هەندێک زانیاری لەسەر دڵ

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-26-13:46:00 - کۆدی بابەت: 6717
هەندێک زانیاری لەسەر دڵ

ناوه‌ڕۆك

دڵ چۆن کار دەکات

دڵ یەکێکە لە ئەندامەکانی سوڕانەوەی خوێن لە جەستەدا، پێکدێت لە گوێچکەلە، سکۆڵە، زمانە، و جۆرە جیاوازەکانی خوێنهێنەر و خوێنبەر، سەرەکیترین ئەرکی دڵ بریتییە لە سوڕانەوەی خوێن بەناو لەشداو و پاراستنی ئەو خوێنەی کە بە ئۆکسجین دەوڵەمەندە، لەبەر ئەوەی دڵی تۆ زۆر گرنگە بۆ مانەوەت لە ژیان، گرنگە بە پارێزگاری لێ کردنێکی هاوسەنگ و وەرزشکردن بە تەندروستی بیهێڵیتەوە و لەو شتانە بە دووری بخەیت کە دەتوانن زیانی پێ بگەیەنن، وەک جگەرەکێشان.

هەندێک ڕاستی زۆر گرنگ دەربارەی دڵ

- لە کەسانی پێگەشتوودا قەبارەی دڵ هەر هێندەی مشتەکۆڵەیەک دەبێت.
- دڵ دەتوانێت لە ڕۆژێکدا ١١٥,٠٠٠ سەد و پازدە هەزار جار لە ڕۆژێکدا لێبدات.
- دڵ دەتوانێت ڕۆژانە پاڵ بە ٢٠٠٠ دوو هەزار گاڵۆن خوێنەوە بنێت.
- سیستەمێکی کارەبایی کێشی دڵ ڕاگیردەکات، کە پێی دەوترێت سیستەمی ڕاگواستنی دڵ.
- دڵ دەتوانێت بەردەوام بێت لە لێدان تەنانەت کاتێک پەیوەندی لەگەڵ جەستەدا نەماوە.
- لەساڵی ١٨٩٣ یەکەمین نەشتەرگەری کرانەوەی دڵ ئەنجامدرا، لە لایەن Daniel Hale Williams کە لەو کاتەدا یەکێک بوو لەو چەند پسپۆڕە کەمەی دڵ کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەبوون.
- لە ساڵی ١٩٥٨ یەکەمین ئامێری ڕێکخەری لێدانی دڵی چاندراو بەکارهێنرا، Arne Larsson، کە وەرگری ئەو ئامێرە بوو زیاتر بەهۆی ئەو ئامێرەوە ژیا وەک لە نەشتەرگری چاندنی دڵەکە، Larsson لە تەمەنی ٨٦ ساڵی بە نەخۆشییەک کۆچی دوای کرد کە هیچ پەیوەندییەکی بە دڵەوە نەبوو. 
- زەڕافە دڵێکی نا هاوسەنگی هەیە کە سکۆڵەی چەپی گەورەترە لە سکۆڵەی ڕاست، لەبەرئەوەی لای چەپی یارمەتیدەرە لە بەرزکردنەوەی خوێن بە ملە درێژەکیدا تا بگات بە مێشکی.
- کێشی دڵی مرۆڤ لە نیو کیلۆگرام کەمترە کە بە دیاریکراوی دەکاتە ٤٥٣.٥ گرام، بەشێوەیەکی گشتی دڵی پیاو لە دڵی ئافرەت قورسترە.
- خێرایی لێدانی دڵی ئافرەت لە خێرایی لێدانی دڵی پیاو زیاترە.
- لێدانی دڵ بەهۆی کرانەوە و داخرانی زمانەکانی دڵەوە پەیدادەبێت.
- دڵ شکان بوونی هەیە، هەروەها نیشانەکانی دڵ شکان هەمان ئەو نیشانانەن کە کەسێک هەیەتی کاتێک توشی جەڵتەی دڵ دەبێت، تەنها جیاوازیەکە ئەوەیە کە جەڵتەی دڵ بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵەوە دروست دەبێت و نیشانەکانی دڵ شکان بەهۆی هەبوونی فشارێکی لەناکاوی هۆڕمۆنەکانەوە دروست دەبێت لە ڕوداوێکی سۆزداری یاخود فشاری جەستەیی.
- دڵ شکان دەکرێت ببێتە هۆی مردن، بەڵام بەشێوەیەکی دەگمەن.
- خانەکانی دڵ دابەش نابن، ئەمەش مانای ئەوەیە شێرپەنجەی دڵ باروودۆخێکی دەگمەنە.
-پێکەنین بۆ دڵ زۆر باشە، چونکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی فشار و یارمەتی چالاکبوونی سیستەمی بەرگری دەدات.
- ئەگەر تۆ سیستەمی خوێنی دەمارەکانت درێژ بکەیتەوە، ئەوە زیاتر لە ٦٠ هەزار میل درێژ دەبێتەوە.
- لەناو هەموو ئاژەڵەکاندا نەهەنگ خاوەنی گەورەترین دڵە.
- گەنجترین کەس کە نەشتەرگەری دڵ بۆ ئەنجامدرا تەمەنی تەنیا خولەکێک بوو، ئەو کەم و کوڕی دڵی هەبوو کە زۆرێک لە منداڵەکان ڕزگاریان نابێت، نەشتەرگەرییەکەی سەرکەوتوو بوو، بەڵام لە کۆتاییدا پێویستی بە گواستنەوەی دڵ هەبوو.
- دڵی تازە لەدایکبووەکان خێراتر لە دڵی پێگەشتوان لێدەدات، نزیکەی ٧٠-١٩٠ لێدان لە یەک خولەکدا.
- ٦٠ هەزار میل لە دەماری خوێن لە جەستەتدا هەیە ئەوە بەسە بۆ ئەوەی دوو جار بەدەوری جیهاندا بسووڕێیتەوە.
- ڕۆژانه‌ دڵ هێنده‌ی لێخوڕینی بارهه‌ڵگرێك بۆ مه‌ودای ٢٠ میل وزه‌ دروست ده‌كات، كه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌ندا یه‌كسانه‌ به‌ لێخوڕین بۆ سه‌ر مانگ و هاتنه‌وه‌ش.

- دڵ کاریگەی لەسەر هەموو بەشەکانی جەستە هەیە، مانای ئەوەیە، پارێزکردن، شێوازی ژیان، و هەستەکان دەتوانن کار لە دڵ بکەن، هەردوو لایەنی تەندروستی جەستەیی و سۆزی بۆ مانەوەی دڵ بە شێوەیەکی تەندروست گرنگن.

- بە گوێرەی زانیارییەکان زۆرترین ڕووداوی جەڵتەی دڵ لە ڕۆژانی دووشەمان ڕوویانداوە

١٠ ڕێنمایی گرنگ بۆ هێشتنەوەی دڵ بە تەندروستی

وازهێنان لە جگەرە

ئەگەر جگەرە کێشیت، وازی لێ بێنە، ئەوە باشترین شتە کە بتوانیت ئەنجامی بدەیت تاکوو دڵت بە تەندروستی بهێڵیتەوە، جگەرە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، وازهێنان لە جگەرە بۆ ماوەی ساڵێک، مەترسیەکانی جەڵتەی دڵ بەڕێژەی لە %٥٠ کەم دەکاتەوە.

چالاک بە

چالاک بوون یاخود مانەوە بە چالاکیەتی دەتوانێت مەترسەکانی پەرەسەندنی نەخۆشییەکانی دڵ کەم بکاتەوە، ئەنجامدانی ١٥٠ خولەک ڕاهێنانی هەوایی (ئەو یارییانەی بەبێ قورسای ئەنجام دەدرێن وەک زوومبا و کاردیۆ و ڕاهێنانی سوویدی) ڕێگایەکی زۆر باشە بۆ مانەوەت بە چالاکی.

کێش ڕێکخستن

هەبوونی کێشی زیادە دەکرێت مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد بکات، تاکوو بە تەندروستی بمێنیتەوە، هاوسەنگی ڕابگرە لە بەکارهێنانی شیرینی و چەوری لەگەڵ میوە و سەوزەواتەکان، هەروەها لەگەڵ ئەمانەشدا وەرزشێکی تەندروست ئەنجامبدە.

زیادکردنی خواردنە ڕیشاڵییەکان

خواردنی ڕووەکە ڕیشاڵدارەکان یارمەتی دەرن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بەلایەنی کەمەوە لە ڕۆژێکدا ٣٠ گرام ماددەی ڕیشاڵی بخۆ، ماددە ڕیشاڵیەکان لە زۆرینەی خواردنەکاندا بوونیان هەیە وەک (پەتاتە، سەوزە و میوە، شۆفان، بەرهەمە دانەوێڵیەکان و هتد.).

کەمکردنەوەی خواردنی چەور

زۆر خواردنی ئەو خواردنانەی کە چەوری زۆر تێدایە دەکرێت ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا بەرزبکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی نەخۆشییەکانی دڵ.

کەم بەکارهێنانی خوێ

دووربکەورەوە لە بەکارهێنانی خوێ و هەوڵبدە کەمتر لە خواردنەکانت بەکاریبێنیت، تاکوو پەستانی خوێنت بە تەندروستی بمێنێتەوە، هەرورها کاتێک بەتامی خواردنی بێ خوێ ڕادێیت، ئەوا دەتوانیت بەتەواوی وازیلێبێنیت، ئاگاداری ڕێژەی خوێی خۆراکە دەستکردەکان بە، زۆرینەی ئەو خوێیەی کە دەیخۆن لەو خواردنانەدایە کە دەیانکڕن، هەروەها کەسانی تازە پێگەشتوو دەبێت ڕۆژی کەمتر لە ٦ گرام خوێ بخۆن کە دەکاتە نزیکەی کەوچکە چایەک.

خواردنی ماسی

بەلایەنی کەمەوە دوو جار لە هەفتەیەکدا ماسی بخۆ، بە بەشێک لە ماسیە چەورەکانیشەوە وەک، ماسی پیلچارد، سەلەموون، ساردین کە سەرچاوەی ئۆمێگا سێن، کە دەتپارێزێت دژ بە نەخۆشییەکانی دڵ، هەروەها ئافرەتانی دووگیان یاخود شیردەر نابێت لە هەفتەیەکدا دوو جار ماسی چەور بخۆن.

کەمکردنەوەی کحول

بیرت نەچێت کە کحول کالۆری تێدایە، بەردەوام خواردنەوەی زیاتر لەوەی پێشنیاری دەکرێت دەتوانێت کاریگەریەکی بەرچاوی هەبێت لەسەر هێڵی کەمەر هەروەها هەوڵبدە بەکارهێنانی ماددە کحولییەکان کەم بکەیتەوە چونکە زیاد بەکارهێنانی کاریگەری لەسەر دڵ و نەخۆشییەکانی دڵ دەبێت.


خوێندنەوەی خشتەی خۆراکی

لە کاتی بازاڕکردن، ئەوە بیرۆکەیەکی باشە کە تەماشای ئەو ناونیشانە بکەیت کە لەسەر قووتوی خواردن و خواردنەوەکە نووسراوە بۆ ئەوەی بزانیت چەند کالۆری و چەند چەوری و خوێ و شەکر لە بەرهەمەکەدا هەیە، تێگەیشتن لەوەی کە چی لە خواردنەکەدا هەیە و چۆن لەگەڵ ماوەی پارێزەکەت (ڕێجیم) دەگونجێت یارمەتیت دەدات بۆ هەڵبژاردنێکی تەندروستتر.


سەرچاوەکان



9534 بینین