ئایا منداڵی شیرەخۆر پێویستە چەند کاتژمێر بخەوێت؟

له‌لایه‌ن: - ڕابەر محەمەد - به‌روار: 2021-12-16-15:53:00 - کۆدی بابەت: 7274
ئایا منداڵی شیرەخۆر پێویستە چەند کاتژمێر بخەوێت؟

ناوه‌ڕۆك

ژمارەی کاتژمێرەکانی خەو لە منداڵاندا

خەوی منداڵانی شیرەخۆر یەکێکە لە  لایەنە هەرە گرنگەکانی تەمەنەکەیان، هەروەها پەیوەستە بە سەلامەتی و ئاسودەیی منداڵەکان، ئەمەش بەهۆی کاریگەری کەمخەوی و گێژبوون لە هەڵسوکەوتییاندا ڕوونبووەتەوە، کاتژمێرەکان بە پێی جیاوازی تەمەن دەگۆڕێت، لێرەدا ئاماژە بە چەند تەمەنێکی جیاواز دەدەین:

منداڵانی تازە لەدایکبوو: زۆر جار لە دەوروبەری ١٥ بۆ ١٨ کاتژمێری رۆژانەدایە، یاخود بە گشتیی  ١٦ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، خەوی ئەم تەمەنە بەوە جیادەکرێتەوە کە کورتە و لە نێوان ٢ بۆ ٤ کاتژمێری لە سەریەکدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ناڕێکی لە خەوەکەیاندا هەیە لە شەو و ڕۆژدا بەهۆی گرفتی کاتژمێری بایۆلۆجی جەستەیان (کاتژمێری بایۆلۆجی: سیستمێکی ناوەکیە لە لەشی هەموو زیندەوەرێکدا کە سوڕی ٢٤ کاتژمێری لەش ڕێک دەخات، هەروەها کارەکانی لە ڕێی کۆمەڵێک پڕۆتینەوە ئەنجام دەدات.)
تەمەنی (١ - ٤ مانگ): لە ٦ مانگییەوە منداڵان خەویان وردە وردە ڕێک دەبێتەوە و زیاد دەکات لە (٤-٦)ی تەواو، لەگەڵ ڕێکبوونەوەی خەوەکە لە ئێواراندا ژمارەی کاتژمێرەکانی خەو دەگاتە (١٤-١٥) کاتژمێری تەواو.
تەمەنی (٤ مانگ - ١ ساڵ): لە سەرەتاوە بەهەمان شێوەی تەمەنی پێشووە بەڵام لە ٦ مانگیەوە منداڵەکە لە شەواندا زۆر دەخەوێت، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکبوونەوەی کاتژمێری بایۆلۆجی لە لەشی منداڵانی ئەم تەمەنەدا.
تەمەنی (١-٣ ساڵ): منداڵانی ئەم تەمەنە پێویستییان بە (١٢-١٤) کاتژمێر خەو هەیە لە شەو و ڕۆژێکدا، لەگەڵ ئەوەشدا دەشێت ١٠ کاتژمێر بنوون.

پاراستنی منداڵ لە کاتی خەودا

بۆ خۆبەدوورگرتن لە مردنی لەناکاو لە کاتی خەودا کە ئەکادیمیای ئەمریکی پزیشکی منداڵان ئاماژەی پێداوە، پێویستە کە چەند خاڵێک بگرینە بەر:
⁃ دڵنیابوونەوە لە خەوتنی منداڵ لەسەر پشت.
⁃ خەواندنی منداڵ لە ژووری دایباب و لە شوێنی تایبەتی خۆی (بۆ چاودێریکردنی منداڵەکە).
⁃ خاڵیکردنی جێگەی منداڵەکە لە سەرین یان بەتانی یاخود هەر شتێکی دیکە.
⁃ دوورکەوتنەوە لە خەواندنی منداڵ لە ئۆتۆمبیل یان عەرەبانەدا بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.
⁃ دانەپۆشینی سەری منداڵ و خۆبەدوورگرتن لە پلەی گەرمی بەرز.
⁃ دڵنیابوونەوە لەوەی منداڵەکە هەموو پێکوتەکانی وەرگرتووە.


سەرچاوەکان



1922 بینین