شێوازەکانی قایلکردن 

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-15-13:40:00 - کۆدی بابەت: 6587
شێوازەکانی قایلکردن 

ناوه‌ڕۆك

چەند شێوازێکی قایلکردن

ئاڵوگۆڕکردنی سوود

دەکرێت ڕێگەی ئاڵوگۆڕکردنی سوود بەکاربھێندرێت بە ئامانجی قایلکردن و کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە، کە دەستپێکی مامەڵەکەردنی ھاوشێوە لە سەرکەوتوترین دەستپێکەکانی مامەڵەکەردنە لەگەڵ خەڵکدا، چونکە لە نێویدا ھاوکاریکردنی کەسانی دیکەی تێدایە کە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی مانەوە لە ژیان، مرۆڤەکان زۆربەی کات ئارەزووی دانەوەی چاکە دەکەن لەکاتی بەدەستھێنانی ھەر شتێکدا، لەکاتی بەکارھێنانی ئەم ڕێگەیە بۆ قایلکردنی لایەنی بەرامبەر دەکرێت ئەنجامی باش و ئەرێنییانە بەدەستبھێنرێت، لەڕێی دابینکردنی زانیاری ئەرێنی و بەسوود بۆی، چونکە سروشتی کەسەکان واتە ئارەزەوی ئەو کەسانە دەکەن کە زانیاری دڵخۆشکەریان پێدەبەخشن و ڕقیان بەرامبەر بەو کەسانە ھەیە کە زانیاری ناخۆشیان پێدەبەخشن.

ھەڵبژاردنی وشەی بەھێز بۆ قایلکردن 

کاتێک کەسێک ھەوڵی قایلکردنی کەسێکی دیکە دەدات بە شتێک، ئەوە دەبێت وشەی گونجاو ھەڵبژێرێت تاکو کاریگەری ھەبێت لەسەر وڵامدانەوەکەی، دەکرێت ئەمە لەڕێی داڕشتنەوەی دەستەواژەی بەھێز و سەرەکی کە سەرنجی کەسەکە ڕابکێشێت، بۆ نمونە کاتێک دەتەوێت کەسێک قایل بکەیت لەڕێی مسۆگەردنی کەرەستەیەکی دیاریکراو، وەک ئەو ئۆتۆمبێلەی ھەتە ئەوە نابێت ڕستەی بێزراو بەکاربھێنیت وەک (ھەزاران ڕووداو ھەن ڕۆژانە)، بەڵکو دەبێت ڕێگەی باشتر ھەڵبژێریت بۆی وەک ڕستەی (ھەزاران مردنی پەیوەندیدار ھەیە بە ڕووداوەکانی ھاتوچۆوە)، کە وشەی مردن بەھێزتر و کاریگەرترە لە وشەی ڕوەداو کە سەرنجی لایەنی بەرامبەر ڕادەکێشێت و وای لێدەکات گوێبگرێت.

دروستکردنی پێویستی 

دروستکردنی پێویستییەک بۆ لایەنی بەرامبەر بە گرنگترین ڕێگە دادەنرێت بۆ ڕازیکردن، کە بەشداری دەکات لە زیادکردنی ویستی یان دروستکردنی جۆرێک لە جۆرەکانی بایەخدان بەرامبەر بە شتێک کە ھەیە، زۆربەی کات ئەم ڕێگەی قایلکردنە پێویستییە سەرەکییەکانی مرۆڤی تێدایە وەک شوێنی نیشتەجێبوون، ھەروەھا خۆشەویستی و ڕێزگرتن، زۆربەی کات فرۆشیارەکان ئەم ڕێگەیە بەکاردەھێنن بۆ بەرھەمە تایبەتییەکانیان، بە تەرکیز خستنە سەر ئەم ڕێگەیە و لەڕێی ئاماژەکردن بۆ بەرھەمێکی دیاریکراو، کە یارمەتی کڕیار بدات تاکو دڵخۆش و ئاسوودە و دڵنیا بێت.


سەرچاوەکان



1049 بینین