ئەو هەستانەی تووشمان دەبن و ناویان نازانین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-10-20-15:53:00 - کۆدی بابەت: 5906
ئەو هەستانەی تووشمان دەبن و ناویان نازانین

ناوه‌ڕۆك

هەستە بێناوەکان

هەموومان چەند حاڵەتێکمان بەسەر دێت ڕۆژانە کە لەوانەیە نەزانین ناوی هەیە، یاخود وابزانین تەنیا ئێمەین ئەو هەستەمان هەیە و پێیدا تێدەپەڕین و نەتوانین وەسفی بکەین، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆرترین هەستەکانی مرۆڤ پێناسەکراون و بە وردی باسکراون و لە کاتی خوێندنەوەیان دڵخۆشت دەکەن کە کەسانێکی دیکەش هەن دەتوانن بەهۆی وشەیەکەوە کە وەک پێناسەی ئەو حاڵەتە دانراوە لێت تێبگەن.

هەستەکان

  • Lachesism : حەزکردن بەوەی تووشی بەڵا و ناخۆشییەک ببیت و ڕزگارت ببێت و خەڵکی پێت سەرسام بن، وەک ڕزگاربوون لە ڕووداوی فڕۆکە و سووتانی تەواوی شتەکانت لە ئاگرێک، یاخود لەدەستدانی کەسێکی نزیکت، یاخود شکانی دەست و قاچت.
  • Monachopsis : ئەو هەستەی مرۆڤ وادەزانێت لە شوێنێکی گونجاودا نییە لە ژیاندا.
  • Vellichor : دڵتەنگییەکی سەیر لەکاتی بینینی کتێبخانە.
  • Rubatosis : هەستکردن بە لێدانەکانی دڵت بە شێوەیەکی بێزارکەرانە.
  • Chrysalism : دڵنیایی و دڵخۆشی کاتێک لە ماڵەوەیت و لە دەرەوە باو و بۆرانێکی زۆر هەیە و هەست بە پارێزراوی دەکەیت.
  • Vemödalen : درووستبوونی نائومێدی کاتێک وێنەی شتێک دەکێشیت یاخود وێنەی دەگریت و دەزانیت کە چەندین هەزاری دیکە لەوە هەیە، وەک وێنەگرتنی سروشت و هەورەبروسکە و باران.
  • Kuebiko : بێتاقەتییەکی زۆر بەهۆی بیرکردنەوە و بینینی ڕووداوی توندوتیژی بێواتا، کە وات لێدەکات بیربکەیتەوە لەوەی ژیان واتای نییە و ئەمە بۆچی ڕوودەدات! هەروەها دروستکردنی بێتاقەتییەکی زیاتر لەوە کە بیردەکەیتەوە ئەمە کارێکی هەڵەیە و تۆش توانای هیچت نییە، وەک کوشتنی کەسێک بەبێ ئەوەی هیچ کارێکی ئەنجامدابێت بە شێوەیەکی دڕندانە.
  • sonder : کاتێک مرۆڤ هەرکەسێک بە تەنیشتی تێدەپەڕێت بیری لێدەکاتەوە و باوەڕی وایە ئەو کەسەش ژیانێکی ئاڵۆزی هەیە وەک ئەو.
  • Opia : هەستێکی ناڕوون و نامۆی خرۆشان لەکاتی سەیرکردنی چاوی کەسێکی دیکە، کە وادەکات هەست بە دڵەڕاوکێ و لاوازی و دوژمنایەتیش بکەی لە یەک کاتدا.
  • Énouement : ئەو تاڵیە شیرینەی کاتێک تووشی مرۆڤ دەبێت کە بیر لەوە دەکاتەوە بەچی گەیشتووە و چۆن سەرکەوتوو بووە، و تواناشی نییە بگەڕێتەوە بە ڕابردووی خۆی بڵێت کە چی چاوەڕێی دەکات.
  • Kenopsia : هەستێکی سەیر کاتێک دەڕۆیتە شوێنێک کە چاوەڕێی خەڵکێکی زۆری لێبێت بەڵام هێمن و بێدەنگە و خەڵکێکی کەمی لێیە.
  • Mauerbauertraurigkeit: حەزکردن بەوەی هەموو کەسێک لە خۆت دووربخەیتەوە، تەنانەت هاوڕێ و خۆشەویستەکانیشت.
  • Jouska : گفتوگۆیەک کە بەردەوام لە مێشکتدا دووبارەی دەکەیتەوە و لە گوێ و چاوت دووبارە دەبنەوە.
  • Anecdoche : گفتوگۆیەک لە مێشکی مرۆڤدا کە کەس جگە لە خۆی گوێی لێ نییە و تێناگات.
  • Exulansis : نائومێدی لە باسکردنی ڕووداوێکی ناخۆش کە بەسەرت هاتووە بەڵام خەڵکی چواردەورت بەو شێوەیە لێی تێناگەن کە تووشت بووە و پێیدا تێپەڕیویت و ئاسانتر دێتە بەرچاویان.
  • Adronitis : بێزاری لەو ماوەیەی کە پێتدەچێت بۆ ئەوەی کەسێک بناسیتەوە کە هەندێک جار زۆری پێدەچێت و کەسەکەش کەسێکی نزیکتە و پێویستە زوو بیناسیتەوە.
  • Rückkehrunruhe : گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دوای ڕۆژێکی پڕ سەرئێشە و سەرقاڵی و هەستکردن بەوەی خەریکە ماندوویەکەت لەبیردەچێتەوە.
  • Nodus Tollens : هەستکردن بەوەی ژیانت هیچ مانایەکی نییە و بێزاری لێی.
  • Onism : بێزاری لەوەی هەست بکەیت تۆ ڕۆحێکیت و بۆ هەمیشە لەناو یەک جەستە گیرت خواردووە.
  • Liberosis : حەزکردن بەوەی بوەستیت لەوەی گرنگی بە شتەکان بدەیت.
  • Altschmerz : بێزاری لەو عەیبانەی کە هەتە و چەندین ساڵە ڕقت لێیان دەبێتەوە و هەمیشەش لەگەڵت بوون.
  • Occhiolism : هەستکردن بەوەی ڕاوبۆچوونی تۆ شتێکی بێسوود و گوێ لێنەگیراوە لەلایەن بەرامبەرەوە.


سەرچاوەکان



1000 بینین