بڕینەوەی مەمکەکان

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-31-02:34:00 - کۆدی بابەت: 6453
بڕینەوەی مەمکەکان

ناوه‌ڕۆك

بڕینەوەی مەمکەکان

بڕینەوەی مەمکەکان رێکارێکی چارەسەری شێرپەنجەی مەمکە لە رێگەی لابردنی مەمک و هەندێک جار شانەکانی دەورووبەریشی بە نەشتەرگەری، لە ڕابردوودا چارەسەری شێرپەنجەی مەمک تەنها بڕینەوەی ریشەیی مەمک بووە کە تێیدا مەمکەکە بە تەواوەتی لێدەکرێتەوە لەگەڵ لیمفە گرێکانی بن باخەڵ و هەندیک ماسولکەی سنگیش تا مەمکەکان، بەڵام لە دوو دەیەی کۆتاییدا هەڵبژاردەی زیاتر بۆ ئافرەتان بەردەست بوو بەهۆی دەستکەوتەکانی نەشتەرگەرییەوە، بە جۆرێک چارەسەری کەمتر هەراسانکەر بۆ ئافرەتان بەردەستە، جۆری برینەوەی مەمکەکەش پشت بە چەند شتێک دەبەستێت، لەوانە: تەمەن، تەندروستی گشتی، قەبارەی لووەکە، بڵاوبوونەوەی لووەکە، پلەی لووەکە واتا ئاستی مەترسیدارییەکەی، بەشداربوونی لیمفە ڕژێنەکان و حاڵەتی هۆرمۆن وەرگرەکانی لووەکە. 

جۆرەکانی بڕینەوەی مەمک

چەند جۆرێک بڕینەوەی مەمک هەیە کە جۆرەکەی پست دەبەستێت بە جۆری شێرپەنجە و بڵاوبوونەوەی، لە هەندێک جۆردا تەنها بەشێکی کەمی لێ دەکرێتەوە، هەندێکی تریان بە تەواوەتی لێ دەکرێتەوە، لە جۆرەکانی لێکردنەوەی مەمکیش بریتین لە:

- بڕینەوەی مەمک بە تەواوی: کە پێشی دەوترێت برینەوەی مەمکی سادە، بە جۆرێک کە نەشتەرگەر مەمک لێ دەکاتەوە بەبێ لێکردنەوەی ماسولکەکانی ژێر مەمک و لیمفە گرێکان.
- بڕینەوەی هەردوو مەمک: لەم جۆرەدا هەردوو مەمکەکە لێ دەکرێنەوە، ئەم جۆرەیان زیاتر وەکوو خۆپارێزییە بۆ نموونە گەر جینەکانی زیادبوونی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەیان پیشاندا.
- برینەوەی مەمکی ڕیشەیی: پێشی دەوترێ لابردنی مەمکی چواری، کە خۆی دەبینێتەوە لە لابردنی مەمکەکان و لیمفە گرێکان و ماسولکەکانی ژێر مەمک.
- بڕینەوەی مەمکی ڕیشەیی هاوسەنگ: لەم جۆرەدا مەمکەکان و لیمفەگرێکان دەردەهینرێن بەبێ دەستکاریکردنی ماسولکەکانی ژێر مەمک.
- بڕینەوەی مەمک و پارێزگاری لە پێستەکە: نەشتەرگەر هەڵدەستێت بە لێکردنەوەی شانەکان مەمک و هۆی مەمک، بەڵام پێستەکە بە ساغی دەهێڵرێتەوە ئەویش گەر بێتوو خانەی شێرپەنجەیی نزیک لە پێستەکەوە بوونی نەبێت، لەم نەشتەرگەرییەشدا کەسی نەشتەرگەر دووبارە مەمکەکە بونیاد دەنێتەوە.
- بڕینەوەی مەمک بە پارێزراوی گۆی مەمک: ئەمەیان جۆرێکی تازەیە کە پێست و گۆی مەمک و شانەکانی دەوروبەری مەمک بە ساغی دەهێڵرێنەوە.

مەترسییەکانی برینەوەی مەمک

لەم ساڵانەی دووایدا تەکنیکی بەکارهێنراو بۆ نەشتەرگەری شێرپەنجە زۆر پێشکەوت، بەڵام هەر جۆرە نەشتەرگەرییەک گەر سادە بێت یان قورس هەر هەڵگری کۆمەڵێک مەترسی و لێکەوتەیە، هەندێک لەو مەترسی و لێکەوتە خراپانەش بۆ نەشتەرگەری برینەوەی مەمک هەن بریتین لە:

- هەوکردن: دەکرێت هەوکردن ڕووبدات لەو برینانەی دروست دەبن لەکاتی یان پاش نەشتەرگەری، چارەسەریشیان لە رێگەی دژە زیندەییەکانەوە دەبێت.
- کێشە لە ساڕێژبوونەوەی برین: لەگەڵ ئەوەی باو نییە بەڵام توشی لووی خوێنی دەبێتەوە، کە ڕەنگە خوێن و ئاوگی خوێن کۆ ببنەوە لە برینەکەدا یان دەکرێت شلەی ڕوون لە بەینەکەدا کۆ ببنەوە، بە زۆریش لووی خوین خۆی نامێنێت، ئەگەر ئەوەش ڕووی نەدا ئەوە پەنا دەبرێتە بەر نەشتەرگەری کە بە زۆری وەڵامدانەوەیان دەبێت بۆی.
- خوێنبەربوونی زۆر: بە دەگمەن ڕوودەدات بەڵام دەکەێت لە کاتی یان پاش نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمک ڕوو بدات.
- مەترسییەکانی بێهۆشکردنی گشتی: لە هەموو ئەو نەشتەرگەرییانەی کە پێویستیان بە بێهۆشکردنی گشتییە کۆمەڵێک مەترسی هەن وەکوو کێشەی هەناسەدان و دڵ، وێڕای ئەگەری کاردانەوە بۆ بێهۆشکردن، هەروەها مەترسی مردنی هەیە بەڵام ئەمەیان زۆر دەگمەنە.
- ئاوسانی لیمفی: هەندێک جار قورسە بۆ شلەی لیمف کە لە قۆڵەوە هەڵمژرێت بۆ ناو لیمفە کۆئەندام و ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئاوسانی. 


سەرچاوەکان



1032 بینین