عەلیڕەزا قوربانی

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-09-03-21:51:00 - کۆدی بابەت: 10139
عەلیڕەزا قوربانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەلیڕەزا قوربانی (بە فارسی: علیرضا قربانی)، (بە ئینگلیزی: alireza ghorbani) گۆرانیبێژێکی ئێرانییە. یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکان کە شێوازی گۆرانی وتنی سوننەتییە. لە سەردەمی منداڵیدا بۆ ماوەی چەند ساڵێک قورئانی پیرۆزی لەلایەن چەندین مامۆستاوە خوێندووە. لە سەردەمی زانکۆیدا دووەمی وڵات بوو بۆ خوێندنەوەی قورئان. پاشان دەستی کرد بە گۆرانی وتن. جیا لە گۆرانی تاک، چەندین ئەلبووم و کۆنسێرتی جیاوازی هەیە، گۆرانی بۆ هەندێک لە فیلم و زنجیرە بەناوبانگەکانی ئێران وتووە.

زانیاری گشتی



ناوعەلیڕەزا قوربانی
بەرواری لەدایکبوون ٤/٢/١٩٧٣
شوێنی لەدایکبوونتاران
زمانفارسی
پیشەگۆرانیبێژ
دەستپێکی کاری هونەری١٩٩٨
ئاستی خوێندنبەکالۆریۆس لە زانستی زیندەزانیدا

ژیانی تایبەتی

ناوی عەلیڕەزا قوربانییە و لە بەرواری ٤/٢/١٩٧٣ لە تاران لەدایک بووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە لە بەشی بایۆلۆجیدا بەدەستهێناوە، لە زانکۆی (شەهید بەهەشتی تاران). هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵی دووانەیە، کە کچ و کوڕێکن بەناوی حافز و ئاواز. ٢٥ ساڵی ژیانی لە کاری هونەری و گۆرانی وتندا بەسەربردووە. لە ساڵی ١٩٩٨ـدا دەستی بەکاری هونەری کردووە تاکوو ئێستا.

دەستپێکی کاری هونەری

عەلیڕەزا بە یەکێک لە و گۆرانیبێژە سوننەتی و ڕەسەنەکانی ئێران دادەنرێت، لەدوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران. کە جیا لە ناوبانگی لەناو ئێراندا توانویەتی ناوبانگێک بۆ خۆی لە دەرەوەش پەیدا بکات. هونەرمەندی کۆچکردوو (غولام حوسێن بەنان) بە مامۆستای خۆی دەزانێت، دەڵێت زۆرترین کاریگەری هەبووە لەسەری لە سەرەتای دەستپێکی گۆرانی وتنییەوە تاکوو ئێستای. عەلیڕەزا کاری پیشەیی خۆی وەک گۆرانیبێژ، لە ناوەڕاستەکانی دەیەی نەوەدەکان دەست پێ کردووە. لە ساڵی ١٩٩٨ دوای دەستپێکی فەرمی کارەکانی ئۆرکێسترای نێودەوڵەتی ئێران، بە سەرۆکایەتی (فەرهاد فەخرەدین) و بە گۆرانی وتنی هونەرمەندی ناودار (محەمەد ڕەزا شەجەریان) هاوکاری خۆی وەک گۆرانیبێژێک لەگەڵ ئۆرکێسترای نێودەوڵەتی ئێران دەست پێ کرد.
عەلیڕەزا تاکوو ساڵی ٢٠٠٩ و تاکوو پێش نەمانی ئۆرکێسترای نێودەوڵەتی بەردەوام لەگەڵ ئەواندا هاوکار بوو.
دواتر لە ساڵی ٢٠١١ـدا کاتێک ئۆرکێسترا گەڕایەوە، لە چەند گۆرانییەکدا هاوکاری کردن. بەڵام دوورکەوتەوە لەوەی کە دووبارە بچێتەوە ناو ئۆرکێسترای نێودەوڵەتی.

کارەکانی عەلیڕەزا لە ئاستی نێودەوڵەتیدا

  • عەلیڕەزا قوربانی بەشداری زۆرێک لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە. وەک ڤیتیڤاڵەکانی وڵاتانی، ئاسیا، ئەورووپا، باکووری ئەفریقا. دوو کۆپی ئەلبوومی (جلوە گل) لە ئەورووپادا بڵاوبوویەوە. 
  • هەروەها کارێکی لەگەڵ گۆرانیبێژێکی تونسیدا دەنگدانەوەی زۆری هەبوو لە کیشوەری ئەورووپا.

نازناوی شەجەریانی دووەم 

کەسانی دەرەوەی وڵات بەهۆی هەبوونی کۆنسێرت و گۆرانییەکانییەوە، بە یەکێک لە گۆرانیبێژە ڕەسەنەکانی ئێرانی دادەنێن و ناوبانگی شەجەریان دووەمیان پێ بەخشیووە.

هاوخوانی لەگەڵ هومایون شەجەریان

لە ساڵی ١٣٩٨ عەلیڕەزا قوربانی و هومایونی شەجەریان پێکەوە ئەلبوومێکیان بەناوی ئەفسانەی چاوەکانت (افسانە چشمهایت) بڵاوکردەوە.

خەڵاتەکان

  1. بۆ ئەلبوومی دڵۆپەکانی باران (قطرەهای باران) بووەتە براوەی خەڵات، لە سی و یەکەمین فێستیڤاڵی فەجر بۆ مۆسیقا
  2. هەروەها بۆ ئەلبوومی من ئاشقی چاوت بووم (من عاشق چشمت شدم) بووەتە براوەی خەڵات، بۆ سی و دووەمین فێستیڤاڵی فەجر بۆ مۆسیقا.
  3. بۆ ئەلبوومی درەوشانەوە (فروغ) بووەتە براوەی خەڵات، لە سی و سێیەمین فێستیڤاڵی فەجر بۆ مۆسیقا.
  4. ئەلبوومی (قاف عشق)ـی ساڵی ٢٠١٠ بووە باشترین ئەلبوومی ساڵ لە فێستیڤاڵی خانەی مۆسیقا.
  5. هەروەها توانیوویەتی ببێتە براوەی چوار خەڵات لە فێستیڤاڵی مۆسیقای ئێمەدا.
  6. براوەی خەڵاتی باشترین گۆرانی فیلم و زنجیرەکان بوو، بۆ زنجیرەی (مدار صفر درجە) لە یازدەیەمین فێستیڤاڵی دونیای وێنەگرتن.
  7. براوەی خەڵاتی باشترین گۆرانی فیلم و زنجیرەکان بوو، بۆ زنجیرەی (راستش را بگو) لە چواردەیەمین فێستیڤاڵی دونیای وێنەگرتن.
  8. براوەی خەڵاتی باشترین گۆرانی فیلم و زنجیرەکان بوو، بۆ فیلمی (چهارراە استانبول) لە نۆزدەیهمین فێستیڤاڵی دونیای وێنەگرتن.
  9. براوەی خەڵاتی باشترین گۆرانی فیلم و زنجیرەکان بوو، بۆ زنجیرەی (همگناە) لە بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی دونیای وێنەگرتن. 

ئەلبوومەکانی

  1. اشتیاق 
  2. فصل باران 
  3. از خشت و خاک
  4. سوگواران خموش 
  5. روی در آفتاب
  6. سرو روان 
  7. سمفونی مولانا
  8. رسوای زمانه
  9. آلبوم قاف عشق 
  10. بر سماع تنبور
  11. جلوەی گل 
  12. حریق خزان
  13. هم­ آواز پرستوهای آه
  14. رفتم و بار سفر بستم
  15. قطره های باران
  16. سودایی 
  17. دخت پری وار

گۆرانی بۆ فیلم و زنجیرەکان 

  1. زنجیرەی (پرده نشین)
  2. زنجیرەی (کیف انگلیسی)
  3. زنجیرەی (شب دهم)
  4. زنجیرەی (سایه آفتاب)
  5. زنجیرەی (روشنتر از خاموشی) 
  6. زنجیرەی (مدار صفر درجه)
  7. زنجیرەی (وضعیت سفید)
  8. زنجیرەی (مستند ایران)
  9. دیکۆمێنتاری (آخرین روزهای زمستان)
  10. زنجیرەی (راستش را بگو)
  11. فیلمی (ساکن طبقه وسط)
  12. فیلمی (چهارراە استانبول)
  13. زنجیرەی (تنهایی لیلا)
  14. زنجیرەی (کیمیا)
  15. زنجیرەی (شهرزاد)
  16. زنجرەی (همگناە)
  17. زنجیرەی (بی گناە)


سەرچاوەکان



499 بینین