زیانەکانی بێشکە بۆ منداڵ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-25-14:25:00 - کۆدی بابەت: 6403
زیانەکانی بێشکە بۆ منداڵ

ناوه‌ڕۆك

بێشکە (لانک)

لە کۆنەوە وا باو بوو کە منداڵ خراوەتە بێشکە و تێیدا خەوێنراوە و وردە وردە ئەمە کەمتر بووەتەوە بەڵام ئێستاش زۆرێک هەن کە منداڵ دەخەنە بێشکەوە، بێشکە زیانێکی زۆری هەیە و ڕەنگە لە ٢٠٠ منداڵ یەک منداڵ ئەو زیانەی بەرکەوێت، بۆیە مەرج نییە ئەوەی کە بە بێشکە گەورە کراوە و کێشەی نییە بڵێت کە بێشکە باشە، زۆرینەی ئەو کەسانەی خراونەتە بێشکەوە تووشی زیانی زۆر بوونەتەوە.

زیانەکانی منداڵ خستنە ناو بێشکە (لانک)

مەترسی خنکان بە ڕشانەوە

یەکێک لە کێشەکانی منداڵ لە سەرەتای تەمەنییەوە ڕشانەوەی بەردەوامە، منداڵ کاتێک ڕشانەوەی دێت سەری دەجوڵێنێت و جوڵەیەک دەکەت بەمەش ڕشانەوەکە ناچێتە ناو بۆری هەناسەی بەڵام کاتێک ئەم منداڵە دەستی توند بەستراوە بە دەستترازە و سەرینێکیش لەژێر سەریدا دانراوە و ناتوانێت بجوڵێت ئەگەری زۆرە کاتی ڕشانەوە بگەڕێتەوە بۆ بۆری هەناسەیی و گیان لە دەست بدات.

مەترسی مردنی لەناکاو

منداڵ هەیە کە زۆر بە بچووکی لەدایک بووە و کێشەی هەناسەدانی هەیە کاتێک بە توندی سەر سنگی دەبەسترێتەوە لە بێشکەدا ئەگەری زۆر هەناسەی قەپات بێت و بمرێت، هەروەها بە هەمان شێوە ئەو منداڵانەی کە نەخۆشی دڵیان هەیە یاخود نەبەکامن، هەروەها منداڵ نابێت جێگاکەی نەرم بێت کە بێشکە نەرمە، جێگای زۆر نەرم بۆ منداڵ دەبێتە هۆی مردنی لەناکاو.

ناتەواوی جومگەکان

هەندێک کەس ئێستا کە قاچێکیان لە قاچێکی دیکەیان کورترە و بە ڕوونی دەردەکەوێت لە کاتی ڕۆشتندا هۆکارەکەی بێشکە بووە، چونکە لە سەرەتای تەمەنیان جومگەکانی قاچیان شلە کاتێک بەو توندییەوە دەبەسترێنەوە ڕەنگە جومگەی حەوزیان دەربچێت جومگەی حەوزیش کاتێک دەردەچێت ئەگەر بە منداڵی چارەسەر نەکرێت بە گەورەیی زۆر قورسە چارەسەرەکەی و تووشی کورت بوونەوەی قاچیان دەکات.

سەری پان

منداڵەکە بە هۆی ئەوە زۆرینەی ڕۆژەکە لەناو بێشکەدایە و پاڵکەوتووە مەجالی جوڵەی سەری نییە و سەری پان دەبێتەوە.

زیادکردنی بای ناوی سکی منداڵەکە

منداڵ لە لەدایکبوونیەوە با و غازاتی زۆرە لە ڕیخۆڵەکانیدا، کاتێک لە بێشکەدا منداڵەکە بە توندی قاچی دەبەستیتەوە ناهێڵیت قاچی بجوڵێنێت و ئەم بایە بێتە دەرەوە و بەمەش هەمووی لەناو ڕیخۆڵەی منداڵەکەدا دەمێنێتەوە و ئازاری دەدات.

منداڵەکە توڕە دەکات

بەهۆی ئەو بەستنەوە توندەوە و نەمانی ئازادی منداڵەکە تووڕە دەبێت و نانوانێت وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت جوڵە بکات و منداڵێکی تووڕە دەردەچێت لە ئەنجامدا.

تەقینی دەمارەکانی سەر و جەستەی

ئەگەر بێت و لە بێشکەکەدا منداڵەکە زۆر بە توندی ڕابژەنێت، ئەگەری هەیە دەماری سەری یاخود جەستەی بتەقێت، کە ئەم حاڵتە چەند جارێکیش ڕوویداوە چونکە منداڵ ناسکە و بە هەمان شێوە دەمارەکانیشی ورد و ناسکن.

مەترسی کەوتنە خوارەوەی منداڵ

زۆرێک لە منداڵان زۆر دەجوڵێن و لە دەستترازەکەوە خۆیان دەردەهێنن و زۆر جار دەکەونە ژێر بێشکەکەوە یاخود دەکەونە خوارەوە، کە ئەمەش زۆرینەی جار دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵەکە.

سەرمابوون و نەخۆشی

منداڵ لەناو بێشکەدا بە دەستترازە دەبەستترێتەوە کە گەرمە و هەروها دواتر پەتووی پێدا دەدرێت ئەمە جگە لەو پەتووەی کە بەسەر بێشکەکەشدادەدرێت، وەک کاتێک دایکەکە منداڵەکە دەردەهێنێت ڕاستەوخۆ بە بێ هیچ شتێک لەو شوێنە گەرمەدا دەیهێنێتە دەرەوە و بەمەش هەوا لێی دەدات و تووشی چەندین نەخۆشی دەکات کە یەکێکیان قەساباتە کە نەخۆشییەکی توندە و باوە لە نێو منداڵاندا.


سەرچاوەکان



30998 بینین