەوە لەو هۆکارانەی هاوکار بوون لە پەیدابوونی برینی دەم، یان قورستربوونی لای نەخۆشەکە لە ڕابردوودا. 
  • سەردانکردنەوەی پزیشکی تایبەتمەند و بە چاوساغکردنی پزیشکەکە بۆ گۆڕینی ئەو دەرمانانەی وا دادەنرێن دەبنە هۆی پەیدابوونی برینی دەم. 
  • هەروەها پێویستە پارێزگاری بکرێت لە پاکوخاوێنی دەم بە بەردەوامی، ئەویش بە بەکارهێنانی فڵچەی دان و دەزووی دان پاککەرەوە بە شێوەیەکی ڕۆژانە. 


سەرچاوەکان

1245 بینین