چۆنیەتی شۆردنی گۆرەوی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-08-25-17:26:00 - کۆدی بابەت: 10006
چۆنیەتی شۆردنی گۆرەوی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆنیەتی شۆردنی گۆرەوی (بە ئینگلیزی: How to wash socks، بە عەرەبی: كيف تغسل الجوارب) بابەتێکی گرنگە و چەند ڕێگایەک هەیە بۆ شۆردن و پاککردنەوە. هەرچەندە گۆرەوی پارچە جلێکی بچووکە، بەڵام گرنگییەکی زۆری هەیە، لە هەر چوار وەرزەکەدا خەڵکی بەکاری دەهێنن و لەپێی دەکەن. ئەمەش وادەکات بە زووترین کات پیس ببێت. بۆیە پێویستە بزانرێت چۆن بەباشی گۆرەوی بشۆردرێت تاکوو ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە.

چەند ڕێگایەک بۆ شۆردنی گۆرەوی

یەکەم

پێویستە گۆرەوی بە جیا لە جلەکانی تر بشۆیت و تێکەڵی ئەوانی تر نەکرێت. گۆرەوی ناسکترە و زووتر پیس دەبێت، بۆیە نەگونجاوە وەک پارچەکانی تر مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت. 
ئەگەر بە دەستت دەیشۆیت دەبێت زۆر بە هێواشی بیشۆیت. ئەگەریش بە ئامێری جلشۆر دەیشۆیت واباشە بیکەیتە ناو توورەکەیەکەوە تاکوو جیا بێت لە پارچەکانی تر.
هەروەها پێویستە هەردوو تاکەکەی پێکەوە ببەسیتەوە تاکوو ون نەبن. چونکە ونبوونی تاکێکی گۆرەوی یەکێکە لە کێشە باوەکان.

دووەم

لە کاتی شۆردنی گۆرەویەکەدا دەبێت بە نەرمی بیشۆیت و پەلە نەکەیت، چونکە لەوانەیە گۆرەویەکە بدڕێت. هەروەها دەبێت هەڵیبگێڕیتەوە و بەشی دەرەوە و ناوەوەشی بەباشی بشۆیت. ئەگەریش دەتەوێت لە ناو ئامێری جلشۆردا بیشۆیت.  

سێیەم

واباشە گۆرەویەکەت بە ئاوی سارد بشۆیت. ئاوی سارد ڕەنگ و قوماشی گۆرەویەکە تێک نادات و بەباشی دەیهێڵێتەوە.

چوارەم

پێویست ناکات بۆ شۆردنی گۆرەویەکە ئەو پاککەرەوانە بەکاربهێنیت کە ماددەی کیمیایی زۆریان تێدایە. گۆرەویەکە بە تاید یاخود شامپۆ بشۆ و ئەگەر پەڵەکانی لێ نەبوویەوە، واباشە سابوونی لێ بدەیت و بە دەستت بەباشی ئەو شوێنە چەند جارێک بشۆیت.

پێنجەم

ئەگەر بە دەستەکانت گۆرەویەکە دەشۆیت واباشە نینۆکەکانت کورت بێت، بۆ ئەوەی لە کاتی شۆردنیدا نەبنە هۆی دڕانی گۆرەویەکە. هەروەها واباشە گۆرەوی نەخرێتە وشککەرەوە و خۆی بە ئاسایی وشک ببێتەوە.

شەشەم

دوورکەوەرەوە لە ئوتووکردنی گۆرەوی چونکە قوماشەکەی تێک دەدات. گۆرەوی ئەو پارچەیەکە کە پێویستی بە ئوتوو نییە و خۆی شێوەی قاچەکان وەردەگرێت.

چۆنیەتی شۆردنی گۆرەویی سپی

شۆردنی گۆرەوی سپی زۆر هەستیارە، کاتێک پارچەیەکی سپی پیس دەبێت و پەڵە دەگرێت بە قورسی پاک دەکرێتەوە، ئینجا ئەگەر بێت و پارچەکە گۆرەوی بێت کارەکە قورسترە. بۆیە چەند ڕێگایەکی ئاسان هەیە تاکوو گۆرەوی سپی بەباشی پاک ببێتەوە.

یەکەم

دەتوانیت لەگەڵ شۆردنی گۆرەویەکدا چەند دڵۆپێک لە ئاوی لیمۆ تێکەڵ بە کەفەکە بکەیت، ئەمە وادەکات زووتر پاک ببێتەوە بەبێ ئەوەی زیان بگەیەنێت بە قوماشی گۆرەویەکە.

دووەم

هەروەها واباشە ئاوی شلەتێن بەکاربهێنیت، ئەگەر گۆرەییەکە هەر پاک نەبوویەوە سابوون بەکاربهێنە و بیهێنە بە شوێنی پەڵەکاندا.


سەرچاوەکان



387 بینین