کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-20-21:43:00 - کۆدی بابەت: 8011
کەناڵی ئاسمانیی گەلی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کەناڵی گەلی کوردستان (بە ئینگلیزی: Gali Kurdistan TV، بە عەرەبی: تلفزيون شعب کردستان، بە کرمانجی: Kenallî Asmanî Gelî Kurdistan) کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان یەکێکە لە دامەزراوە میدیاییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گرنگی بە هەواڵ و زانیارییەکانی حیزب و چالاکییەکان و ژیانی خەڵکی دەدات.

دامەزراندن

لە ١٩٩١/٩/١١ وەک یەکەمین کەناڵی کوردی دوای ڕاپەڕین پەخشی ناوخۆیی لە شاری سلێمانی دەست پێکرد و یەکەمین دەرکەوتن بە وتارێکی جەلال تاڵەبانی دەستی پێکرد. لە ٢٠٠٨/٦/١ پەخشی ئاسمانی کەناڵەکە بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی دەستی پێکرد.

فریکوێنسی

پەخشی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان لەسەر هێڵی نایل سات بە فریکوێنسی 11636 V  / 27500 H  بەردەوامە.


سەرچاوەکان



563 بینین