10 زانیاری دەربارەی تاڤگەکانی نیاگارا

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-03-23-14:42:00 - کۆدی بابەت: 8034
10 زانیاری دەربارەی تاڤگەکانی نیاگارا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تاڤگەکانی نیاگارا (بە ئینگلیزی: niagara falls، بە عەرەبی: شلالات نیاجارا) یەکێکە لە بەناوبانگترین تاڤگەکانی جیهان، تاڤگەکە لە دەریای ئیرییەوە سەرچاوە دەگرێت، بە چوار دەریای مەزندا تێدەپەڕێت تا دەریای ئۆنتاریۆ و بەرزییەکەی 51 مەتره، دەکەوێتە نێوان سنووری هەردوو وڵاتی ئەمریکا و کەنەدا، بە دیاریکراوی لەنێوان دوو شاری جیاوازە، کە بریتین لە شاری ئۆنتاریۆ لە کەنەدا و شاری نیویۆرک لە ئەمریکا. 

چەند زانیارییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر تاڤگەکانی نیاگارا 

- ژمارەی تاڤگەکان: بە شێوەیەکی گشتی هەندێک وادەزانێت کە تاڤگەکان تەنها یەک یان دوو تاڤگەن، بەڵام لەبنەڕەتدا لە یەکگرتنی سێ تاڤگەوە تاڤگەکانی نیاگارا پەیدا بووە، بەشێکی لە کەنەدا و دوو بەشەکەی تریش لە ئەمریکا و بڕایدڵ ڤێڵە. 
- لەناوچوونی تاڤگەکە: بەپێی توێژینەوەی زاناکان دەرکەوتووە کە تێکڕایەکی زۆر لە بڕی ئاوی تاڤگەکە بەکارهاتووە  و لێی ڕۆیشتووە، بۆیە دوای 50,000 ساڵ ئەگەری نەمان و لەناوچوونی تاڤگەکە زۆرە. 
- بەرهەمهێنی وزەیە: بە هێزێکی کارەبایی زۆر، کارگەی وزەی تاڤگەکانی نیاگارا بڕی 2.4 ملیۆن کیلۆ وات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش چوارەم گەورەترین وزەی کارۆئاوییە لە ئەمریکا. 
- شوێنێکی گەشتیارییە: ساڵانە نزیکەی 30 ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن و ئەو ڕێژەیە لە بەرزبوونەوەدایە، هەروەها یەکێکە دڵخوازترین شوێنەکانی جیهان بۆ تازە بوک و زاواکان و بەسەربردنی مانگی هەنگوینی کە چەندەها هۆتێلی بەناوبانگی لێیە. 
- شوێنێکی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی سەرکێشییەکان: یەکەم سەرکێشی لەسەر کێبڵ پەڕینەوە لە ساڵی 1859 تۆمارکرا لەلایەن "چارلیس بڵاندین" کە ماوەیەکی زۆر خۆی بۆ ئەو سەرکێشییە ئامادە کردبوو، پێویست بوو بە ستونێکی هاوسەنگیەوە، 335 مەتر کێبڵ ببڕێت بە بێ هیچ پێداویستییەکی سەلامەتی. زۆر دڵنیابوو کە ئەنجامی دەدات تەنانەت پێشنیاری کرد کە دەتوانێت خۆبەخشێک لەگەڵ خۆی هەڵبگرێت بەڵام هیچ خۆبەخشێک ئامادە نەبوو ئەو کارە بکات.
پاشان نزیکەی 116 ساڵ تێپەڕی بۆ دووبارە کردنەوەی ئەو سەرکێشیە لەلایەن کەسێکی تر بە ناوی "نیک واڵێندا" لە ساڵی 2012 ئەم سەرکێشییەی ئەنجامدا پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە هەردوو حکومەتی کەنەدا و ئەمریکا. 
- دەرکەوتنی پەلکەزێڕینە: ئەگەر تۆ لە لای بەشی کەنەدا بیت بە ئەگەری زۆرەوە گرنتی هەیە بۆ بینینی ناوازەترین پەلکەزێڕینە، چونکە کەشوهەواکەی لەبار و گونجاوە بۆ دەرکەوتنی پەلکەزێڕینە. 
- بەرزی تاڤگەکە: بە پێچەوانەی بیر و باوەڕی خەڵکەوە، تاڤگەی نیاگارا بەرزترین تاڤگەی جیهان نییە نزیکەی 500 تاڤگەی تر هەن لە سەرانسەری جیهان کە بەرزترن، نیاگارا بە شێواز و قەبارەی ئاوەکەی کاریگەر و ناسراوە نەک بەرزییەکەی. 
- شوێنێکی گونجاوە بۆ وێنەگرتنی فیلم و زنجیرەکان: ژمارەیەکی بێ شومار وێنەگرتنی فیلم و زنجیرەی لێ کراوە لەوانە (Superman II, Pirates of the caribbean, 1953,s Niagara) چەندانی تر. 
- کەوتنە خوارەوەی ماسییەکان: بە سەرسامیەوە، کاتێک ماسییەکان دەکەونە خوارەوە %90ـیان بەهۆی کەفی تاڤگەکەوە ڕزگاریان دەبێت.
- خێرایی ئاوەکە: ڕاستە بەرزترین تاڤگەی جیهان نییە، بەڵام خێراترین تاڤگەیە لە جیهاندا، لە سەرووی لێژی ئەوەکەوە دەگاتە 68 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.


سەرچاوەکان



1158 بینین