چارەسەری خۆراکی

له‌لایه‌ن: - ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-10-08-15:03:00 - کۆدی بابەت: 6831
چارەسەری خۆراکی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چارەسەری خۆراکی یاخود پرۆسەکردنی خۆراکی بریتییە لە کۆمەڵێك شێواز و تەکنیك پێکهاتەی خاو دەگۆڕن بۆ خۆراک و فۆرمەکانی تر، بە جۆرێك کە گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان لەلایەن مرۆڤ یان ئاژەڵەوە، لەم پرۆسەیەدا بەروبوومی خۆراکی پاك و بەرهەمی ڕووەکی و ئاژەڵی بەکاردەهێنرێت بەو مەرجەی ماوەی بەسەرچوونی درێژ بێت و گونجاو بێت بۆ بەکارهێنان، لە سەدەی نۆزدەیەم و بیستەمدا تا ڕادەیەکی باش تەکنەلۆجیای هاوچەرخی پرۆسەکردنی خۆراك بەرەوپێشچووە و یارمەتیدەرە لە پارێزگاریکردن و هێشتنەوە و دابینکردنی خۆراک.

لایەنە ئەرێنییەکانی چارەسەری خۆراکی

ـ پرۆسەی چارەسەری خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی خۆراك.
ـ یارمەتی بە بازاڕکردن و گواستنەوەی بەرهەمە خۆراکییەکان دەدات.
ـ پارێزگاری لە بەرهەمەکان دەکات لە دژی ماددە ژەهراوییەکان و ئەو میکرۆبانەی کە دەبنە هۆکاری نەخۆشی لەناویان دەبات.
ـ دابینکردنی بەردەوام بۆ هەموو جۆرە بەرهەمێک لە هەموو کاتێکدا لە ڕێگەی درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچوونی بەرهەمەکان.
ـ بەدەستخستن و فەراهەمکردنی بەرهەمەکان بە شێوازێکی زۆر ئاسان بۆ بەکارهێنەران. 

لایەنە نەرێنییەکانی چارەسەری خۆراکی

ـ کەمبوونەوەی بەهای خۆراکی و سوودی بەرهەمە خۆراکییەکان.
ـ  بەهۆی بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە ماددەی پارێزراو هەندێکات کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و بەکارهێنانی زیاد لە پێویست دەبێتە هۆکاری درووستبوونی نەخۆشی.

میکانیزمەکانی چارەسەری خۆراکی

چەندان ڕێگا هەیە بۆ پرۆسەکردن و چارەسەری خۆراکی، مەبەستی سەرەکی لە میکانیزمەکان بە گشتی بریتییە لە درێژکردنەوەی ماوە و کاتی بەسەرچوونی بەرهەمە خۆراکییەکان.

ساردکردن Freezing

ـ لە ئێستادا داواکاری زۆر لەسەر خۆراکە ساردکراوەکان هەیە لە لایان بەکارهێنەرانەوە.
ـ ئەم پرۆسەیە ماوە و تەمەنی بەرهەمەکان زیاتر دەکات و ڕێگری لە گەشەکردنی چەند جۆرێکی بەکتریا دەکات.
ـ دەتوانرێت بە دوو شێوە ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدرێت، ساردکردنی میکانیکی ئاسایی، و ساردکردنی خێرا بە بەکارهێنانی نایترۆجینی خێرا لە پلەی 196ـ بۆ 320 ـ پلەی فەهرەنهایت. 

شۆرکردن Pickling

ـ شۆرکردن و کوڵاندنی هەر بەرهەمێکی خوراکی لە نێو ماددە کیمیاییەکاندا ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە لە لەناوبردنی مایکرۆئۆرگانیزمەکان.
ـ ئەو گیراوانەی کە بەرهەمەکانی تێدا شۆردەکرێت بریتین لە ئاو و خوێ، خوێ، سرکە، زەیتی ئیسانۆڵی ڕووەکی.
ـ ئەو بەرهەمە خۆراکیانەی کە بە گشتی شۆر دەکرێت چەند جۆرێکی سەوزەواتن وەکوو کەلەرم، خەیار، ترۆزی، بیبەر، زەیتون و مانگۆ و چەندانی تر.

ترشاندن‌ Fermentation

ـ کرداری ترشاندن بۆ پاراستنی خۆراک و زیادکردنی بەهای بەرهەمە خۆراکییەکانە.
ـ ترشاندن ڕۆڵی گرنگی هەیە لە درووستکردنی  کاریگەری مایکرۆئۆرگانیزمەکان لەسەر خۆراک بە مەرجێك ئەگەر لە ژینگەیکی داخراو و کۆنترۆڵکرا و گونجاودا جێبەجێ بکرێت.
ـ چەند فاکتەرێکی سەرەکی هەیە لەسەر کرداری ترشاندن و سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە پەیوەستە بە پلەی گەرمی و ڕێژەی ئۆکسجین، پلەی ترشی، جۆری میکرۆبەکان و جۆری بەرهەمەکە.
ـ پرۆسەی ترشاندن پارێزگاری لە بەرهەمە خۆراکییەکە دەکات و بە هۆی دروستبوونی ترشی یان تفتی لە کاتی ترشاندن، تامێکی جیاواز بە بەرهەمەکە دەدات بەم شێوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادکردنی تەمەن و ماوی بەرهەمەکە و هەروەها یارمەتی بە بازاڕکردنی بەرهەمەکە دەدات. 

وشککردنەوە Drying

ـ میکانیزمی وشککردنەوە ڕێگایەکی زور کۆنە و لە مێژەوە ئەم شێوازە بەکاردەهێنرێت، لە ئێستادا زیار بەرەو پێش چووە ئامێری سەردەمیانەی زۆر گونجاو هەیە بۆ ئەم میکانیزمە.
ـ کرداری وشککردنەوە بریتییە لە کەمکردنەوەی ئاو و نەهێشتنی شێی بەرهەمەکە، ئەم پڕۆسەیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوە و لەناوبردنی بارودۆخی لەبار بۆ گەشەکردنی ئەو جۆرە بەکتریانەی کە دەبێنە هۆی تێکچوونی بەرهەمەکە.
ـ وشککردنەوە یەکێکە لە ڕێگاکانی درێژکردنەوەی ماوەی بەسەرچووی بەرهەمەکان. 

 بەستەرەکردن - هەوێنکردن Pasteurization

شێوازێکی چارەسەرییە کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ شیر جێبەجێ دەکرێت، بە بەکارهینانی چارەسەری گەرمی بە پلەی سەدی 72 پلە بۆ 15 چرکە، و پاشان ساردکردنەوەی بەرهەمەکە لە 4 پلەی سەدیدا، ئەم گۆڕینی پلەی گەرمییە بەهای خۆراکی و تایبەتمەندی بەرهەمەکە دەگۆڕێت و باشتری دەکات.

شیرینکردن Sweetening

شرینکردن ڕێگایەکی گونجاوە بۆ پاراستن و هەڵگرتنی شلەمەنییەکان، هەروەها بۆ میوەکانیش بەکاردەهێنرێت وەکوو قۆخ و ئەنەناس و هەڵوژە پێویستە میوەکان کەرت بکرێن و لە شەکر یاخود لە شیلەیا بکوڵێنرێن، هەروەها پێوستە بە قۆناغی پاکژکردندا Sterilization (لە ناوبردن و کوشتنی میکرۆبەکان بە کرداری گەرمی) تێپەڕێت. 


سەرچاوەکان



891 بینین