سوودەکانی خواردنی حەڵوا دوای منداڵبوونی سروشتی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-19-15:40:00 - کۆدی بابەت: 6358
سوودەکانی خواردنی حەڵوا دوای منداڵبوونی سروشتی

ناوه‌ڕۆك

خواردنی حەڵوا دوای منداڵبوونی سروشتی

هەر لە کۆنەوە باو بووە لەناو کورد و هەندێک لە نەتەوەکانی دیکەدا کە دوای منداڵبوونی سروشتی حەڵوا بخۆن، حەڵوا گیراوەیەکی شیرینە کە لە چەند پێکهاتیەکەوە دروست دەکرێت.

سوودەکانی خواردنی حەڵوا دوای منداڵبوونی سروشتی

حەڵوا سوودی زۆرە دوای منداڵبوونی سروشتی بخورێت و بەڵام باش نییە لە ماوەی دووگیانیدا بخورێت، چونکە چەوری و شەکری زۆرە دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی دایکەکە.

کەمکردنەوەی خوێنبەربوون

دوای منداڵبوونی سروشتی دایکەکە تووشی خوێنبەربوون دەبێت، خواردنی حەڵوا هۆکارێکە تاکوو بڕی خوێنبەربوونەکە کەم بکاتەوە و وزە بگەڕێنێتەوە بۆ دایکەکە، هەروەها بە سوودە بۆ کچانیش کە کاتێک دەکەونە سوڕی مانگانەوە دروستی بکەن و بیخۆن، چونکە ئازار و خوێنبەربوون کەم دەکاتەوە.

نەمانەی قەبزی

بە هۆی لاوازبوونی ڕیخۆڵەکانەوە و کاریگەری هۆڕمۆنەکان لەسەریان خانمەکە دووچاری قەبزی دەبێتەوە، قەبزی دوای منداڵبوون زۆر قورسە چونکە خانمەکە تازە منداڵیبووە و بە تایبەت ئەگەر تەقەڵی هەبێت لەوانەیە لەکاتی زۆر زەخت کردندا تەقەڵەکانیشی بەرببێت، خواردنی حەڵوا هۆکارێکە تاکوو خانمەکە قەبزی نەمێنێت و سوودێکی زۆر گرنگی هەیە.

کەمکردنەوەی ئازار

بە هۆی گرژبوونی زۆری ماسولکەکانی منداڵدانەوە دوای منداڵبوون دایکەکە ئازار و گرژبوونی هەیە، خواردنی حەڵوا ئەم ئازار و گرژبوونە کەم دەکاتەوە.

شێوازی دروستکردنی حەڵوا

کەرەستەکان

  • ١ کوپ ئارد
  • ١ کوپ شەکر
  • ١ کوپ گوڵاو
  • ٤ بۆ ٥ کوپ ئاو
  • ١ کەوچکی زەڵاتە حێل
  • کەرە (زبدە) بە پێی پێویست

چۆنییەتی دروستکردنی

ئارد و کەرە و ڕۆن پێکەوە تێک دەدەین تاکوو ڕەنگێکی هەنگوینی و بەرەو قاوەییمان دەست دەکەوێت، ئاو و شەکر و حێل بە جیا لەسەر ئاگرێکی کز دادەنێین تاکوو شەکرەکە بتوێتەوە و گیراوەیەکمان دەست بکەوێت، دوای ئەوە گیراوە ئامادەکراوەکە دەکەینە ناو ئارد و کەرەکەوە، دواتر دەیکەینە سەر ئاگرێکی کز و بەردەوام تێکی دەدەین تاکوو گیراوەیەکی یەک دەست و بێ گرێمان دەست بکەوێت، ئەگەر زۆر خەست بوو دەتوانیت کوپێک ئاوی تێبکەیت و کەمێکی دیکە لەسەر ئاگر داینێی، دواتر بە پێی ویستی خۆت گوێز و بادەم دەتوانیت بکەیت بە سەریدا وەک ڕازاندنەوەیەک.


سەرچاوەکان



1288 بینین