پەیوەندی نێوان کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە لەگەڵ میوە

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-18-11:53:00 - کۆدی بابەت: 6621
پەیوەندی نێوان کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە لەگەڵ میوە

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی شەکرە

شەکرە حاڵەتێکی درێژخایەنە کە تێیدا جەستە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکری خوێن تێدەکۆشێت، خواردنی میوە ڕێگەیەکی بەتامە بۆ نەمانی هەستی برسێتی و پڕکردنەوەی پێداویستییە خۆراکییەکانی ڕۆژانە، هەرچەندە، زۆرینەی میوەکان شەکر لە پێکهاتەکەیاندا هەیە، ئەمە پرسیاری دروست کردووە دەربارەی ئەوەی کە ئایا میوە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە یاخود نا.

ئایا میوە مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە؟

بەگشتی، خواردنی میوە وەک بەشێک لە خۆراکی تەندروست نابێتە هۆی زیادبوونی مەترسی، ئەو شێوازی خواردنە کە لە شەکر و کاربۆهیدرات و چەوریە سروشتیە زۆر بەرزەکان پێکهاتبێت لەوانەیە مەترسی زیاتر بێت، لەگەڵ ئەوەشدا، بەکارهێنانی لەڕادە بەردەری میوە زیاد لەوەی کە دەستنیشانکراوە لەوانەیە شەکرێکی زۆر زیاد بکات بۆ ئەو پارێزەی کە دەیکەیت.

باشترین کات بۆ خواردنی میوە لەلایەن ئەو کەسانەی کە شەکرەیان هەیە

هەندێک لە توێژینەوەکان دەڵێن باشترین کات بۆ خواردنی میوە لەلایەن ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە ١-٢ کاتژمێر پێش ژەمی سەرەکی یان دوای ژەمی سەرەکی، ئەمە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە خواردنی میوە لەگەڵ ژەمەکان دەستوەردەداتە کرداری هەرس و ئەمەش بەتایبەتی کاریگەری هەیە لەسەر ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە هەرسکردن.

هەروەها هیچ بەڵگەیەک نییە کە باس لە جیاکردنەوەی خواردنی میوە بکات لەگەڵ ژەمەکان کە ئەمە ببێتە هۆی باشترکردنی کرداری هەرس، بۆ کەسێک کە شەکرەی هەبێت خواردنی میوە بە تەنیا دەبێتە هۆی چوونە ژوورەوەی شەکر بۆ ناو خوێن بە شێوەیەکی خێراتر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن زیاتر لەوەی کە میوە لەگەڵ ژەمەکان یاخوود خواردنی دیکە بخۆیت.

جگە لە خواردنی میوە بەجیا، کەسێک کە نەخۆشی شەکرەی هەیە دەتوانێت سوود لە بەکارهێنانی میوە لەگەڵ خواردنەکانی تر وەربگرێت کە لە پڕۆتین، ماددە ڕیشاڵەکان، یان چەوری پێکهاتبێت، هەروەها ماددە ڕیشاڵییەکان لە میوەکاندا دەستدەکەوێت، هەردوو ماددەی ڕیشاڵی تواوە یاخود نەتواوە دەکرێت یارمەتیدەربن لە ڕێگریکردنی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن و هەروەها بەشدارن لە خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرس، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ زوو هەستکردن بە تێری و دوورخستنەوەی کۆلیسترۆڵ لە دڵ.

بەپێی توێژینەوەکان، پڕۆتین و ماددە ڕیشاڵییەکان و چەوری یارمەتی گەدە دەدات لە خاوکردنەوەی خۆراک بۆ ناو ڕیخۆڵە باریکە، بەم شێوەیە، جەستە لە کاتێکدا بڕێکی کەمتری شەکر هەڵدەگرێ، کە کاریگەری خۆی لەسەر ئاستی شەکری خوێن سنوردار دەکات، توێژینەوەکان هەروەها ئەوە نیشان دەدەن کە ماددە ڕیشاڵە تواوەکان دەتوانن بەرزبوونەوەی شەکری خوێن کەم بکەنەوە، کە ئەمەش دەتوانێت زۆر سوودبەخش بێت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چێژوەرگرتن لە پارچە میوەیەک پێش ژەمێک دەتوانێت یارمەتی زیادەڕۆیی بدات، چونکە یارمەتیدەرە لە هەستکردن بە زوو تێربوون.

بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری میوە لەسەر شەکری خوێن، ئەو کەسانەی کە هەر جۆرە نەخۆشییەکی شەکرەیان هەیە دەتوانن میوە لەگەڵ خواردنەکانی تر یان تەنانەت ژەمێکی بەرزتر لە پرۆتین یان چەوری بەکاربێنن، ماددەی ڕیشاڵی میوەکە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە شەکرەکان بە هێواشتر بچنە ناو ڕیخۆڵە باریکەوە لە جەستەدا.

خواردنی میوە بەبێ ژەمەکان لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە شەکر زۆر بە خێرایی بچێتە ناو خوێنەوە، مەگەر کەسێک میوە لەگەڵ پڕۆتینێکی تەندروست یان چەوری بەکاربهێنێت، هەروەها قسە لەگەڵ پزیشکێک، پزیشکی خۆراکی، یان پەروەردەکارێکی شەکرە سەبارەت بە پێویستییەکانی کاربۆهیدرات و چۆنیەتی تێکەڵکردنی گونجاویان لەکاتی بەڕێوەبردنی هەر جۆرە نەخۆشییەکی شەکرە بکە.

باشترین میوەکان بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە

ئەو میوانەی کە باش نین


سەرچاوەکان



581 بینین