حەبیب محەمەد سەعید

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-27-22:36:00 - کۆدی بابەت: 7716
حەبیب محەمەد سەعید

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حەبیب محەمەد سەعید (بە ئینگلیزی: Habib Muhammad Saeed)، مامۆستا و نووسەر و کەسایەتییەکی هەورامییە و خاوەنی دەیان بەرهەمی نووسراو و وەرگێڕدراوە.

ژیان

حەبیب محەمەد لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی بەڵخەی هەورامان لەدایکبووە. دایکی مەنسووبی تەریقەتی نەقشبەندی بووە. ساڵی ١٩٥٤-١٩٥٥ چووەتە قوتابخانەی گوندەکەیان و تاوەکوو پۆلی پێنجەمی سەرەتایی لەوێ بووە. دواتر ماڵیان بەرەو هەولێر بار دەکات و پۆلی شەش و یەکەمی ناوەندی لەوێ تەواو دەکات.

دواتریش پۆلی دوو و سێیەمی ناوەندی لە هەڵەبجە تەواو دەکات. دوای خوێندن لە خانەی مامۆستایان لە سلێمانی وەردەگیرێت و لە ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ١٩٦٩ خوێندن تەواو دەکات و دەبێتە مامۆستا. لە گوندەکانی دەگاشێخان، تاوێرە، سازان و سیروان لە هەڵەبجە و هەورامان، دواتریش لە قوتابخانەکانی سەیوان، بێکەس، هەورامان و مامەیارە لە سلێمانی وانە دەڵێتەوە. لە وانەبێژی بەردەوام دەبێت و لە ٢٠١١/٧/١ خانەنشین دەبێت.

چالاکی

لە ساڵی دووەمی خوێندنی لە خانەی مامۆستایان لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی ئیسلامیی تێکەڵ دەبێت کە نزیکن لە ئیخوان موسلمینەوە. ئەویش لە ساڵی ١٩٧٠ـەوە دەست بە وانەوتنەوە دەکات و قوتابییە زیرەکەکانی بەردەست خۆی دەباتە مزگەوتەکان و لەوێ فێری خوێندنەوەی قورئان و ئاکارە ئیسلامییەکانیان دەکات. هەر لەو ساڵانەدا بە نووسینی خۆی ژیان و چیرۆک و وانەی دەربارەی هاوەڵانی پێغەمبەر و ڕەوشتە باشەکان دەنووسی و چەند لەبەرگیراوەیەکی بەسەر قوتابییەکاندا دابەش دەکرا.

ساڵی ١٩٨٠ و دوای ڕاگواستنی گوندە سنوورییەکان، لە کۆمەڵگەی زۆرەملێی سیروان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەست دەکات بە وانەوتنەوە و وانە بە پیر و گەنج و منداڵان دەڵێتەوە. وانەکانی بریتیبوون لە تەفسیری قورئان و ریاض الصالحین و احیاء علوم الدین و ژیانی هاوەڵانی پێغەمبەر. ئەم وانانەی لەدوای نوێژەکانی بەیانیان و عەسران و شەوانی ڕەمەزان دەوتەوە و لە چەند مزگەوتێک بەبەردەوامی چالاکی هەبووە. دواتریش وانەکان بۆ ژنانی ناوچەکە دادەنێت و لە ماڵان کۆدەبنەوە و فێری خوێندنەوەی قورئان و تەفسیریان دەکات. زۆرێک لە وانەکانی بە کاسێت و دەنگ ماونەتەوە.

لەدوای شەستەکانەوە دەستی بە نووسین کردووە و ژیانی هاوەڵانی پێغەمبەری وەرگێڕاوە. ساڵی ١٩٧٣ کاتێک لە دەوروبەری شاری هەڵەبجە مامۆستا بووە، لە پیاسەیەکی ئێوارانی باخی گشتییەوە یەکەم نامیلکەی خۆی بەناوی (منیش بوومە پشتیوانی) ئامادە دەکات، بەڵام سێ جار لەلایەن دەزگای چاپی حکوومەتەوە ڕەت دەکرێتەوە. تاوەکوو ساڵی ١٩٨٠ بە لابردنی پەردەی یەکەمی گفتوگۆی نامیلکەکە ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی درا. هەمان ساڵ یەکەمین ژیاننامەی هاوەڵان چاپ دەکات و تاوەکوو ساڵی ١٩٨٨ و کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە نزیکەی ٣٠ کتێب و نامیلکە دەنووسێت.

لە ساڵەکانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٧ ژیانی پێغەمبەری ئیسلام لە دوو بەرگی ١٦٥٠ لاپەڕەییدا بەناوی ژیانی ئازیزمان دەنووسێتەوە.

شوێنکەوتوویەکی بیروبۆچوونی قوتابخانەی سەعید نوورسی بووە و زۆر کاریگەری لەسەری هەبووە.

ژیانی تایبەتی

حەبیب محەمەد خاوەنی هەشت منداڵە کە چوار کوڕ و چوار کچن.

کۆچی دوایی

مامۆستا حەبیب ئێوارەی ٢٠٢٢/١/٢٧ کۆچی دوایی کرد.

بەرهەمەکانی

  • ژیانی ئازیزمان (صلی اللە علیە و سلم) بەرگی یەکەم/٢٠٠٦، ژیانی ئازیزمان (صلی اللە علیە و سلم) بەرگی دووەم/٢٠٠٧
  • زنجیرەی ژیاننامەی جێنشینەکان: ئەبوو بەکری سدیق، عومەری کوڕی خەتتاب، عوسمانی کوڕی عەففان، عەلی کوڕی ئەبوو تاڵیب. لەگەڵ ژیانی عومەڕی کوڕی عەبدولعەزیز. هەروەها ژیانەکەیانی بۆ منداڵان کورت کردووەتەوە و چاپی کردووە.
  • زنجیرەی بۆ کۆرپەکان: دڵ فراوانی، فرمێسکی شادی (سێ بەرگ)، چاوپۆشی. 
  • زنجیرەی زیکری خواناسان لە چوار بەرگدا

زنجیرەی ھاوەڵانی پێغەمبەر

  1. عومەیری کوڕی سەعد
  2. نوسەیبەی کچی کەعب
  3. عەبدولڕەحمانی کوڕی عەوف
  4. عەبدوڵڵای کوڕی مەسعوود
  5. ئەبوو ئەیووبی ئەنساری
  6. خوبەیب و سەعید
  7. زەیدی کوڕی سەھل
  8. عەبدوڵڵای کوڕی حوذافە
  9. خەببابی کوڕی ئەرەت
  10. بەڕڕائی کوڕی مالیک
  11. ئەبوو سەعیدی خودری
  12. عومەیری کوڕی وەھب
  13. زەیدی کوڕی حاریثە
  14. ڕەبیعەی کوڕی کەعب
  15. سەعیدی کوڕی زەید
  16. سوراقەی کوڕی مالیک
  17. رەملەی کچی ئەبوو سوفیان
  18. تەڵحەی کوڕی عوبەیدوڵڵا
  19. عەبدوڵڵای کوڕی سەلام
  20. سەلەمەی کوڕی قەیس
  21. عەکرەمەی کوڕی ئەبوو جەھل
  22. عەدیی حاتەمی تەی
  23. ثابیتی کوڕی قەیسی ئەنساری
  24. خەدیجەی کچی خوەیلد
  25. موعاویەی کوڕی ئەبوو سوفیان
  26. عائیشەی کچی ئەبوو بەکر
  27. عەبدوڵڵای کوڕی عومەر
  28. موسعەبی کوڕی عومەیر
  29. عەبدوڵڵای کوڕی عەباس
  • زنجیرەی وتوێژی قوتابیان: منیش بوومە پشتیوانی، تاکەی دوورە پەرێز بم؟، بانگی ڕزگارییە
  • زنجیرەی لەگەڵ خواناساندا: بەرھەمی خواناسی، لە دادگای ئیسلامدا، سەرمەشقی بانگخوازان، دەروونی موسڵمان، پادشای خواناس، لە ئەڵقەی وانەوتنەوەدا.
  • لەگەڵ خواناساندا (دوو بەرگ)
  • زنجیرەی تیشکێ لە قورئانەوە: ڕۆژان ڕۆژیان لە دوایە، کۆمەڵی پایەدار (عباد الرحمن)
  • زنجیرەی دەستی پەروەردگار: چوار بەرگ
  • چەند چەپکێ بیرەوەریی سەبارەت بە مامۆستا سەعیدی نوورسیی: ١-چەپکی یەکەم: بیرەوەری پیاوان، ٢-چەپکی دووەم : بیرەوەری ئافرەتان

زنجیرەی ناوازەیی بیری مامۆستا نوورسیی:

  1. ھاوبەشیی لە کاری قیامەتییدا
  2. پەیامەکانی نوور و یەکبوونی موسڵمانان
  3. حیکمەتی ژن نەھێنانی
  4. کارمەندانی پاکژیی
  5. ھۆی ڕواڵەتی و ھۆی ڕاستەقینە
  6. ھەشت خاڵ
  7. فەڕو بەرەکەت
  8. سەربەستی ڕاستەقینە

زنجیرەی لە ڕوانگەی پەیامەکانی نوورەوە:

  1. نزا و پاڕانەوە
  2. ڕزق و ڕۆزی
  3. وازھێنانی (بدیع الزمان) لە سیاسەت

وەرگێڕانی (پەیامەکانی نوور)ـی دانراوی مامۆستا سەعیدی نوورسیی:

  • ڕابەری خزمەت
  • موعجیزاتی ئەحمەدیی
  • پەیامی بیماران
  • پەیامی پیران
  • پەیامی ئیخلاص و برایەتیی
  • پەیامی وتە بچووکەکان
  • پەیامی بەھەشت
  • پلیکانەی سوننەت و چاری دەردی بیدعەت
  • مافی دایک و باوک
  • لەگەڵ پێشەوای ئارامگراندا

نووسراوی بە عەرەبی:

  1. کیف وجدت رسائل النور؟
  2. من مزایا رسائل النور
  3. لماذا ترک بدیع الزمان میدان السیاسة؟
  4. الدعاء و التضرع

وەرگێڕانی بەرھەمەکانی محەمەد فەتحوڵڵا گوڵەن:

  • زیکری بەیانیان و ئێواران
  • کۆمەڵە دوعای مەئسوورات
  • ئیرشاد و تەبلیغ
  • چەند تیشکێکی قورئانیی لە ئاسمانیی ویژداندا
  • پێوەرەکان

کۆمەڵێکی تر لە بەرهەمەکان

  • ژیاننامەی بدیع الزمان مامۆستا سەعیدی نوورسیی، چوار جار چاپ کراوە و لەلایەن زاهید وەیسییەوە کراوە بە فارسی. 
  • ژیاننامەی ئیمام شافیعی
  • ڕێبازی خواناسان
  • کورتە پێناسەیەکی پەیامەکانی نوور
  • شارەزایی خوێندنی قورئانی پیرۆز
  • وانەی شەھیدیی (درامای سەعیدی کوڕی جوبەیر و حەججاج)
  • یادی پەروەردگار (وەرگێڕانی المأثوراتی ئیمام بەننا)
  • ھەڵبژاردەی چیرۆکی زیرەکان
  • نامەیەک بۆ ئازیزان
  • نامەیەک بۆ خوشکێکی حیجاب لەبەر
  • گەشتێک بەرەو پەیامەکانی نوور
  • کۆمەڵێ وتاری جۆراو جۆر لە گۆڤاری (ســۆز)


سەرچاوەکان



445 بینین