كۆمپانیای سۆنی

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-10-11-15:34:00 - کۆدی بابەت: 6855
كۆمپانیای سۆنی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا و ناساندن

کۆمپانیای سۆنی یاخود (بە ئینگلیزی: Sony) کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە و بارەگای سەرەکی لە ناوچەی میناتۆیە لە شاری تۆکیۆی پایتەختی وڵاتی ژاپۆن، ئەم کۆمپانیایە وەکوو یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بەرهەمە ئەلکترۆنییەکانی جیهان کاردەکات، هەروەها گەورەترین کۆمپانیای تایبەتە بە یاری ڤیدیۆیی، دووەم گەورەترین کۆمپانیایە کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی یاری ڤیدیۆیی، لە ساڵی 2015 کۆمپانیای سۆنی بووە پێنجەم گەورەترین کۆمپانیا بۆ درووستکردنی تەلەڤزیۆن لە جیهاندا، ناوازەترین بەرهەمی تەلەفزیۆنی بریتییە لە تەلەفزیۆنێک کە ئەستووریەکەی نزیکەی 55 ئینجە و نرخەکەی نزیکەی 2500 دۆلارە.

مێژووی درووستبوونی کۆمپانیای سۆنی

"ماسارۆ ئیبۆکا" دامەزرێنەری ئەم کۆمپانیایەیە و لە پاش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیی دووەم لە ساڵی 1946 دەستیکرد بە کردنەوەی کۆگایەکی بچووکی تایبەت بە فرۆشتنی بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکان، و تەنها هەشت کارمەندی هەبوو، پاشان هاوڕێیەکی خۆی بە ناوی "ئاکیۆ مۆریتا" بووە هاوبەشی و کۆمپانیایەکیان دامەزراند بە ناوی (Tokyo Tsushin Kogyo) بە واتای: کۆمپانیای تۆکیۆی تایبەت بە ئەندازیاری پەیوەندییەکان، یەکەم بەرهەمی کۆمپانیاکە ڕادیۆیەكی جۆری ترانزستۆر (TR-55) بوو، کە لە ساڵی 1955 خرایە بازاڕەکانەوە، و دواتر کۆمپانیاکە یەکەمین تۆماری ژاپۆنی جۆری جی درووست کرد، لە ساڵی 1958 ناوی ئەم کۆمپانیاییە بە فەرمی گۆڕدرا بۆ سۆنی.

واتای ناوەکەی

ناوی سەرەتای کۆمپانیاکە "Tokyo Tsushin Kogyo" تسوشین کۆجیۆ بوو کە بە واتای ئەندازیاری پەیوەندییەکان دێت، بەڵام ئەم ناوە درێژ و قورس بوو لەکاتی بەکارهێنان بۆ کەسانی دەرەوەی ژاپۆن و بۆ ئەو کەسانەی که زمانی ژاپۆنیان نەدەزانی قورس بوو، بۆیە دامەزرێنەران کورتیان کردەوە بۆ TTK کە پیتی کورتکراوەی ناوەکەیە ویستیان بیکەنە ناوێکی فەرمی، بەڵام کۆمپانیای هێڵی ئاسنی لە تۆکیۆ بەو ناوە ناسرابوون، ناچار بوون بیر لە کورتکراوەی Totsuko بکەنەوە بەڵام کاتێک دامەزرێنەری کۆمپانیاکە سەردانی وڵاتی ئەمریکای کرد، سەرەنجیدا کە ئەمریکییەکان کێشەیان هەیە لە دەربڕینی ئەو ناوە و لایان قورس و ئاڵۆزە، بۆیە ناچار بیریان لە گۆڕینی ناوەکەی کردەوە لە کۆتاییدا ناوی سۆنی هەڵبژێردرا وەکوو بڕاندێکی بازرگانی جیهانی، تێکەڵەیەکە لە دوو وشە، یەکەمیان "sonus" وشەیەکی لاتینییە بە واتای دەنگ دێت، ئەوەی تریش "sonny" وشەیەکی باوی ئەمریکیە کە لە ساڵی 1950 بۆ بانگکردنی کوڕی بچووک بەکارهاتووە، بەڵام لە ژاپۆن لە ساڵی 1950دا وشەی "کوڕانی سۆنی" بە شێوەیەکی ئاشکرا ئاماژە بووە بە گەنجە زیرەک و سەرسوڕهێنەرەکان، هەر بۆیە بە فەرمی ئەو ناوەیان هەڵبژارد.

تایبەتمەندی بەرهەمەکانی

کۆمپانیای سۆنی لە مێژوودا ناسراوە بەوەی کە هەمیشە داتای ستانداردی تایبەتمەندی خۆی بۆ تەکنەلۆجیای تۆمارکردنی نوێ دادەنێت، لەجیاتی پەسەندکردنی ستانداردەکانی کۆمپانیاکانی تر، هەروەها بە گشتی نرخی بەرهەمەکانیان گرانە بەڵام کوالێتییەکی زۆر بەرز و تۆکمەیان هەیه.

بەرهەمەکانی کۆمپانیای سۆنی

کۆمپانیای سۆنی بەناوبانگە بە بەرهەمە ئەلیکترۆنییە هەمەجۆرەکانی کە لە زۆر بواردا ڕۆڵی بەرچاویان هەیە، کاتێک لە پێشەنگی جیهان بوو بۆ بەرهەمەکانی نازناوی "ئۆكتۆپوسی كۆمپانیاکانیان" پێی بەخشی بوو، چوونکە بێجگە لە بازرگانی سەرەکی بەرهەمە ئەلەکترۆنییەکان پرۆژەی تری هەمەجۆری زۆر بووە نموونەی بیمەی تایبەت و ماددە کیمیاییەکان و بابەتەکانی جوانکاری و پێداویستی کڕینی نێو ماڵ و هەروەها خواردنگەی فەڕەنسی هاوبەشی هەیە لە تۆکیۆ، لە ساڵی 2020دا کۆمپانیای سۆنی لە چەند بەشێکی بازرگانی پێکهات لەوانە: خزمەتگوزاری یاریەکان، تۆڕەکانی ئینتەرنێت، مۆسیقا، وێنەکان، بەرهەمە ئەلەکترۆنییەکان و چارەسەری کێشەکانیان و خزمەتگوزارییە داراییەکان.

باری دارایی

لە مانگی تەممووزی 2020دا، کۆمپانیای سۆنی بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا ژاپۆنیەکان دانرا لە ڕووی نرخی بازاڕ و قازانجی بەکارهێنەرەکانەوە، بەهاکەی زیاتر لە 90 ملیار دۆلار بوو، هەروەها بە پارەدارترین و دەوڵەمەندترین کۆمپانیای ژاپۆن دادەنرێت چوونکە یەدەگی پارەی کاشی گەیشتووەتە 1.8 تریلیۆن 


سەرچاوەکان



1713 بینین