ئاسۆ ڕۆستەم

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2023-01-12-16:59:00 - کۆدی بابەت: 10887
ئاسۆ ڕۆستەم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاسۆ ڕۆستەم (بە عەرەبی: آسو رستم، بە ئینگلیزی: Aso Rostam) یاریزانێکی کوردی تۆپی پێی هەڵبژاردەی عێراقە. ناوی ئەم یاریزانە زیاتر درەوشایەوە و دەرکەوت کاتێک لە جامی کەنداوی عەرەبی ٢٥ له بەسرە دژی هەڵبژاردەی وڵاتی سعودییە توانی گۆڵێک تۆمار بکات و هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی ئەو گۆڵەوە سەرکەوت بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.  ئاسۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە ٢٣ـی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٢ لە ئوردن ئەنجامدا، لە ئێستادا لە یانەی سالمییەی خولی تایبەتی کوەیتی یاری دەکات. 

زانیاری گشتی

ناو ئاسۆ ڕۆستەم
بەرواری لەدایکبوون ڕۆژی یەکی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٤
شوێنی لەدایکبوون سلێمانی
ئایین ئیسلام
شوێنی یارییکردن هێرشبەر
ناسنامە عێراقی
پیشە وەرزشەوان، یاریزان، کارمەند و پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

ژیان و ئەزموونی وەرزشی

ئاسۆ ڕۆستەم یاریزانێکی لاوی هەڵبژاردەی عێراقە، لەدایکبووی ڕۆژی یەکی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٤ـی شاری سلێمانییە لە عێراق. لە خێرانێکی مامناوەند گەورە بووە و هەر لە منداڵییەوە خولیای وەرزشکردن و یاری تۆپی پێی هەبووە. ئەزموونی وەرزشی لە تەمەنی لاوییەوە دەستی پێکردووە و چووەتە چەند یانەیەکی نێوخۆیی و کوردی و جیهانی. لە ساڵی ٢٠١٥ وەکوو یەکەم ئەزموونی وەرزشی چووەتە نێو یانەی سلێمانییەوە، دوای ماوەیەکی کەم چووەتە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٨ لەو یانەیە بووە.

پاشان بۆ ماوەیەکی کەم لە ساڵی ٢٠١٨ چووەتە نێو یانەی کەربەلا، دواتر لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ چووەتە یانەی نەورۆز. لە ساڵی ٢٠١٩ چووەتە یانەی هەولێر و بۆ ماوەی ساڵێک لەو یانەیە بووە. دواتر لە ساڵی ٢٠٢١ گەڕاوەتەوە یانەی نەورۆز. لە ساڵی ٢٠٢٢ بڕیاری گواستنەوەی دا بۆ یانەی سالمییەی خولی تایبەتی کوەیتی.

ئاسۆ بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە چوار جار وەکوو هێرشبەر لە هەڵبژاردەی نێودەوڵەتی عێراقی یاری کردووە و بانگهێشت کراوە و ئاستی بەرز بووە. لە جامی کەنداوی ٢٥ کە لە شاری بەسڕە بەڕێوەچوو، لە کۆمەڵەی یەکەم لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی سعودییە ئاسۆ ڕۆستەم توانی گۆڵێک تۆمار بکات و ناوی زیاتر درەوشایەوە و زیاتر ناسرا.


سەرچاوەکان



443 بینین