گرنگی فێربوون لە ژیانی مرۆڤەکاندا

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-18-15:03:00 - کۆدی بابەت: 6345
گرنگی فێربوون لە ژیانی مرۆڤەکاندا

ناوه‌ڕۆك

گرنگییەکانی فێربوون لە ژیانی مرۆڤەکاندا

لەناوبردنی ھەژاری لە کۆمەڵگەدا 

فێربوون یارمەتیدەرە بۆ تێکەڵبوونی کۆمەڵایەتی و بە سەرەکیترین چارەسەر دادەنرێت بۆ کێشەی ھەژاری و زیادکردنی پەرەپێدان کۆمەڵگە بە بەردەوامی جا لە ھەر جێیەک بێت، بەڵام لەڕێی ھەموو جۆرە فێرکردنێکەوە نابێت، بەڵکو دەبێت فێرکردن بە باشترین جۆر و بە بەردەوامی بێت بۆ ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگە، وە دەبێت مامۆستاکان داھێنەر و بەرپرسیار و سەرکردە و ھاوکاربن.

بە شێوەیەکی گشتی نیشانە نەرێنییەکانی ھەژاری لە کۆمەڵگەدا کەمدەکرێتەوە لەڕێی باشکردنی پرۆسەی فێربوون و کردنی بە مافێک بۆ ھەموو تاکەکانی کۆمەڵگە بەبێ ھیچ جیوازی و جیاکارییەک.

پێشکەوتن 

پەیوەندییەکی بەھێز ھەیە لەنێوان پێشخستنی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا، ئەم فێربوونە پێویستە چۆنییەتی بنیاتنانی ھەموو بوارە پێویستەکان لە قوتابیاندا بگرێتەوە، ھەروەھا توانای دانەبڕان لە تەکنەلۆژیا و بەکارھێنانی کۆمپیوتەر، وە چەندین بواری دیکە.

دروستکردنی کەساییەتی 

دروستکردنی کەساییەتی و ئەو شتانەی کە تاک باوەڕیان پێی ھەیە چەند خاڵێك بەڕێوەیان دەبات، یەکێک لەو خاڵانە  فێربوونە جا لە قوتابخانە یان پەیمانگا یان زانکۆ بێت، ڕاستە دابونەریت و ئایین و کلتوور کاریگەری ھەیە لەسەر دروستکردنی کەساییەتی، بەڵام فێربوون کاریگەرییەکی گەورەتری ھەیە لەم لایەنەدا، جێی ئاماژەیە فێربوون بە شێوەیەکی دیار ھەستی متانە بەخۆبوون لە تاکەکاندا بنیات دەنێت، ئەمە وا لە مرۆڤەکان دەکات زیاتر متمانەیان بە خۆیان ھەبێت و بەم شێوەیەش بەرھەمدار تر دەبێت لەوانی دیکە، تاکەکان لەڕێی فێربوونەوە توانایان زیاتر دەبێت لە بڕیارداندا، ھەر لەڕێی فێربوونەوە دەزانن ئەو خوڕەوشتە باشانە کامانەن کە پێویستە ھەیانبێت و ڕەفتاری پێوە بکەن، توانایان دەبێت لە بنیاتنان و بەڕێوبردنی کاری جیاوازدا، ھەروەھا دەتوانن داھاتوویان بنیاتبنێن بەو شێوەیەی کە دەیانەوێت و خزمەتی کۆمەڵگە دەکات.

چەند سوودێکی دیکەی فێربوون لە ژیانی مرۆڤدا

  • بەدیھێنانی یەکسانی لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا.
  • بنیاتنانی چەندان کۆمەڵگەی تێگەشتوو و کە پڕن لە ئاشتی و ھاوکاری.
  • ھاوکاری تاکەکانی کۆمەڵگە دەکات لە بەدەستھێنانی کاری باش و ژیانێکی باشتر.


سەرچاوەکان



2156 بینین