سەرداری یەکەم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-12-30-01:11:00 - کۆدی بابەت: 7438
سەرداری یەکەم

ناوه‌ڕۆك

فەریق ئەوەل

پلەی سەرداری یەکەم یان فەریق ئەوەل (بە ئینگلیزی: Colonel General)، بەرزترین پلەی فەرماندەکانە و لەدوای پلەی سەردار دێت، لە هەندێک وڵات دەکرێت تەنیا یەک کەس خاوەنی ئەم پلەیە بێت ئەگەر کۆتا پلە بێت.

پلەی دواتر: شکۆدار (نەماوە)

پلەی پێشووتر: سەردار 

نیشانە

لە سوپای عێراق نیشانەی ئەم پلەیە هەڵۆیەک و دوو ئەستێرە و دوو شمشێرە.

جۆرەکانی

  • ئەگەر بەرزترین پلەی وڵات بێت تەنیا یەک کەس بۆی هەیە ئەم پلەی هەبێت.
  • ئەگەر یەکێک بێت لە پلە بەرزەکان دەکرێت چەندین کەس خاوەنی بن وەک عێراق و میسڕ و سعوودیە.
  • ئەگەر سەرداری یەکەم کۆتا پلە بێت و پلەی شکۆدار لە وڵاتەکەدا نەبێت تەنیا سەرۆکی سوپا دەتوانێت ببێتە خاوەنی پلەی سەرداری یەکەم.

لە هێزی دەریایی

پلەی سەرداری یەکەم لە هێزی دەریاییدا پێی دەوترێت ئەدمیڕاڵ یاخود فەرماندەی کەشتیگەل.


سەرچاوەکان



436 بینین