زنجیرە یاری ڤیدیۆیی نیشتەجێی خراپ

له‌لایه‌ن: - لاوێن سامان لاوێن سامان - به‌روار: 2022-05-31-15:34:00 - کۆدی بابەت: 8854
زنجیرە یاری ڤیدیۆیی نیشتەجێی خراپ

ناوه‌ڕۆك

دەربارەی یاریەکە

زنجیرە یاری ڤیدیۆیی نیشتەجێی خراپ (بە ئینگلیزی: Resident evil) زنجیرە یارییەکی ڤیدیۆیی ترسناکی میدیایی ژاپۆنییە، کە لەلایەن کۆمپانیای کاپکۆمەوە دروستکراوە. پێکدێت لە یارییە ترسناکەکانی مانەوە و تەقەکردنی کەسی سێیەم و تەقەکردنی کەسی یەکەم.
ئەم یارییە فراوانتر بووە زنجیرە فیلمێکی ئەکشنی ڕاستەوخۆ، فیلمی ئەنیمەیشن، زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان، پەرتووکی کۆمیک، ڕۆمان، درامای دەنگی و میدیای لێبەرهەم هێنراوە.

یەکەم یاری نیشتەجێی خراپ لەلایەن شینجی میکامی و تۆکورۆ فوجیوارا دروستکراوە، لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ ئامێری یاریکردنی پلەی ستەیشن بەردەست بوو.
لەگەڵ یاری Resident Evil 4 (2005) نیشتەجێی خراپ وەرزی چوارەم، یارییەکە گۆڕا بۆ کردارێکی تەقەکردنی زیاتر جووڵاو، کاریگەری لەسەر پەرەسەندنی ژانەرەکانی ترسناکی مانەوە و کەسی سێیەم هەبوو، ڕوانگەی کەسی سێیەمی "لە سەر شان"ی بەناوبانگ کرد.
یاری Resident Evil 7: Biohazard (2017) نیشتەجێی خراپ وەرزی حەوتەم: مەترسی زیندەیی، زنجیرەکەی بۆ ڕوانگەی کەسی سێیەم گواستەوە.
یاری نیشتەجێی خراپ زۆرترین فرۆشی یارییە ڤیدیۆییەکانی کۆمپانیای کاپکۆمە، تا مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، سەد و بیست و سێ ملیۆن یەکە لە سەرانسەری جیهان فرۆشراوە، پڕ فرۆشترین زنجیرە یاری ترسناکە، جگە لەوەی لە ئەنجامی بەرهەمهێنانی زنجیرە فیلمەکانی نیشتەجێی خراپ، وایکردووە یاری نیشتەجێی خراپ ببێتە خاوەنی زۆرترین داهات لە ژانەرەکانی ترسناک و زۆمبیدا.
زنجیرە یارییەکە پێک هاتووە لە ٢٩ بەش، کە لە ساڵی ١٩٩٦ یەکەم بەشی دەرچووە.

مێژووی یارییەکە

پەرەپێدانی یەکەم یاری نیشتەجێی خراپ کە بە ناوی Biohazard مەترسی زیندەیی لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە، لە ساڵی ١٩٩٣ دەستی پێکرد، کاتێک تۆکورۆ فوجیوارای کۆمپانیای کاپکۆم بە شینجی میکامی و هاوکارەکانی تر گوت کە یارییەک دروست بکەن بە بەکارهێنانی توخمەکانی یاری Sweet Homeـی فوجیوارا کە لە ساڵی ١٩٨٩ بەرهەمی هێناوە.
کاتێک لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٤ بەڕێوەبەرانی بازرگانی دامەزراند بۆ بڵاوکردنەوەی کۆمپانیای بایۆهازارد لە ئەمریکا، ئاماژە بەوە کرا کە دەستەبەرکردنی مافی ناوی بایۆهازارد زۆر قورس دەبێت چونکە یارییەکی DOS بەو ناوەوە تۆمارکراوە، هەروەها گروپێک لە  نیویۆرک  ناویان لە خۆیان نابوو بایۆهازارد.
پێشبڕکێیەک لە نێوان کارمەندانی کۆمپانیاکە بۆ هەڵبژاردنی ناوێکی نوێ بەڕێوەچوو، ئەم پێشبڕکێیە بووە هۆی دەرکەوتنی Resident Evil، لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ یەکەمجار لە پلەی ستەیشن نمایشکرا و دواتر گواسترایەوە بۆ ئامێری سیگا ساتورن.

یەکەم یاری لە زنجیرەکەدا ناوی لێنرا "ترسناکی مانەوە"، زاراوەیەک کە بۆ ئەو ژانەرە نوێیە داڕێژرا کە دەستی پێکرد و سەرکەوتنی ڕەخنەگرانە و بازرگانی بووە هۆی بەرهەمهێنانی دوو بەرهەم، Resident Evil 2 نیشتەجێی خراپ وەرزی دووەم، لە ساڵی ١٩٩٨ و نیشتەجێی خراپ وەرزی سێیەم نەمەسیس (Resident Evil 3: Nemesis )، لە ساڵی ١٩٩٩، هەردوو بەرهەمەکە بۆ ئامێری پلەی ستەیشن بەردەست بوون.
دەروازەیەکی نیشتەجێی خراپ وەرزی دووەم (Resident Evil 2)، بۆ نینتێندۆ ٦٤ بڵاوکرایەوە، جگە لەوەش دەروازەی هەرسێ بەشی یارییەکە بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز بڵاوکرایەوە.
چوارەم یاری لەم زنجیرەیەدا بە ناوی نیشتەجێی خراپ - کۆد ڤێرۆنیکا بۆ دریمکاست ( Resident Evil – Code: Veronica) پەرەی پێدراوە و لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە، دواتر نیشتەجێی خراپ وەرزی دووەم، نیشتەجێی خراپ وەرزی سێیەم: نەمەسیس و نیشتەجێی خراپ - کۆد ڤێرۆنیکا بۆ دریمکاست لە ژاپۆن بە فۆرمێکی نوێکراوە وەک Code: Veronica Complete بڵاوکرایەوە، کە گۆڕانکارییەکی کەمی لەخۆگرتبوو، زۆربەیان لە دەوری بڕینی دیمەنی چیرۆکەکاندا دەسوڕانەوە.
ئەم وەشانە نوێکراوەیە دواتر لە ژێر ناونیشانی Code: Veronica X گواسترایەوە بۆ پلەی ستەیشن ٢ و گەیم کیوب.
سەرەڕای ئەوەی پێشتر ڕاگەیەندرا کە یاری داهاتووی زنجیرەکە بۆ پلەی ستەیشن ٢ بڵاودەکرێتەوە، کە لە ئەنجامدا یارییەکی ناپەیوەندیدار بە ناوی شەیتان ڕەنگە بگری دروستکرا (Devil May Cry)، دروستکەر و بەرهەمهێنەری زنجیرەکە شینجی میکامی بڕیاریدا زنجیرەکە تایبەت بە گەیم کیوب دروست بکات.
سێ یاری داهاتووی زنجیرەکە، دووبارە دروستکردنەوەی یاری ڕەسەنی نیشتەجێی خراپ و چیرۆکی نیشتەجێی خراپ سفر (Resident Evil Zero)، کە هەردووکیان لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکرانەوە، هەروەها نیشتەجێی خراپ وەرزی چوارەم (Resident Evil 4 (2005))، هەموویان لە سەرەتادا وەک تایبەتمەندی گەیم کیوب بڵاوکرانەوە.
دواتر یاری نیشتەجێی خراپ وەرزی چوارەم بۆ ویندۆز و پلەی ستەیشن ٢ و Wii بڵاوکرایەوە.

چیرۆکی یارییەکە

بەشەکانی پێشووی ئەم یارییە بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە کۆمەڵێک کەسەوە هەیە دژی دەزگای ئەمبرێلا شەڕ دەکەن، کە دەزگایەکی دەرمانسازییە پەرە بە ڤایرۆسی T و گۆڕانکارییەکانی تر دەدات بۆ توێژینەوە نهێنییەکانیان لەسەر "چەکی بایۆ - ئۆرگانیک". گۆڕانکارییەکان دەتوانن مرۆڤەکان بگۆڕن بۆ زۆمبی هەروەها ئاژەڵ و ڕووەکی دیکە بگۆڕن بۆ ئەهریمەنێکی ترسناک.


سەرچاوەکان



515 بینین