ئەندازیار عوسمان

له‌لایه‌ن: - ئێڤین عومەر ئێڤین عومەر - به‌روار: 2022-07-21-18:12:00 - کۆدی بابەت: 9475
ئەندازیار عوسمان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەندازیار عوسمان (بە ئینگلیزی: Andaziar Osman) ناوی تەواوی عوسمان محەمەد ڕەشید فەتاحە لە ساڵی ١٩٥٩ لە گەڕەکی سەرکارێز لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٨٣ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە.

سەردەمی خوێندنی

خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی بێکەس تەواوکردووە، قۆناغی ناوەندی لە قوتابخانەی وەتەن خوێندووە و لە ساڵی ١٩٨١ بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.

ئەزموونی کارکردنی 

هەر لە ساڵی ١٩٨١ لە خان بەنی سەعد و ئەشغالی عەسکەری فایدە بووە بە سەرباز، دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی، لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٩٢ وەکوو ئەندازیار لە خۆجێیەتی سلێمانی کاری کردووە.

پاشان وەکوو بەڕێوەبەری لقی سلێمانی دەزگای فریاکەوتنی ئیسلامی جیهانی دەستبەکار دەبێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٠٣، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤ـدا گەڕاوەتەوە بۆ خۆجێیەتی سلێمانی، پاشان لە سایلۆی سلێمانی کاری کردووە تا لە ساڵی ٢٠٠٨ـدا خۆی خانەنشین کردووە، دواتر چوار ساڵ لە کۆمپانیا کاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٤ـوە بۆ کاری بانگخوازی خۆی یەکلایی کردووەتەوە. 

لە مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ چەند کەسێکدا پەیمانگای بانگخوازانیان دامەزراندووە، ئەم پەیمانگایە دواتر لەگەڵ ڕێکخراوی ژیار یەکیان گرتووە و ئینستتیوتی ژیاریان پێکهێناوە، دوو خول وەکوو ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئینستتیوتی ژیار کاری کردووە.

بەرهەمەکانی

بەرهەمەکانی ئەندازیار عوسمان زیاتر لە بوارەکانی پەروەردە، چیرۆک و بەسەرهاتی ڕاستیدا نووسراون، لەوانەش:

  1. گەشتی ژیان (شەش بەرگ)ـە.
  2. نەسرەوتن (پێنج بەرگ)ـە.
  3. بەرچاو ڕوونی (١٢ نامیلکەیە لە پەرتووکێکدا).
  4. بەرەو پەروەردەی ئیسلامی (١١ نامیلکەیە لە پەرتووکێکدا).
  5. ژیانەوە (٨ نامیلکەیە لە پەرتووکێکدا).
  6. بەرەو ئیسلام (١٠ نامیلکەیە لە پەرتووکێکدا).
  7. هەزار و یەک ( ١٠ نامیلکەیە لە پەرتووکێکدا).
  8. هەزار و دوو (٧ نامیلکەیە لە پەرتووکێکدا).
  9. فەرهەنگی بانگخوازان (٨ نامیلکەیە لە پەرتووکێکدا).
  10. بەهاری دڵان.
  11. هەڵوێستەیەک لە خزمەت قورئاندا.
  12. تازەگەری قورئان.
  13. بۆ بانگخوازان.
  14. ئەو دەتبینێت.
  15. ڕامان لە قورئان.
  16. نامیلکەی بەخۆداچوونەوەیەک لە خۆشەویستی پێغەمبەردا (د.خ).
  17. وەڵامی پرسیارە زانستییەکان (لە پەرتووکی بەڵێ قورئان پارێزراوە) بڵاوکراوەتەوە.
  18. نامیلکەی زەوق و سەلیقەی بڕوادار.
  19. نامیلکەی کاک ئەحمەدی شێخ لە ڕوانگەی پەیامەکانییەوە.
  20. وەرگێڕانی ڕازی قورئان لەگەڵ (بورهان ئەمین)ـدا.
  21. یادەوەرییەکانم (دوو بەرگ)ـە.
  22. یادەوەری و پەند (سێ بەرگ)ـە.
  23. دووبارەبوونەوەی مێژوو.


سەرچاوەکان



681 بینین