هەناسە (٢٠١٥)

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار مونا ڕزگار - به‌روار: 2023-02-19-22:48:00 - کۆدی بابەت: 11054
هەناسە (٢٠١٥)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەناسە (بە ئینگلیزی: Breath، بە عەرەبی: تنفس، بە فارسی: نَفس) ناوی فیلمێکی ئێرانییە کە لە ساڵی ٢٠١٥ بەرهەمهاتووە، ساڵی ٢٠١٦ لە سینەماکانی ئێراندا پەخشکراوە. خانمە دەرهێنەر (نەرگز ئابیار) نووسەر و دەرهێنەری فیلمەکەیە. کاری وەبەرهێنانی لەلایەن (محەمەد حسێن قاسمی)ـییەوە بۆ کراوە. کاتی فیلمەکە کاتژمێرێک و پەنجا خولەکە.
هەریەکە لەم نواندنکارانە بەشدارییان تێدا کردووە (میهران ئەحمەدی، پانتەهـ پەناهیها، سیامەک سەفری، شەبنەم موقەدەمی، گلارە عەباسی، محەمەد ڕەزا شیرخاونلو، عەلی خان بابایی، ئیحسان قاسمی، ڕۆژان ئاراڤند).

چیرۆکی فیلم 

ئەم فیلمە باس لە ژیانی چوار منداڵ دەکات بە ناوەکانی (بەهار، نادر، کەمال، مەریەم) کە لەگەڵ باوک و نەنکیاندا لە گوندێکدا دەژین. دونیای ئەم منداڵانە دنیایەکی پڕ لە خەیاڵ و جوانییە، بەهار منداڵێکی زیرەک و وریایە و ئارەزووی زۆرە بەڵام بێ ئاگا لە ژیان کە چی بەسەر دەهێنێت.

چەند زانیارییەک

فیلمەکە نێردراوی وڵاتی ئێران بوو بۆ ئۆسکاری ساڵی ٢٠١٨

فیلمی هەناسە دووەمین کاری دەرهێنانە لەلایەن نەرگز ئابیارەوە، کە کتێبێکیشی بە هەمان ناو نوسیووە.

فیلمەکە بووە خاوەنی دوو خەڵات لە سی و چوارەمین ڤیستیڤاڵی فەجردا، براوەی خەڵاتی باشترین خانمە نواندنکاری پاڵپشت بۆ ژن بۆ (شەبنەم موقەدەمی)، هەروەها بووە براوەی خەڵاتی باشترین فیلم.


سەرچاوەکان



166 بینین