سوودی خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا چییە؟

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی سروشت ناجی - به‌روار: 2022-12-21-19:41:00 - کۆدی بابەت: 10735
سوودی خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زانایان لە زانکۆی گۆیڵف لە کەنەدا ئاشکرایانکردووە، خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا بەڕاددەیەکی زۆر سوود بە جەستە دەبەخشێت و کێشی جەستە کەمدەکاتەوە.

سوودی خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا

ماڵپەڕی (ڕووسیا تودەی) بڵاوی کردووەتەوە، توێژەران و زانایان لە کەنەدا توێژینەوەکەیان لەسەر ٣٢ کەس کرد، داوایان لێکردن دانەوێڵە و ٢٥٠ میلیلیتر (پەرداخێک) شیر بخۆنەوە لە ژەمی بەیانیاندا.

دواتر کران بە سێ کۆمەڵەوە، کۆمەڵەیەکیان شیرێکی چەوری دەوڵەمەند بە پڕۆتینی پێدرا، کۆمەڵەی دووەمیان شیرەکەی چەوری مامناوەند بوو، کۆمەڵەی سێیەم شیری کەم چەورییان پێدرابوو.

پاش ئەوەی زانایان بەدرێژایی ڕۆژەکە ڕێژەی گلوکۆزیان لە خوێنی بەشداربووەکاندا پێوانەکرد بۆیان دەرکەوت، خواردنەوەی شیری دەوڵەمەند بە پڕۆتین لە بەیانیاندا ڕێژەی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە و هۆڕمۆنێک زیاد دەکات کە کرداری هەرس خاودەکاتەوە بەمەش هەستی تێربوون زیاد دەکات و یارمەتیدەر دەبێت لە دابەزینی کێش.


سەرچاوەکان



480 بینین