تیپی مۆسیقای دهۆک

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-06-28-17:50:00 - کۆدی بابەت: 9208
تیپی مۆسیقای دهۆک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیپی مۆسیقای دهۆک (بە ئینگلیزی: Duhok Musical Band) گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٩ بە سەرپەرشتی (دڵشاد محەممەد سەعید) لە دهۆک دامەزرا. ئەم گرووپە یەکەمین گرووپی مۆسیقی بوو کە لە شاری دهۆک دامەزرابێت

چالاکی

یەکەم ئاهەنگی تیپەکە ساڵی ١٩٧٩ لە شاری سەماوە بەڕێوەچوو، ساڵی ١٩٨٩ لە فێستیڤاڵی سەرتاسەری عێراق پلەی یەکەمی بەدەست هێنا. ئەم گرووپە میوزیکی فۆلکلۆری کوردی تێکەڵ بە مۆسیقای ڕۆژاوایی دەکرد. هەروەها بەشداری چەندین فێستیڤاڵی تری گەورەیان کردووە. گۆرانیی (هۆی نێرگز) کە لەلایەن نەجات عەبدولمەسیحەوە وتراوە بەرهەمی تیپی مۆسیقای دهۆکە.

ئەندامان

بەشێک لە ئەندامانی تیپەکە:

  • مەهدی نووری
  • ئاری عەبدوڵڵا
  • جەمال ئامێدی
  • نەسڕەت محەممەد

بەرهەمەکان

هەندێک لە بەرهەمەکانی تیپی مۆسیقای دهۆک:

  1. هۆی نێرگز
  2. هۆی زەری
  3. هۆی نازێ
  4. لۆرکێ
  5. نارین
  6. لێ لێ وەسۆ


سەرچاوەکان



204 بینین