تێکشکانی پەڕەکانی خوێن و نیشانەکانی

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم عوسمان - به‌روار: 2021-07-12-02:41:00 - کۆدی بابەت: 5853
تێکشکانی پەڕەکانی خوێن و نیشانەکانی

ناوه‌ڕۆك

تێکشکانی پەڕەکانی خوێن چییە؟

حاڵەتی تێکشکانی پەڕەکانی خوێن بریتییە لە کەمی پەڕەکانی خوێن کە پەڕەکانی خوێن یەکێکە لە گرنگترین خانەکانی خوێن کە ئاسانکاری دەکات بۆ مەیینی خوێن و ڕیگری لە خوێنبەربوون، ئەویش لە ڕێگەی تۆپەڵبوون و دروستکردنی وەستێنەری خوێنبەربوون، ڕەنگە توشی چەند حاڵەتێک بێت کە تێکشکانی خێراتر و زیاتر بێت لە کاتی ئاسایی کە دەبێتە هۆی کەمی ژمارەیان.

نیشانەکانی تێکشکانی پەڕەکانی خوێن

  • بە ئاسانی توشبوون بە خوێنتێزان.
  • خوینبەربوونی ڕووکەشی لەسەر پێست، کە ڕەنگە وەکوو لیرگی پێست یان پەڵەی مۆر دەربکەوێت.
  • بەردەوامی خوێنبەربوون بۆ ماوەیەکی دریژ.
  • دووبارەبوونەوەی ڕوودانی خوێنبەربوون لە کەپوو و لووت بەبێ ڕوودانی هیچ بەرکەوتنێکی ڕاستەوخۆ و لە خۆوە.
  • هەبوونی خوێن لە پاشماوەکانی لەشدا. 
  • هەستکردن بە شەکەتی بەردەوام.
  • گەورەبوونی سپڵ

هۆکارەکانی تێکشکانی پەڕەکان زۆرن، دەکرێت بەکتریایەک یان توشبوون بە خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکان بێت، "د. جۆیل بینیت" کە مامۆستای پزیشکییە لە نەخۆشخانەی زانکۆی پەنسیلیڤیا لە فیلادلیفیا دەڵێت: "ئەگەر نەخۆشێک کە زیادەڕەوی هەبوو لە کارکردنی سپڵیدا توشی خوێنبەربوون ببوو، هەروەها ژمارەی پەڕەکانی خوێنی ئاسایی بوو واتا ٥٠٠٠٠ خانە لە مایکرۆلیترێکدا، ئەوکات پێویستە بگەڕێیت بۆ هۆکارێکی تر، ئەگەر هۆکارەکەش کەم بەرهەمهێنانی پەڕەکانی خوێنبێت ئەوکات زۆرجار هۆکارەکەی مۆخی ئێسکە". 

نیشانەکان چۆن زیاد دەکەن گەر چارەسەر نەکرێن؟ 

زۆرجار دەکرێت چارەسەری کەمی پەڕەکانی خوێن بکرێت "کە زۆرجار هیچ نیشانەیەک کە نەخۆشەکەدا دەرناکەوێت" لە ڕێگەی وەرگرتنی هەندێک دەرمانەوە، بەكام پشتگوێخستنی هەندێک نیشانە کە ئاماژەیە بۆ پێویستی سەردانی پزیشک دەبێتە هۆی گەشەسەندنی حاڵەتەکە و دەرکەوتنی چەندین نیشانەی قورس، وەکوو: 

  • خوێنبەربوونی توند و بە برێکی زۆر، جا گەر ئەنجامی برینێک بێت یان پێکان.
  • خوینبەربوونی لەخۆوە بەبێ تێکشکانی هیچ شانەیەک، ئەویش بەهۆی کەمی پەڕەکانی خوێن.
  • زیادبوونی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییەی لەپشت کەمی پەڕەکانەوەیە، وەکوو ئەو نیشانانەی ئاماژە بە نەخۆشی دەردەڕێوی دەکەن،  لەوانەش: کەمخوێنییەکی زۆر، سەرلێشوان، تێکچوونە دەمارییەکان، لەکارکەوتنی گورچیلە. 

کاتێک ژمارەی پەڕەکانی خوێنت دەگات بە ١٠٠٠٠ پەڕە بۆ هەر مایکرۆلیترێک ئەوا ئەگەری خوێنبەربوونی هەڕەمەکی و لەخۆوە زیاد دەکات و زۆر بە دەگمەنیش ڕەنگە بگاتە مێشک، کە دەبێتە هۆی مردن.

کەی پێویستت بە سەردانی پزیشکە 

بە بەردەوام بوون و زیاتر کەمبوونەوە پەڕەکان چەندین نیشانەکانی قورس و جیاواز دەردەکەون کە هەڕەشەن بۆ سەر ژیانت و هەروەها دەرکەوتنی هەندێک نیشانەی چاوەڕوان نەکراو، لەژێر ڕۆشنایی ئەوەشدا، گرنگە سەردانی پزیشک بکرێت یان سەردانی فریاکەوتنی خێرا بکرێت لەکاتی دەرکەوتنی: 

  • دەرکەوتنی خوێن لەناو میز و پیسایی بەبێ توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە پاش پشتڕاستکردنەوەی.
  • زیادبوونی دووبارەبوونەوەی خوێنبەربوون تاکوو ئاستی ئاسایی تێدەپەڕێنێت.
  • هەستکردن بە هیلاکی گشتی و ماندووێتی بەبێ هۆکار، هەروەها کەمی دەستکەوتی ڕۆژانە. 
  • زیادکردنی هەست بە ڕشانەوە و دڵ تێکەڵهاتن.
  • توشبوون بە سەرئێشەی توند و بەردەوام.
  • دەرکەوتنی لیرگی پێستیی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کە یارمەتیدەری پزیشکە بۆ دەستنیشانکردنێکی دروست.
  • ڕوودانی خوێنتێزان بەبێ ڕوودانی هیچ بەرکەوتنێک و بەبێ هۆکار. 
  • لەگەڵ ئەوەی زۆربەی توشبووان نیشانەگەلێکی سادە و مامناوەندیان بەسەردێت، بەڵام هەندێک حاڵەت هەیە ڕاستەوخۆ پێویستی بە سەردانی پزیشکە بە زووترین کات.


سەرچاوەکان



1890 بینین